الموضوع: دەعوەو بانگەواز لەئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرکردەی قاعیدە لە عێڕاق ئەبوبەکری بەغدادی..

النتائج 1 إلى 6 من 6
  1. افتراضي دەعوەو بانگەواز لەئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرکردەی قاعیدە لە عێڕاق ئەبوبەکری بەغدادی..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    10 - 09 - 1435 ک
    07 - 07 - 2014 مـ
    09:58 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيــان ]
    https://nasser-alyamani.org./showthread.php?p=150384
    ــــــــــــــــــــ

    دەعوەو بانگەواز لەئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرکردەی قاعیدە لە عێڕاق ئەبوبەکری بەغدادی..

    بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبانان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، سەڵات و سەلام لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرانی اللە و کەس کاری پاک و چاکیان و بەسەرخەرە پێشکەوتووە پێشبڕکێکارەکانیان لەپێش فەتح و سەرکەوتن و لەدواشیدا تاکو ڕۆژی دوایی، أمّا بعد..

    سەلام ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت، وەئەی شێخی بەڕێز ئەبابەکری بەغدادی، بەڕاستی داوای فەتوامان بەدەست گەیشت دەربارەی تۆو کاروبارەکەت لەناوچە جیاوازەکانی زەوی، جا ئێمە لەوانە نین کەوا حوکم و بڕیار بدەین لەسەر بانگەشەکار لەپێش حیوارو گفتوگۆکردن لەگەڵی و گوێگرتن لەمەنتقی دەسەڵاتی زانستەکەی ھەتا بۆمان ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا ئایا ئەو بەحەق قسە دەکات لەلایەن اللە وە ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، یان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادایە؟ ھەر لەبەرئەوە ئێمە حوکم و بڕیاری لەسەرنادەین لەپێش حیوارو گفتوگۆکردن تاکو زوڵم و ستەمی لێنەکەین و حوکم و بڕیاری لەسەرنەدەین بە گومانەوە لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نی یە لەزانینی حەقدا. وەھەر لەبەرئەوەش منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بانگەوازی بەڕێز شێخ ئەبابەکری بەغدادی دەکەم بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لە ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی تا سەیری ھێزی دەسەڵاتی زانستەکەت و بەڵگەی خەلافەت و جێنشینیەکەت بکەین، جا ئەگەر بەڕاستی بینیمان بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ زاناتری لە ئیمام ناصر محمد یەمانی جا ئەوە ئەوکاتە پێویستە لەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانی ملکەچت بێت و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بکات و تەسلیمیش بێت بەتەواوی بەحاڵ و بارودۆخەکەی ئەگەر بێتو بینیمان بەوەی کەوا بەڕاستی اللە دەسەڵاتی زانستەکەتی زیادکردووە بەسەرماندا وەبەسەر سەرجەم زانایانی ئومەتدا، جا ئەو کاتە پێویستە لەسەر سەرجەم موسڵمانان کەوا پابەندو جێبەجێی فەرمانەکەت بکەن وە بێنە ژێر ڕیزی لیواکەت، جا ئەوە ئەگەر بێتو بینیمان بەوەی کەوا بەڕاستی اللە پشتگیری کردووی بە بەڵگەی خەلافەت و جێنشینی و پێشەوایەتی جا دەسەڵاتی زانستەکەتی زیادکردووە جا شياوو لێھاتووی کردووی بەدەسەڵاتی زانست لەلایەن غەیری مامۆستاو فێرکارێکەوە جگە لە اللە نەبێت کەوا ئیلھامت بۆ بکات بەدەسەڵاتی زانست، وە بەومەرجەی کەوا بتبینین بەتوانای لەسەر ئەوەی کەوا حوکم و دادوەری بکەی لەنێوان ئەوانەی کەوا دینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچەکردووە بۆچەندین بەش و پارچەو حزبی جیاجیاو ھەموو حزبێکیش بەوەی خۆیان لایانە دڵخۆشن، وەئومەتەکەشیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە جا ھێزو شکۆو ھەیبەتیان ڕۆیشتووەو نەماوە. وە بەمەرجێک بەوەی کەوا اللە بە دەسەڵاتی زانست وات لێبکات بەتوانابی لەسەرئەوەی کەوا حوکم و داوەری بکەی لەنێوان سەرجەم فیرقەو بەشە جیاوازەکانەوە لەھەموو ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، ئەوەش تاکو بتوانی شان و شکۆی موسڵمانان کۆبکەیەوەو زاناو ئومەتەکانیان یەک بخەی لەژێر یەک ئاڵادا، جا دواتریش ئەو موسڵمانانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن چاودێری ئەنجامی حیوارو گفتوگۆیەکە دەکەن لەنێوان تۆو نێوان ئیمام ناصر محمد یەمانیدا، جا ئەگەر بەسەرخەرەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی بینیان و ئەوەیان بەدی کرد کەوا بەڕاستی ئیمام و پێشەوایەکەیان زاڵ بووە بەسەر ئەبابەکری بەغدادی لە 99 مەسەلەو باسداو بەتەنھا لەیەک مەسەلەو باسدا نەبێت بەتەنھا کەوا ئەبوبەکری بەغدادی لەو تاکە باس و مەسەلەیەدا بەسەریدا زاڵ بووە، جا ڵێرەدا سەرجەم بەسەرخەرەکانی ناصر محمد لەھەموو ناوچە جیاجیاکان پاشەکشە دەکەن لە شوێنکەوتنی ناصر محمد یەمانی، وەلەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانیش پێویست دەبیت کەوا پاشەکشە بکات لەو عەقیدەو بیروباوەڕەی ئەو ئیمام مەھدیە.

    وەئەگەر تۆ ئەوەت نەکرد ئەی بەڕێز شئخ ئەبابەکری بەغدادی بەوەی کەوا زاڵ ببی لەتەنھا یەک باس و مەسەلەشدا بەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانی جا ئەوا لێرەدا حەق و ڕاستیەکە دەردەکەوێت و ئاشکرا دەبێت وە لەسەریشت پێویستە کەوا پابەندی فەرمانی خەلیفە ھەڵبژێردراوە بەحەقەکەی اللە بیت لەبەرئەوەی ئەوە اللە خۆیەتی کەوا خەلیفەکەی ھەڵدەبژێرێت نەوەک خەڵکی لەجێگای اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٨﴾} صدق الله العظيم [القصص].
    واته‌/ هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خه‌ڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ اللە یە له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ.بۆی.

    وە گوێم لێبووە کەوا بەڕاستی ڕاتگەیاندووە بەوەی تۆ خەلیفەی بۆ موسڵمانان یان ئەوە ئەوانەی دەورو
    بەری خۆتن کەوا تۆیان ھەڵبژاردووە بە خەلیفەی موسڵمانان! جاڕەوانی یەو باکرێت و نابێت ھەتا تەنانەت بۆ فریشتە نزیکەکانی اللە ش کەوا خەلیفەکەی اللە ھەڵبژێرن لەجێگای ئەو، وەھیچ ھەڵبژاردەو دەسەڵاتێکیشیان نی یە بۆ ئەو فەرمانە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٨﴾ وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ﴿٦٩﴾ وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَىٰ وَالْآخِرَةِ ۖ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٧٠)} صدق الله العظيم [القصص].
    واتە/ هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خەڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ اللە یە له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی (68) هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵكه چیان له سینه‌و ده‌رونیاندا شاردۆته‌وه وه‌چی ده‌رده‌خه‌ن و ئاشكرای ده‌كه‌ن (69) اللە زاتێكه كه جگه له‌و پەرستراوێکی تر نیه‌، سوپاس و ستایش له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا، له دنیا و قیامه‌تدا، هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه‌،حوكم و فه‌رمانره‌وایش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌، هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه (70).

    لەبەرئەوەی اللە بەڵگەی ئیمامەت و پێشەوایەتی و خەلافەت (جێنشینی) لە زیادکردنی دەسەڵاتی زانست داناوە بۆ ئەوکەسەی کەوا اللە ھەڵی دەبژێرێت، وەھەرلەبەرئەوەش خەلیفەی اللە ئادەم دەبینی کەوا فریشتەکانی فێری ئەو ناوانە کرد کەوا ئەوان نەیاندەزانی، جا لەپاش ئەوە ئینجا اللە فەرمانی بەفریشتەکان کرد بەسوژدەبردن بۆ ئادەم لەدوای ئەوەی کەوا ئادەم سەلماندی بەوەی کەوا بەڕاستی اللە دەسەڵاتەکەی زیادکردووە بەزانست بەسەریاندا، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ(30) وَعَلَّمَ آدَمَ الأَسْمَاء كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلاَئِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَـؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ(31) قَالُواْ سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ(32) قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ(33) وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلاَئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ(34)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واته‌/ باسی ئه‌وه بكه كه‌ په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی وت به‌راستی من ده‌مه‌وێت له زه‌ویدا جێنشینێک دابنێم فریشته‌كان وتیان ئایا كه‌سێكی تیادا ده‌كه‌یته جێنشین كه خراپه‌و تاوانی تیادا بكات و خوێنرێژی تێدا ئه‌نجام بدات له‌كاتێكدا ئێمه ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ین و قه‌درو رێزی تۆ چاک ده‌زانین و به‌دوورت ده‌گرین له‌و شتانه‌ی كه‌شایسته‌ی تۆ نین اللە فه‌رمووی بێگومان ئه‌وه‌ی ئێوه نایزانن من ده‌یزانم (٣٠ا) (ئینجا اللە ئاده‌می درووست كرد ویستی توانایی و لێهاتووی بۆ فریشته‌كان روون بكاته‌وه كه‌له‌به‌رچی ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ جێنشینی‌) جا ناوی هه‌موویانی (هه‌موو جێنشینه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی له‌زه‌وی له‌یه‌كه‌میانه‌وه‌ تا دواینیان كه‌مه‌هدیه‌) فێری ئاده‌م كرد له‌وه‌ودوا ئه‌وانی (واتە هه‌موو جێنشینه‌كانی كه‌له‌پێشتردا ناوی هه‌موو ئه‌وانی به‌ئاده‌م وتبوو) به‌ فریشته‌كانی نیشاندان و پێی فه‌رموون ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن (٣١) فریشته‌كانیش وتیان پاكی و بێگه‌ردی و ستایش هه‌ر شایسته‌ی تۆیه‌ ئێمه هیچ زانستێكمان نیه‌ ته‌نها ئه‌وه ده‌زانین كه تۆ فێرت كردووین به‌ڕاستی تۆ په‌روه‌ردگارێكی زاناو داناو کاربەجێی (٣٢) ئینجا اللە فه‌رمووی ئه‌ی ئاده‌م ئاده‌ی تۆ ئاگاداریان بكه به ناوه‌كانیان جا كاتێک ئاده‌م هه‌واڵی ناوه‌كانی ئه‌وانی پێدان اللە فه‌رمووی ئه‌ی پێم نه‌وتن به‌راستی من خۆم ئاگادارم به نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ده‌شزانم ئێوه چی ده‌رده‌خه‌ن و چیش ده‌شارنه‌وه‌ (٣٣) كاتێكیش به‌فریشته‌كانمان وت سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م ئه‌وانیش سوژده‌یان برد تەنھا ئیبلیس نەبێت کەوا ڕووی وەرگێڕاو خۆی بەزل و گەورە زانی و لەکافران بوو (٣٤).

    جا سەیری دەرخستنی کەمی زانستەکە بکەن لەلایەن اللە وە بەئاڕاستەی فریشتەکانی: {أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَـؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ(31)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن.

    بەومانایەی ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن بەوەی کەوا زاناترن لە پەروەردگارەکەتان تاکو بتوانن خەلیفەکەی ھەڵبژێرن لەجێگای ئەو. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ} صدق الله العظيم.
    واتە/ هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خەڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌.

    جا لەپاش ئەوە فریشتەکان زانیان بەوەی کەوا ئەوان سنورەکەی خۆیان تێپەڕکردووە بۆ ئەوشتەی کەوا حەق و ڕەوانی یە بۆیان قسەی تێدا بکەن وە تایبەتیشە بە اللە بەتەنھا خۆی، وە بەوەشیانزانی کەوا اللە مەبەستەکەی چی یە لەوەی بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی دەفەرموێت: {أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَـؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ(31)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن.

    بەومانایەی ئەگەر ئێوە خۆتان وادەبینن بەوەی کەوا زاناترن لە پەروەردگارەکەتان تاکو بتوانن خەلیفەکەی ھەڵبژێرن لەجێگای ئەو. جا لەپاش ئەوە فریشتەکان گەڕانەوەو ملکەچ بوون بە دڵسۆزی بۆلای پەروەردگارەکەیان بە دان نان بەوەی کەوا پەروەردگارەکەیان زاناترە لەوان وە بەڕاستی ئەوان ھیچ زانستێکیان نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا اللە ی بەدەسەڵاتی داناو کاربەجێ فێری کردوون، وەھەر لەبەرئەوەش وتیان: {قَالُواْ سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ(32)} صدق الله العظيم.
    واتە/ فریشته‌كانیش وتیان پاكی و بێگه‌ردی و ستایش هه‌ر شایسته‌ی تۆیه‌ ئێمه هیچ زانستێكمان نیه‌ ته‌نها ئه‌وه ده‌زانین كه تۆ فێرت كردووین به‌ڕاستی تۆ په‌روه‌ردگارێكی زاناو داناو کاربەجێی.

    جا لەپاش ئەوە اللە فەرمانی بە ئادەم کرد کەوا حوججەو بەڵگەکەیان بەسەردا جێبەجێ بکات جا بیسەلمێنێیت بەوەی کەوا بەڕاستی اللە دەسەڵاتی بەزانست بەسەریاندا زیادکردووە، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ(33)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئینجا اللە فه‌رمووی ئه‌ی ئاده‌م ئاده‌ی تۆ ئاگاداریان بكه به ناوه‌كانیان جا كاتێک ئاده‌م هه‌واڵی ناوه‌كانی ئه‌وانی پێدان اللە فه‌رمووی ئه‌ی پێم نه‌وتن به‌راستی من خۆم ئاگادارم به نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ده‌شزانم ئێوه چی ده‌رده‌خه‌ن و چیش ده‌شارنه‌وه‌.

    جا لەپاش ئەوە اللە فەرمانی بە فریشتەکان کرد بە سوژدەبردن بۆ ئادەم لەدوای ئەوەی کەوا ئەو ئەوەی بۆ سەلماندن کەوا بەڕاستی اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەر ھەموو ئەواندا زیادکردووە، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ(33) وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلاَئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ(34)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئینجا اللە فه‌رمووی ئه‌ی ئاده‌م ئاده‌ی تۆ ئاگاداریان بكه به ناوه‌كانیان جا كاتێک ئاده‌م هه‌واڵی ناوه‌كانی ئه‌وانی پێدان اللە فه‌رمووی ئه‌ی پێم نه‌وتن به‌راستی من خۆم ئاگادارم به نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی ده‌شزانم ئێوه چی ده‌رده‌خه‌ن و چیش ده‌شارنه‌وه‌ (٣٣) كاتێكیش به‌فریشته‌كانمان وت سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م ئه‌وانیش سوژده‌یان برد تەنھا ئیبلیس نەبێت کەوا ڕووی وەرگێڕاو خۆی بەزل و گەورە زانی و لەکافران بوو (٣٤).

    وەھۆکاری فیتنەی ئیبلیسیش ئەوەبوو لەبەرئەوەی ئەو وای دەبینی کەوا ئەو چاکترە لە ئادەم ھەر لەبەرئەوەش توڕەبوو وتی: {قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ} صدق الله العظيم [الأعراف:12].
    واتە/ اللە فه‌رموو‌ی چی به‌رگری کردیت که سوژده نه‌به‌یت کاتێک فه‌رمانم پێدایت؟ شه‌یتان وتی من له‌و چاکترم (چونکه) تۆ منت له ئاگر دروست کردووەو ئه‌وت له قوڕ دروستکردووه‌.

    جا سەیری ھۆکاری نەبردنی سوژدەکە بکە لەلایەن ئیبلیسەوە بۆ ئادەم ئەوەش لەبەرئەوەی ئەو وایدەبینی کەوا ئەو خۆی شایستەترو ئەولاترە بەوەی کەوا خەلیفە بێت لەبەرئەوەی ئەو خۆی وادەبینی کەوا چاکترە لەئادەم سەڵاوات و سەلام لەسەر ئادەم و کەس و کارە پاک و چاکەکەی بێت.

    جا لەسەرئەوە منی ناصر محمد یەمانی بانگەوازی بەڕێز شێخ ئەبابەکری بەغدادی دەکەم بۆ حیوارو گفتوگۆکردن تا بۆمان ڕوون ببێتەوە بەوەی کەوا کامەمان بەڕاستی اللە ھەڵیبژاردووین بە خەلیفە لەزەوی وە کردوویەتی بەئیمام و پێشەوا بۆ خەڵکی، جا ئایا ئەوە بەڕاستی ئەبوبەکری بەغدادیە یان ناصر محمد یەمانی؟ وەئەمەش دواتر بۆ ھەموو ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن ڕوون دەبێتەوە لەدوای ئەوەی کەوا بەڕێز شێخ ئەبوبەکری موحتەڕەم دێت بۆحیوارو گفتوگۆکردن لەپێش دەرکەوتن، جا ھەردەبێت کەوا اللە یەکێکمانی ھەڵنەبژاردبێت یان ھەردووکمان؛ لەبەرئەوەی مەرجی خەلافەت تەنھا ئەوە نی یە کەوا یەکێکمان زاڵ بێت بەسەر ئەویترداو ھەرئەوەندە؛ بەڵکو ھەردەبێت خەلیفەی ھەڵبژێردراو بەھەمان شێوە زاڵ بێت بەسەر سەرجەم زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود ئەگەر بێتو وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکمکردنیان دایەوە بۆ لای اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان لەبەرئەوەی ھیچ لەسەر ئەوکەسە نی یە کەوا اللە ھەڵیبژاردووە بۆ خەڵکی بە ئیمام و پێشەوا تەنھا ئەوە نەبێت کەوا حوکمی اللە یان بۆ دەربھێنێت لە محکەمی قورئانی گەورە لەبەرئەوەی اللە بریتی یە حەکەم و دادوەر پاک و بێگەردی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى:10].
    واته‌/ له‌هه‌ر شتێکدا کێشه‌تان هه‌بوو ناكۆک و جیاوازبوون ئه‌وه حوكم و بریاره‌كه‌ی بۆ اللە یە هه‌ر ئه‌و زاته‌یه اللە ی په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش دەگەڕێمەوە بەملكه‌چی و دڵسۆزی بۆی.

    وەمنی ئیمام ناصر محمد یەمانی اللە و ھەموو موسڵمانان دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت کە ئەگەر بێتو بینیم بەوەی کەوا بەڕێز شێخ ئەبابەکر بەغدادی زاڵبوو بەسەرماندا بەدەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورە ئەوا دەمبینێت کەوا من بەتەواوی تەسلیمی دەبم وە ملکەچی و گوێڕایەڵیم ڕادەگەیەنم لەبەرئەوەی ئەوکەسەی کەوا بەگوناھ خۆی بەگەورەو زل بگرێت ئەوا دواتر لەعنەتی اللە و غەزەب و توڕەییەکەی بەدەست دەھێنێت ھەروەکو چۆن ئیبلیس لەعنەتی اللە و غەزەبەکەی بەدەست ھێنا، ھەرلەبەرئەوەش ڕەوانی یەو ناکرێت و نابێت بۆ ئیمام مەھدی کەوا تەکەبوری ھەبێت یان بەگوناھ خۆی بەگەورەو زل بگرێت یان بڵێت کەوا ئەو چاکترە لە ئەبی بەکری بەغدادی و پشتبکاتە وەلائو گوێڕایەڵی ئەگەر بێتو بەڕێز شێخ ئەبوبەکری بەغدادی حوججەو بەڵگەی بەسەرماندا جێبەجێ بکات لە محکەمی کتێبەکەی اللە تەنانەت لەیەک باس و مەسەلەشدا، ئەوەش حوکم و بڕیارە بەتایبەت لەسەر نەفسی خۆم بە پێشوەختە بەوەی کە ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی بەرێژەی سەدا %99 ش زاڵ بوو لە باس و مەسەلەکان لەسەر بەغدادی جگە لەوەی کەوا ئەبابەکری بەغدادی زاڵ بێت بەسەر ناصر محمد یەمانی لەتەنھا یەک باس و مەسەلەدا بەتەنھا جا لێرەدا پێویستە لەسەر ناصر محمد یەمانی کەوا پاشەکشە ڕابگەیەنێت لە بانگەشەکردنی کەسایەتی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو وەلەسەر بەسەرخەرەکانیشە کەوا پاشەکشە ڕابگەیەنن لەشوێنکەوتنم، وھیھات ھیھات! سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان سەرجەم زانایانی موسڵمانانیش ناتوانن کەوا زاڵ بن بەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی تەنانەت لەیەک باس و مەسەلەشدا ھەرچەندە کەوا ھەندێکیشیان بۆ ھەندێک ببن بە بەسەرخەرو پاڵپشت. وەئایا دەزانن لەبەرچی ئەنجامی حیوارەکە ڕادەگەیەنم لەپێش حیوارو گفتوگۆ کردنەکە؟ ئەوە لەبەرئەوەی دەزانم بەوەی کەوا من درۆو بوختانم ھەڵنەبەستووە لەسەر اللە بەکەسایەتی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد ناصر محمد؛ بەڵکو ئەوە اللە یە کەوا ھەڵیبژاردووم و دەستنیشانی کردووم وەدەسەڵاتی زانستەکەشی زیادکردوم بەسەر سەرجەم زانایانی ئومەت بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە تاکو ئەوکاتەی له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست نابێت لە به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ری له‌سه‌ر دەکەین بەحەق و ‌ لەقورئانی گەورەو به‌ته‌واوی ته‌سلیم بن پێی، ئەگەر ئەوەشم نەکرد ئەوا ئەوکاتە من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد نیم.

    لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، بەڕاستی من دەتبینم کەوا دەڵێی ئەگەر بێتو یەکێک لەزانایانی ئومەت بەسەرتدا زاڵ بن تەنانەت لەیەک باس و مەسەلەشدا جا لەپاش ئەوە ئەوکاتە تۆ دەڵێی من مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد نیم؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئایا ئێوە بڕواتان بەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە نی یە کەوا دەفەرموێت: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (40)} صدق الله العظيم [الأحزاب]؟
    واته‌/ محمد وه‌نه‌بێت باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری اللە یەو دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه‌ هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش اللە به هه‌موو شتێك زانایه.

    جا وەڵامەکەی ھەموو زانایانی موسڵمانان زانراوو ئاشکرایە کەوا دواتر دەڵێن: جا کێ ھەیە کەوا ئیمانی بەو ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایە نەبێت لە محکەمی قورئانی گەورە کەوا حوکم و بڕیارەکەو فەتواکەی لەلایەن اللە وە ئەوە ھەڵدەگرێت پاک و بێگەردی بۆی بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- بریتی یە لەخاتەم و دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەران؟ جا لەپاش ئەوە حوججەو بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەم بەحەق و دەڵێم: کەواتە ھیچتان بۆ نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا بیروباوەڕتان وابێت بەوەی کەوا اللە ئیمام مەھدی ڕەوابە دەکات بە ناصر محمد-بەسەرخەری محمد عليه الصلاة والسلام وآله، بەومانایەی بە بەسەرخەر بۆ محمد عليه الصلاة والسلام وآله الطيبين، لەبەرئەوەی اللە ھەرگیز ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ڕەوانە ناکات بە پێغەمبەر نە بە نێردراوێک بەوەحی و نیگاکردن بۆ لای بە کتێبێکی تازەو نوێ؛ بەڵکو ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە (ناصراً لمحمدٍ رسول الله) صلّى الله عليه وآله وسلّم، وەھەرلەبەرئەوەش حیکمەتی (تواطؤ) ەکە بەحەق و ڕاست و دروست ڕووندەبێتەوە بۆتان لە حەدیس و فەرموودە حەقەکە. کەوا لەپێغەمبەری اللە وەیە صلّى الله عليه وآله وسلّم کەوا فەرموویەتی: [لا تنْقَضِي الدُّنيَا حَتَّى يَمْلِكَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي يُوَاطِئُ اسمه اسْمِي] صدق عليه الصلاة والسلام.

    بەومانایەی کەوا ژیانی دنیا تێپەڕنابێت و تەواو نابێت ھەتا پیاوێک دەسەڵاتی ھەموو دنیا بەتەواوی دەگرێتە دەست لە ئالی بەیتی پێغەمبەر، پاشان فەرمووی (يواطئ اسمه اسمي-ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێک دەکەوێت).

    لەوەیە یەکێک لەزانایانی موسڵمانان لە مەزھەبی سوننی بیەوێت بڵێت: "اللھم بەڵێ وایە ئەی ناصر ئەمە حەدیس و فەرموودەیەکی حەقە کەوا ھیچ ناکۆکیەکی لەسەر نی یە لە نێوان سوننەو شیعەدا بەڵام ناوەکەی تۆ ناصر محمدە و ناوەکەت وەکو ناوی پێغەمبەر محمد کوڕی عبداللە نی یە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد حوججەو بەڵگە بەسەر برایەکانم لە زانایانی مەزھەبی سوننیدا دەھێنێتەوەو دەڵێم: بەڕاستی من اللە دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا ئەگەر بێتو ئێوە توانیتان بیسەلمێنن لە زمان و دەستەواژەدا بەوەی تواطؤ مەبەستی پێی تطابق ە لە زمان و دەستەواژەدا جا ئەگەر ئەوەتان کرد و ھەرگیزیش ناتوانن بیکەن جا ئەوا ئەوکاتە من ئیمام مەھدی چاوەڕوانكراو نیم، وھیھات ھیھات! سوێند بەپەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ئێوە بەڕاستی دەزانن کەوا لە زمان و دەستەواژەدا تواطؤ مەبەستی پێی توافق-ڕێککەوتنەو مەبەستی پێی تطابق نیە، جا لەپاش ئەوە مەبەستەکەتان بۆ ڕووندەبێتەوە لە تواطؤ ـەکە بەوەی کەوا مەبەستی پێی توافق-ڕێککەوتنە بۆ ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد (بەسەرخەری محمد).

    لەوەیە یەکێک لە زانایانی شیعەی دوانزە ئیمامی بیەوێت بڵێت: "ئێمە بیروباوەڕمان وایە بەھەمان شێوە ئەی ناصر محمد بەوەی کەوا ناوەکەی ئیمام مەھدی ھەرگیز وەکو ناوەکەی پێغەمبەر محمد بن عبداللە نیە بەڵکو ناوەکەی ئەو ڕێکدەکەوێت لەگەڵی، وەھەرلەبەرئەوەش بیروباوەڕمان وایە بەوەی کەوا ناوی ئیمام مەھدی محمد بن حسن عەسکەریە". جا لەپاش ئەوە حوججەو بەڵگە بەسەر شیعەی دوانزە ئیمامی جێبەجێدەکەین و دەڵێین: جا ئایا محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلّم: [يواطئ اسمي اسمه-ناوی من لەگەڵ ناوی ئەو ڕێکدەکەوێت]؟

    جا دواتر وەڵامەکەی شیعەی دوانزە ئیمامی زانراوو ئاشکرایە کەوا دواتر دەڵێن: ئەی ئەوکەسەی کەوا دادەنێی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەدیس و فەرموودەکە مەشێوێنەو لەشوێنێکی دامەنێ کەوا جێگای حەقی خۆی نی یە؛بەڵکو محمد پێغەمبەری اللە فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلّم: [لا تنْقَضِي الدُّنيَا حَتَّى يَمْلِكَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي يُوَاطِئُ اسمه اسمي] صدق عليه الصلاة والسلام.

    وەبەھەمان شێوە پێغەمبەر فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام وعلى آله الطيبين: [لا تَذْهَبُ أَوْ لا تَنْقَضِي الدُّنْيَا، حَتَّى يَمْلِكَ الْعَرَبَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، يُوَاطِئُ اسمه اسمي].

    وەپێغەمبەر فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام وعلى آله الطيبين: [لا تَقُومُ السَّاعَةُ، حَتَّى يَمْلِكَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، يُوَاطِئُ اسمه اسمي، يَمْلأُ الأَرْضَ عَدْلاً وَقِسْطاً، كَمَا مُلِئَتْ ظُلْمًا وَجَوْراً ].

    وەپێغەمبەر فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام وعلى آله الطيبين: [لا يَذْهَبُ اللَّيَالِي وَالأَيَّامُ، حَتَّى يَمْلِكَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، يُوَاطِئُ اسمه اسمي].

    وەپێغەمبەر فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام وعلى آله الطيبين: [لا يَذْهَبُ الدُّنـَيَا، حَتَّى يَلِي رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، يَمْلأُ الأَرْضَ قِسْطاً وَعَدْلاً، كَمَا مُلِئَتْ ظُلْمًا وَجَوْراً، يُوَاطِئُ اسمه اسمي].

    وەبەھەن شێوە؛ حَدَّثَنَا عَبْدَانُ بْنُ أَحْمَدَ ثَنَا عَبْدُ اللهِ بْنُ عُمَرَ بْنِ أَبَانَ ثَنَا يُوسُفُ بْنِ حَوْشَبٍ ثَنَا وَاسِطُ بْنُ الْحَارِثِ عَنْ عَاصِمِ بْنِ أَبِي النَّجُودِ عَنْ زِرِّ بْنِ حُبَيْشٍ عَنْ عَبْدِ اللهِ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : [لا يَذْهَبُ الدُّنـَيَا، حَتَّى يَمْلِكَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، يُوَافِقُ اسمه اسمي، يَمْلأُ الأَرْضَ قِسْطاً وَعَدْلاً، كَمَا مُلِئَتْ جَوْراً وَظُلْماً] صدق عليه الصلاة والسلام".

    جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو حوججەو بەڵگە بەسەر گەلی زانایانی شیعەی دوانزە ئیمامیدا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: ھەموو ئەم حەدیس و فەرموودانە یەک مەنتقی یەکگرتوویان تێدا ھاتووە کەوا ئەویش بریتی یە لەوەی : يواطئ اسمه اسمي یان يوافق اسمه اسمي..واتە ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێک دەکەوێت؛ وەئەوەش دەستەبەرکراوی حەدیس و فەرموودەکەیە. وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتی یە لەوەی: مەبەستی لە ناوی کێ یە لەو فەرموودەیەی علیە الصلاة والسلام کەوا شەفەرموێت [يواطئ اسمه-ناوەکەی ڕێک دەکەوێت]؟ وە پرسیارەکەش بۆ جاری دووەم دووبارە دەکەینەوەو دەڵێن پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام وآله مەبەستی کێ یە لە فەرموودەکەی: [يوافق اسمه-ناوەکەی ڕێک دەکەوێت]؟ وە بۆ جاری سێ یەمیش پرسیارەکە دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام وعلى آله الطيبين مەبەستی کێ یە لەو فەرموودەیەی: ((((((((((((((((((((( يواطئ اسمه-ناوەکەی ڕێک دەکەوێت ))))))))))))))))))))))؟

    ئایا ئەوە مەبەستی ناوی یەکەمی ئیمام مەھدی نی یە؟ جا لەپاشان فەرموویەتی
    ((اسمي-لەگەڵ ناوەکەم)) ئایا ئەوەش مەبەستی ناوی دووەمی ئیمام مەھدی نی یە؟ جا لەپاش ئەوە دەزانن بەوەی کەوا لەم حەدیس و فەرموودە دووبارەکراوەیەی پێغەمبەردا حیکمەتێکی گرنگی گەورەی ھەیە ئەویش بەومانایەی کەوا اللە ھەرگیز ئیمام مەھدی ڕەوانە ناکات نە بە پێغەمبەر نە بە نێردراو؛ بەڵکو بە بەسەرخەر بۆ محمد (ناصرَ محمد-بەسەرخەری محمد) ڕەوانەی دەکات بەو مانایەی کەوا بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد ھێناویەتی (ناصراً لما جاء به محمدٌ) صلّى الله عليه وآله وسلّم.

    جا لەپاش ئەوە ھەر ناوێک لەناوەکان تاقیبکەنەوە تا حیکمەتە داواکراوەکەی لێ دێتەجێ، جا ئایا ئەو ناوە بریتی یە لە محمد کوڕی عبداللە؟ یان محمد کوڕی حسن عەسکەری؟ یان (((((((((((((((((((((ناصر محمد-بەسەرخەری محمد)))))))))))))))))))))) جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەردەکەن؟ وەھەتا ئەگەر تەنانەت بێتو قەناعەتیشتان ھێنا بە ڕێژەی %100 بەوەی کەوا بەڵێ ھەردەبێت ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد بێت جا ئایا ئەوە بەڵگەیەکی کافی و بەسە بۆ ئەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتی بێت لە مەھدی چاوەڕوانکراو؟ ھیھات ھیھات! جا سوێند بە اللە ئەوە ھیچ سودێکتان پێناگەیەنێت لەبەرامبەر دەسەڵاتی زانستدا.

    وە دەتوانن بە ملیۆنان خەڵکی ببینن کەوا ناوی ھەریەکێکیان ناصر محمد بێت. کەواتە ئیمام مەھدی ناصر محمد (بۆ ئەوەی دەرکەوێت بەڕاستی ئیمام مەھدیە) ھەر دەبێت کەوا اللە دەسەڵاتەکەی بەزانست زیاد کردبێت بەسەر سەرجەم زانایانی موسلمانان ھەتا ھیچ زانایەک لەقورئانی گەورە قسەو گفتوگۆی لەگەڵ نەکات ئەوا لەوکاتەدا ھەر ئیمام مەھدی ناصر محند بیبەزێنێت بە دەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورە، تاکو ئیمانداران ھیچ ناڕەزاییەکیان نەبێت لەسەر ئەوەی کەوا بڕیاری لەسەر دەدەین لەنێوانیان بە حەق و بەتەواویش تەسلیمی بن.

    وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە بەڕێز شێخ ( ابراهيم بن عواد بن إبراهيم ) ئەوەی کەوا ناوت لەخۆت ناوە ئەبی بەکری بەغدادی سەرکردەی حزبی داعش یان ھەروەکو دەوترێت ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ناکرێت و ڕەوانی یە بۆ دەوروبەرەکەت کەوا تۆ ھەڵبژێرن بە خەلیفە لەسەر موسڵمانان تا پێشەوایەتیان بکەی لە جیھادکردن لەپێناو ڕێبازی اللە دا، وە ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە سوێند اللە بەوەی کەوا ھەتا تەنانەت بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە ش ئەو حەقە نەبووە کەوا خەلیفە لەسەر موسڵمانان ھەڵبژێرن لەجێگای اللە جا سەیری پێغەمبەرەکەی نەوەی ئیسرائیل بکە ئایا ئەوە ئەو پێغەمبەرەبوو کەوا ئیمام طالوتی بەخەلیفە ھەڵبژارد عليه الصلاة والسلام بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا، یان بەڕاستی ئەوە اللە خۆی بوو کەوا ئەوی ھەڵبژاردو دەستنیشانی کرد؟ اللە گەورەش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلَإِ مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ مِن بَعْدِ مُوسَىٰ إِذْ قَالُوا لِنَبِيٍّ لَّهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۖ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلَّا تُقَاتِلُوا ۖ قَالُوا وَمَا لَنَا أَلَّا نُقَاتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَارِنَا وَأَبْنَائِنَا ۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْا إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (246) وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ۚ قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ۖ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (247)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واته‌/ ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته به‌سه‌رهاتی ده‌سته‌یه‌ک له گه‌وره پیاوانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له دوای موسا له‌کاتێکدا به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆیانیان وت پاشاو سه‌رکرده‌یه‌کمان بۆ دیاری بکه و بینێره تا له پێناوی اللە دا بجه‌نگین پێغه‌مبه‌ره‌که وتی ئه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌نگتان له‌سه‌ر بڕیاردراو خه‌ریک بوو یه‌خه‌تان بگرێت و په‌شیمان بوونه‌وه و نه‌جه‌نگان؟ وتیان چیمانه و بۆ له پێناوی اللە دا نه‌جه‌نگین له کاتێکدا ئه‌وه‌ته ده‌ربه‌ده‌رکراوین له ماڵ و منداڵ و شوێن وناوچه‌كه‌مان که‌چی کاتێک جه‌نگیان له‌سه‌ر بڕیاردا ته‌نها که‌مێکیان نه‌بێت ئه‌وانی تر هه‌موویان پشتیان هه‌ڵکردو په‌شیمان بوونه‌وه‌ اللە ش زاناو به‌ئاگایه به سته‌مکاران (246) ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (كه‌مه‌به‌ستی له‌هارونی برای موسایه‌ كه‌ئه‌وكاته‌ زۆر پیربوو بوو) وتی ئه‌وه ئیتر اللە به راستی بریاری داوه‌و طالوطی ره‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت که‌چی (به‌نی ئیسرائیل) وتیان چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده (جێنشین) به‌سه‌رمانه‌وه‌ ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری پێنەدراوە (هارون له‌وه‌ڵامدا) وتی به‌ڕاستی اللە (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌رتانداو ده‌سه‌ڵاتی به‌ زانست و زانیاری زیادكردووه‌ وه‌به‌لاشه‌كه‌یشی به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌ڵی بژاردووه‌ به‌وه‌ی له‌دوای مردنی بۆگه‌ن نابێت ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌ڵگه‌ بۆی له‌دوای مردنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن اللە وە) اللە ی گه‌وره‌ش حوڵم وپاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ‌ اللە فراوانگیرو زانایه‌ (247).

    جا سەیری ناڕەزاییەکەی نەوەی ئیسرائیل و وەڵامی پێغەمبەرەکەشیان بکە لەسەریان بەحەق. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ۚ قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ۖ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (كه‌مه‌به‌ستی له‌هارونی برای موسایه‌ كه‌ئه‌وكاته‌ زۆر پیربوو بوو) وتی ئه‌وه ئیتر اللە به راستی بریاری داوه‌و طالوطی ره‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت که‌چی (به‌نی ئیسرائیل) وتیان چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده (جێنشین) به‌سه‌رمانه‌وه‌ ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری پێنەدراوە (هارون له‌وه‌ڵامدا) وتی به‌ڕاستی اللە (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌رتانداو ده‌سه‌ڵاتی به‌ زانست و زانیاری زیادكردووه‌ وه‌به‌لاشه‌كه‌یشی به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌ڵی بژاردووه‌ به‌وه‌ی له‌دوای مردنی بۆگه‌ن نابێت ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌ڵگه‌ بۆی له‌دوای مردنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن اللە وە) اللە ی گه‌وره‌ش حوڵم وپاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ‌ اللە فراوانگیرو زانایه‌.

    لەبەرئەوەی نەوەی ئیسرائیل واگومانیان برد بێ ئەوەی بزانن بەوەی کەوا ھەڵبژاردنی ئیمام طالوت بڕیارێکە لەلایەن خودی پێغەمبەرەکە خۆیەوە، وەھەر لەبەرئەوەش نەوەی ئیسرائیل وتیان: {قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ}.
    واتە/ وتیان چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده (جێنشین) به‌سه‌رمانه‌وه‌ ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری پێنەدراوە.

    جا ئەوان دەیانویست کەوا پێغەمبەرەکەیان پادشایەکیان لەخۆیان بۆ ھەڵبژێرێت لەبەرئەوەی ئەوان وایاندەبینی کەوا ئەوان خۆیان شایەنترن بە پادشایەتی و موڵک نەک جگە لەوان وەبەھەمان شێوە طالتيان دەبینی بەوەی کەوا لەدەوڵەمەندەکان نیە ئەوەش بەگوێرەی ڕوانگەو بینینەکەی خۆیان بەوەی کەوا ئیمامەت و پێشەوایەتی بە نەسەب و پلەوپایەی ڕەچەڵەکو وجاخ و دەوڵەمەندیە، جا لەپاش ئەوە پێغەمبەرەکەیان وەڵامی دانەوەبەوەی کەوا پێی وتن ئەو ھیچ فەرمان و کارێکی بەەست نی یە لەم بارەیەوە، وەئەو خۆی ئەوکەسە نیە کەوا ھەڵیدەبژێرێت؛ بەڵکو ئەوە اللە یە کەوا بەسەریاندا ھەڵیدەبژێرێت جا فەرمووی: {قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ۖ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (247)} صدق الله العظيم.
    واتە/ (هارون له‌وه‌ڵامدا) وتی به‌ڕاستی اللە (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌رتانداو ده‌سه‌ڵاتی به‌ زانست و زانیاری زیادكردووه‌ وه‌به‌لاشه‌كه‌یشی به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌ڵی بژاردووه‌ به‌وه‌ی له‌دوای مردنی بۆگه‌ن نابێت ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌ڵگه‌ بۆی له‌دوای مردنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن اللە وە) اللە ی گه‌وره‌ش حوکم وپاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ‌و اللە فراوانگیرو زانایه‌.

    ئەوەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٨﴾} صدق الله العظيم [القصص].
    واتە/ هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خەڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ اللە یە له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی.

    ئەوەش حوکم و بڕیاری اللە یە بەحەق دەربارەی شەئن و کاروبارو بانگەوازەکەی ئەوکەسەی کەوا اللە گێڕاویەتی بە ئیمام بۆ خەڵکی.

    وە گوێشم لێبووە بەوەی کەوا تۆ دەڵێی بەڕاستی ئەوانەی دەوروبەری خۆت تۆیان ھەڵبژاردووە بە خەلیفە بۆ موسڵمان وە بانگەوازی بەیعەت پێدان دەکەی تاکو دین ھەمووی بۆ اللە بێت، وەئەی پیاو جا ئایا دەتەوئت کەوا زۆری و ناچاری لەخەڵکی بکەی تاکو ببن بە ئیماندار؟ ئەی ئایا اللە ی گەورە نەیفەرمووە: {لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:256]؟
    واته‌/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن و ناچارکردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سد) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به تاغوت و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت بە اللە بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌و شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه‌ اللە ی گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.

    لەوەیە بەڕێز شێخ بەغدادی بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد ئەی ئایا اللە ی گەورە نافەرموێت: {وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلّه فَإِنِ انتَهَوْاْ فَإِنَّ اللّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (39) وَإِن تَوَلَّوْاْ فَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ مَوْلاَكُمْ نِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ (40)} صدق الله العظيم [الأنفال]؟".
    واتە/ وە بجه‌نگن دژ به‌کافرەکان تا فیتنه و ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نه‌مێنێت تا دین هه‌ر هه‌مووی بۆ اللە بێت جا ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن وکۆتایی پێبھێنن ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی اللە بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن (39) خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر پشتهه‌ڵکه‌ن و واز نه‌هێنن ئه‌وه بزانن که الە پشتیوان و سه‌رپه‌رشتیارتانه که پشتیوان و بەسەرخەرێکی چاک و یارمه‌تی ده‌رێکی چاکه‌ (40).

    جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم:ناکرێت و ڕەوانیەو نابێت بۆ اللە کەوا تەناقوزو کەموکورتی لە فەرموودەکەی خۆی بکات پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی ھەروەکو وای دادەنێن بەوەی کەوا لەم ئایەتەدا ئەو فەرمانی کردبێت بەوەی زۆری و ناچاری لەخەڵکی بکەن لەسەر ئیمان ھێنان بە اللە ی ڕەحمان، پاک و بێگەردی و بۆ اللە ی گەورە لەوەی کەوا کەموکورتی لە فەرموودەکەی خۆی بکات! جا چۆن وادەبێت لەکاتێکدا ئەو دەفەرموێت: {لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ}.
    واته‌/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن و ناچارکردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا).

    پاش ئەوەش فەرمانتان پێبکات کەوا جەنگ و شەڕ لەگەڵ خەڵکیدا بکەن ھەتاکو دەبن بە ئیماندار؟ جا وەرن با بەحەق ڕێکتان بکەینەوە وە تێگەیشتنە تێکەڵ و پێکەڵەکەتان ڕاست بکەینەوە بۆ ئەم ئایەتانەی کەوا اللە فەرمانتان پێدەکات تێیاندا بە جەنگ و شەڕکردن لەگەڵ ئەوانەی کەوا جەنگ و شەڕتان لەگەڵ دەکەن لەدینەکەی اللە دا وەدەیانەوێت کەوا نورەکەی اللە بکوژێننەوە بە شمشێرەکانیان، وەئەوانە اللە فەرمانی پێکردوون بە جەنگ و شەڕکردن لەگەڵیان ھەتا کۆتایی دەھێنن بە جەنگ و شەڕکردن لەگەڵتاندا وە کۆتایی دەھێنن بە توشکردنی فیتنەی ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە بە دەعوەو بانگەوازەکەیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ وَالَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ (36) لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ الْخَبِيثَ بَعْضَهُ عَلَى بَعْضٍ فَيَرْكُمَهُ جَمِيعًا فَيَجْعَلَهُ فِي جَهَنَّمَ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (37) قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ وَإِنْ يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الْأَوَّلِينَ (38) وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (39) وَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَوْلَاكُمْ نِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ (40)} صدق الله العظيم [الأنفال].
    واتە/ بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن، ماڵ و سامانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست دانێن و ڕێگری بکه‌ن له به‌رده‌م ئاین و ڕێبازی اللە دا جا ماڵ و سامانیان له ئاینده‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌که‌ن پاشان ده‌بێته داخ و حه‌سره‌تی پەشیمانی له‌سه‌ریان له‌دوایدا شکست ده‌هێنن بێگومان ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون بۆ دۆزه‌خ کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن (36) ئەمە بۆ ئه‌وه‌یه که اللە که‌سانی ده‌روون پیس و ناپاک له‌که‌سانی ده‌روون خاوێن و پاک جیا بکاته‌وه و پیس و ناپاکه‌کانیش له‌سه‌ریه‌ک که‌ڵه‌که بکات و هه‌موویان بدات به مل یه‌کدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆیان بکاته‌وه به‌گشتی ئینجا فڕێیان بداته ناو دۆزه‌خه‌وه‌ ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن (37) به‌کافران بڵێ ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن و واز بهێنن ئه‌وه بێگومان چاوپۆشی له گوناهی ڕابردوویان ده‌کرێت خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌به‌رده‌وامی دژایه‌تی (ئاینی اللە) بکه‌ن جا ئه‌وه به‌ڕاستی یاسای نه‌ته‌وه یاخی بووه پێشینه‌کانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت (38) وە بجه‌نگن دژ به‌کافرەکان تا فیتنەو ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نه‌مێنێت تا دین هه‌ر هه‌مووی بۆ اللە بێت جا ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن وکۆتایی پێبھێنن ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی اللە بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن (39) خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر پشتهه‌ڵکه‌ن و واز نه‌هێنن ئه‌وه بزانن که اللە پشتیوان و سه‌رپه‌رشتیارتانه که پشتیوان و بەسەرخەرێکی چاک و یارمه‌تی ده‌رێکی چاکه‌ (40).

    جا سەیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکەن: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن، ماڵ و سامانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست دانێن و ڕێگری بکه‌ن له به‌رده‌م ئاین و ڕێبازی اللە دا جا ماڵ و سامانیان له ئاینده‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌که‌ن پاشان ده‌بێته داخ و حه‌سره‌تی پەشیمانی له‌سه‌ریان له‌دوایدا شکست ده‌هێنن.

    بەو مانایەی کەوا ئەوان دەستیان کرد بەڕاگەیاندنی جەنگ لەسەر ئیمانداران و توشکردن بەفیتنە بۆ ئەوانەی کەوا ئیمانیان بە اللە ھێناوە ھەرلەبەرئەوەش اللە فەرمانی پێکردوون بە شەڕکردن لەگەڵیان تاکو کۆتایی بە شەڕکردن دەھێنن لەگەڵتان وەکۆتایی بە توشکردنی فیتنە دەھێنن بۆئەوانەی کەوا ئیمانیان ھێناوە بە دەعوەو بانگەوازە بەردەەوامەکەیان بۆ ھەموو خەڵکی تاکو دین ھەمووی بۆ اللە بێت. لەبەرئەوەی بانگەوازەکەتان ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا دواتر باوەڕداران لە زیادکردندا دەبن و کافرو بێباوەڕانیش لە کەمکردن بەھاتنە ناو ڕیزی ئەوانەی کەوا ئیمابیان بە اللە ھێناوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تاکو دین ھەمووی بۆ اللە دەبێت بەھەموو قەناعەتێکەوە لە دڵسۆزی دڵەکانی خۆیانەوە، بەڵام ئەگەر دەعوەو بانگەوازکردنەکە بۆ لای اللە قەدەغەکراو ئیمانداران جەنگ و شەڕیان لەگەڵ کرا وە ئەوانەی کەوا ئیمانیان ھیێناوە توشی فیتنە کران جا ئەوا لێرەدا اللە فەرزی کردووە لەسەرتان شەڕبکەن بەسوک و قورستان (گەنج و پیرتانەوە). بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (39) وَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَوْلَاكُمْ نِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ (40)} صدق الله العظيم.
    واتە/ بجه‌نگن دژ به‌کافرەکان تا فیتنەو ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نه‌مێنێت تا دین هه‌ر هه‌مووی بۆ اللە بێت جا ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن وکۆتایی پێبھێنن ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی اللە بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن (39) خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر پشتهه‌ڵکه‌ن و واز نه‌هێنن ئه‌وه بزانن که اللە پشتیوان و سه‌رپه‌رشتیارتانه که پشتیوان و بەسەرخەرێکی چاک و یارمه‌تی ده‌رێکی چاکه‌ (40).

    جا سەیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکەن: {فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (39)}.
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن وکۆتایی پێبھێنن ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی اللە بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

    بەو مانایەی کەوا ئەگەر ھاتوو کۆتایی بە جەنگ و شەڕکردن بھێنن لەگەڵتان وە لە توشکردنتان بە فیتنە بۆ ئەوانەی کەوا ئیمانیان بە دەعوەو بانگەوازەکەتان ھێناوە ئەوا ئەوکاتە شەڕیان لەگەڵ مەکەن تا ببن بە ئیماندار. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {{{{{{{{{ وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلّهِ فَإِنِ انتَهَواْ فَلاَ عُدْوَانَ إِلاَّ عَلَى الظَّالِمِينَ }}}}}}}}} صدق الله العظيم.
    واتە/ بجه‌نگن دژ به‌کافرەکان تا فیتنەو ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نه‌مێنێت تا دین هه‌ر هه‌مووی بۆ اللە بێت جا ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن وکۆتایی پێبھێنن ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی اللە بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

    بەومانایەی ئەگەر بێتو کۆتایی بە شەڕکردن بھێنن لەگەڵتان ئەوا ئێوەش شەڕیان لەگەڵ مەکەن لەبەرئەوەی ھیچ دوژمنایەتیەک نی یە تەنھا لەسەر ئەو ستەمکارانە نەبێت کەوا شەڕتان لەگەڵ دەکەن وە لەگەڵ ئەوانەی کەوا ئەوانە توشی فیتنە دەکەن کە ئیمابیان ھێناوە بە دەعوەو بانگەوازەکەتان، جا بەڕاستی ئەساس و بنەمای جەنگ و شەڕکردن لەپێناوی ڕێبازی اللە بریتی یە لە شەڕکردن لەگەڵ ئەوانەی کەوا شەڕتان لەگەڵدا دەکەن لەدین وە دوژمنایەتی و دەستدرێژیتان دەکەنە سەر بە ناحەق جا لێرەدا اللە فەرمانی پێکردوون بە جەنگ کردن لەگەڵیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلا تَعْتَدُوا إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (190)} صدق الله العظيم[البقرة].
    واتە/ بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی اللە دا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن چونكه به‌ڕاستی اللە ده‌ستدرێژكا‌رانی‌ خۆش ناوێت.

    بەومانایەی دەستدرێژی مەکەنە سەر ئەوانەی کەوا جەنگیان لەگەڵ نەکردوون یان ئەوەی کەوا کۆتایی ھێناوە بە جەنگ و شەڕکردن لەگەڵتان و پێیان وتوون: "لكم دينكم ولي دينِ-دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆشم بۆ خۆم" جا لێرەدا پێویستە لەسەرتان کەوا پشتھەڵبکەن لێیان لەبەرئەوەی اللە فەرمانی بەسەرجەم پێغەمبەرو نێردراوەکان نەکردووە کەوا زۆری لەخەڵکی بکەن ناچاریان بکەن لەسەر ئیمان ھێنان بە اللە ی ڕەحمان و پەرستنی پەروەردگارەکەیان بە زۆر بە زەلیلی و ڕیسوایی و ناچاری! نەخێر سوێند بە پەروەردگارم، جا سەیری فەرمانەکەی اللە بکەن بۆ سەرجەم نێرداوو پێغەمبەرەکان لە کتێبدا جا ئەوەی کەوا لەسەر ئەوانە گەیاندنە بە دەعوەو بانگەوازکردن حساب و لێپرسینەوەکەشیان لەسەر اللە یە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [النحل].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ اللە ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر اللە ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست نه ئێمه‌و نه باوو باپیرانمان هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز اللە ی گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی بەڵکو بەگوێرەی ھەڵبژاردنەکەی خۆی دڵی وەردەچەرخێنێت) اللە نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی اللە به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟

    وەبەھەمان شێوە محمد پێغەمبەری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم- اللە فەرمانی پێنەکردووە بەوەی کەوا زۆری لەخەڵکی بکات و ناچاریان بکات لەسەر ئیمان ھێنان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خوشای بەرزو بڵندو گەورە: {لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ} صدق الله العظيم [البقرة:256].
    واته‌/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن و ناچارکردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا).

    لەبەرئەوەی اللە ھەرگیز ئیمان ھێنانەکەیان بە پەروەردگارەکەیان بە زۆرو ناچاری و عیبادەت و پەرستنەکەیان لێ قبوڵ ناکات ھەتا ئەگەر تەنانەت ھەڵبستن بە ئەنجامدانی نوێژیش و زەکاتیش بدەن، جا ھەرچی نوێژەکەیانە ئەوا ھەرگیز اللە قبوڵی ناکات ھەتا ئەگەر بێتو ھەڵبستن بە ئەنجام دانیشی لەماڵەکانی اللە لەترسی نێردراوو پێغەمبەرەکان جا ھەرگیز اللە عیبادەت و پەرستنەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان لێ قبوڵ ناکات کاتێک لەترسی خەڵکی بیکەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:18].
    واته‌/ به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی اللە ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕی پته‌وی بە اللە و به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له اللە جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.

    وەتاکو اللە پەرستن و عیبادەتکردنی بەندەکانی بۆ پەروەردگارەکەیان قبوڵ بکات ئەوا اللە مەرجێکی محکەم و ڕوون و ئاشکرای داناوە لەکتێبدا، کەوا ئەویش بریتی یە لەوەی اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له اللە جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.

    وەھەرلەبەرئەوەش اللە فەرمانی بە نێردراوو پێغەمبەرەکان کردووە بەوەی کەوا زۆری و ناچاری لەخەڵکی نەکەن لە دیندا وە ئازادی عەقیدەو بیروباوەڕیان پێبدەن وە حوججەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بکەن بە دەسەڵاتی زانست و عەقڵ بەوەی کەوا اللە بەتەنھا شایەنی عیبادەتکردنە وە ئاگادارو ووریایان بکەنەوە لە سزایەکەی جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوا دینەکەی خۆیان بۆ خۆیان ئەوەشی کەوا شوێنیان کەوتووە وە بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکەش بەھەمان شێوە دینەکەی خۆی بۆ خۆی ئەوەشی کەوا شوێنی کەوتووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ (1) لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ (2) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (3) وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ (4) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (5) لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ (6)} صدق الله العظيم [الكافرون].
    واتە/ بڵێ ئه‌ی کۆمه‌ڵی بێ باوه‌ڕەکان (1) من هه‌رگیز ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن نایپه‌رستم (2) ئێوه‌ش دیاره ئه‌وه‌ی من ده‌یپه‌رستم نای په‌رستن (3) ئه‌وه‌ی ئێوه په‌رستوتانە من هیچ کات نایپه‌رستم (4) ئێوه‌ش ئه‌و زاته‌ی من ده‌یپه‌رستم نای په‌رستن (5) که‌واته دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆم بۆ خۆم (6).

    پاشان پێغەمبەرو نێردراوو شوێنکەوتووەکانیان ڕێگایان داوە بەئازادی لەعەقیدەو بیروباوەڕو ئاینەکەیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە:بە کافرو بێباوەڕەکان: {قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ (11) وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ الْمُسْلِمِينَ (12) قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (13) قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَهُ دِينِي (14) فَاعْبُدُوا مَا شِئْتُمْ مِنْ دُونِهِ قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلَا ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ (15) لَهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِنَ النَّارِ وَمِنْ تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ذَلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ (16) وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَنْ يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَى فَبَشِّرْ عِبَادِ (17) الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأُولَئِكَ هُمْ أُولُواْ الْأَلْبَابِ (18) أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ الْعَذَابِ أَفَأَنْتَ تُنْقِذُ مَنْ فِي النَّارِ (19)} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ وە بڵێ به‌ڕاستی من فه‌رمانم پێدراوه هه‌ر اللە بپه‌رستم بە ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری و دڵسۆزی بۆی لەدین و ئاین و به‌رنامەکەی (11) فه‌رمانیشم پێدراوه که یه‌که‌مین که‌س بم له موسڵمانان (12) بڵێ من زۆر ده‌ترسم له سزای ڕۆژێکی پڕ مه‌ترسی و سامناک به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌م له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم (13) بڵێ من ته‌نها هه‌ر اللە ده‌په‌رستم بە ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری و دڵسۆزی بۆی لەئاین و به‌رنامه‌که‌ی (14) جا ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان چی ده‌په‌رستن جگه له‌و اللە یە بیپه‌رستن و پێیان بڵێ بێگومان خه‌ساره‌تمه‌ندان ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان و خاو و خێزانیان له ده‌ستچووه له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاگادار ب: که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ساره‌تمه‌ندی ئاشکراو زیانی دیارو ڕوون (15) ئه‌وانه له سه‌رویانه‌وه په‌ڵه هه‌وری دووکه‌ڵ له ئاگری ده‌وری داون له ژێریشیانه‌وه هه‌مان په‌ڵه هه‌ور و دووکه‌ڵ هه‌یه‌ ئابه‌و شێوه‌یه اللە ی گه‌وره به‌نده‌کانی ده‌ترسێنێت و پێیان ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن (16) جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له تاغوت جگه له اللە ی په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانی و دڵسۆزی بۆی لەدینەکەی و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای اللە بەدڵسۆزی بۆی لەدینەکەی مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ جا مژده بده به‌و به‌ندانه‌م (17) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن جا شوێنی چاکترینی دەکەو‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن (18) جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئه‌وت به‌ده‌سته‌) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌و جۆره که‌سانه ڕزگار بکه‌یت که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا گیریان خواردووه‌؟ (19).

    لەبەرئەوەی اللە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی نەکردووە کەوا زۆری لەخەڵکی بکات و ناچاریان بکات تاکو ببن بە باوەڕدار. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآَمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [يونس:99].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن جا ئایا تۆ ده‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ببن بەبڕوادار.

    لەبەرئەوەی اللە فەرمانی بە نێردراوو پێغەمبەرەکان کردووە بەوەی کەوا ئازادی عەقیدەو بیروباوەڕ و پەرستن بدەن بە کافرو بێباوەڕەکان وەئەوەی لەسەر ئەوانە تەنھا گەیاندنە و حساب و لێپرسینەوەشیان لەسەر اللە یە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَقُلِ الحقّ منْ ربِّكم فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].
    واتە/ بڵێ حه‌ق هه‌ر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وەیه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کوفربکات بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی ناخۆشه‌ وەچه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.

    وە ھیچیش لەسەر پێغەمبەر نی یە تەنھا گەیاندن نەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَا عَلَى الرَّسُولِ إِلاَّ الْبَلاَغُ وَاللّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:99].
    واتە/ پێغه‌مبه‌ر هیچی له‌سه‌ر نی یه جگه له ڕاگه‌یاندنی په‌یامی اللە هه‌ر اللە خۆیشی ده‌زانێت به‌وه‌ی ده‌ریده‌خه‌ن به‌وه‌ش ده‌یشارنه‌وه.

    وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَاحْذَرُواْ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلاَغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [المائدة:92].
    واتە/ گوێڕایەڵی اللە و گوێڕایەڵی پێغه‌مبه‌ریش بن و وریابن و ئاگادار بن (نه‌که‌ن سه‌رپێچی له فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و یاخی ببن ئه‌وه بزانن به‌ڕاستی کاری پێغه‌مبه‌ری ئێمه ته‌نها ڕاگه‌یاندنی ئاشکراو ڕوونی په‌یامه‌که‌یه‌.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ لَوْ شَاء اللّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلا آبَاؤُنَا وَلاَ حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ كَذَلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلاَّ الْبَلاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [النحل:35].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ اللە ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر اللە ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست نه ئێمه‌و نه باوو باپیرانمان هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز اللە ی گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی بەڵکو بەگوێرەی ھەڵبژاردنەکەی خۆی دڵی وەردەچەرخێنێت) اللە نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی اللە به ڕوونی و ئاشکرایی ڕابگه‌یه‌نن؟

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [النحل:82].
    واتە/ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر پشتیان هه‌ڵبکه‌ن و ڕوو وه‌ڕبگێڕن ئەوا به‌ڕاستی ئه‌رکی سه‌رشانی تۆ گەیاندنێکی ڕوون و ئاشکرایە.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّوا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [النور:54].
    واتە/ بڵێ گوێڕایەڵی اللە و گوێڕایەڵی پێغه‌مبه‌ر بن خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکرد ئه‌وه ئه‌و ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامی اللە ی له‌سه‌ر شانه‌ ئێوه‌ش سه‌رپێچی و یاخی بوونه‌که‌تان له‌سه‌رتان ده‌که‌وێت خۆ ئه‌گه‌ر گوێڕایەڵی بن به ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن دڵنیاش بن که ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ر ته‌نها گه‌یاندنێکی ڕوون و ئاشکرایه.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [العنكبوت:18].
    واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م په‌یامه به‌درۆ ده‌زانن ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌لانێكی پێش ئێوه‌ش په‌یامی اللە یان به‌درۆ ده‌زانی پێعه‌مبه‌ریش ته‌نها گه‌یاندنێکی ڕوون و ئاشكرا ئه‌ركی سه‌رشانێتی.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [التغابن:12].
    واتە/ وەگوێڕایەڵی اللە بکه‌ن و گوێڕایەڵی پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ن جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ی ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه‌.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَجِيمٍ (25) فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
    واتە/ ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه‌ (25) جا ئیتر بۆ کوێ ده‌چن (26) ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت (29).

    بەڵام ئای داخ و ئەسەفم لەسەر زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکەیان لەوانەی کەوا کوێرانە بەدوای قسەو گوفتار دەکەون، وە بیریش ناکەنەوە! جا دواتر پشت دەکاتە ھەموو ئەم ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکرایانە لەلایەن پەروەردگارەکەیان جا شوێنی قسەی شەیتانی نەفرەت لێکراو دەکەوێت لەسەر پێغەمبەر بەدرۆو بوختان کردنەوە پێی بەوەی گوایە فەرموویەتی: [أمرت أن أقاتل
    الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله و يقيموا الصلاة و يؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دمائهم وأموالهم إلا بحق الإسلام و حسابهم على الله تعالى] متفق عليه.

    قسەو حەدیس و فەرموودەکەی شەیتان کۆتایی ھات، کەوا لەلایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەوە نی یە، وەئای لە سەرسامیم؛ بەڵکو کۆکیشن و لەسەری ڕێککەوتوون و ھیچ ناکۆکیەکیش نی یە لەسەری لەنێوان ڕیوایەتکارەکان! جا ئەوە چ گومڕایی و سەرلێشێواویەکە ئەم درۆو بوختانە ھەڵبەستراوە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی و ھاوەڵە ڕێزلێگیراوەکانی سەڵاوات و سەلامی اللە یان لەسەر بێت؟

    وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان تەحەدداتان دەکەم بەوەی کەوا ئەگەر ئێوە ئیماندارن وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئابی گەورە، وە نەشڵێن قورئان چەندین ئاڕاستەو لێکدانەوەی جۆراو جۆری ھەیە تا بەم شێوەیە قورئان فڕێ بدەنە دوای پشتانەوە جا شوێنی بەتاڵ بکەون! اللە ڕووتان ڕەش بکات ئەگەر بێتو وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن نەدەنەوە بۆ لای اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان! جا ھییچ لەسەر ئیمام مەھدی نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا حوکمەکانی اللە تان بۆ دەربھێنێت لەئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئان بەمەرجێکیش لەسەرمان بەوەی کەوا حوکمەکە لە ئایەتە ڕوون و ئاشکرا محکەمەکان بێت بۆ زاناکانتان و موسڵمانان بەگشتی، وە سەرجەمی ئەوەی کەوا ئیوە لەسەرینە لە بەتاڵ داغان و ھەلاھەلای دەکەم بە محکەمی قورئانی گەورەو ھیچیش گوێم لە ڕازیبوونەکەی ئێوە نی یە.

    وەئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان، ڕەوانی یەو نابێت بۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کەوا اللە ڕەوانەی بکات بە شوێنکەوتە بۆ ھەواو ئارەزووەکانتان؛ بەڵکو بەحەق دەدوێت و قسە دەکات وە دەتانگەڕێنێتەوە بۆ لای مەنھەجی نبووەتی یەکەم کە کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەیەتی ئەو سوننەتەی پێغەمبەر کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی قورئانی گەورە نی یە. ئایا نابینن بەوەی کەوا چەندە گومڕاو سەرلێشێواو بوون لە ڕێگای ڕاست واشحساب دەکەن کەوا ئێوە ھیدایەتدراون؟ جا ئای لەو دۆڕانە ئاشکرایە! جا وەرن ڕاکەن بۆ لای ئیمام مەھدی تا دەست بکەین بە حموکم کردن لەنێوانتان لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، تاکو ڕیزی زاناو ئومەتەکەتان یەک بخەین لەدژی مەسیحی درۆزن و سوپایەکەی لە یەئجوج و مەئجوج و شەیتانە جن و ئینسانەکان.

    وەئەی خەڵکینە، بەڕاستی مەسیحی درۆزن ھەرگیز پێتان ناڵێت کەوا ئەو مەسیحی درۆزنە؛ بەڵکو دواتر دەڵێت بەوەی کەوا ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وە دەشڵێت کەوا ئەو خۆی الڵە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە جا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نەبووە عليه الصلاة والسلام قسەیەک بڵێت لەکاتێکدا حەقی ئەوەی نەبێت بیڵێت؛ بەڵکو ئەوکەسە درۆزنە وەھەر لەبەرئەوەش ناوی لێنراوە مەسیحی درۆزن لەبەرئەوەی ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نی یە؛ بەڵکو بریتی یە لەشەیتانی نەفرەت لێکراو، وە دواتریش بۆتان دەردەچێت بە سوپاکەیەوە لە بەھەشتی اللە لە ژێر خاک ئەو بەھەشتەی کەوا باوک و دایکتان ئادەم و حەوای تێدابوو، وە اللە ی گەورەش نەیفەرمووە بەوەی کەوا دواتر ئادەم دەکات بە خەلیفە لە بەھەشتی مەئوای ئاسمان؛ بەڵکو لەزەوی لە بەھەشتەکەی اللە لە ژێر خاک لەناوەوەی زەویەکەتان.

    وەئەی خەڵکینە، سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لە نێوانیاندایە بەپەروەردگاری عەرشی گەورە ئەو پەروەردگارەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە بەوەی کەوا بەڕاستی منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمدی حەق لە پەروەردگارەکەتانەوە درۆ نیم وە بێگومان ڕیسواو ڕه‌نج به‌خه‌سارو نائومێدو بێ هیوا بووە ئەوەی کەوا درۆو بوختانی ھەڵبەستووە لەسەر اللە، لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، وە اللە ش بەڵگەو دەسەڵات و نیشانەکەمی لەسەر ئێوە لە سوێند خواردندا دانەناوە نە لە ناویشدا؛ بەڵکو لە دەسەڵاتی زانست داناوە ئەگەر ئێوە ئیمانتان ھەیە، جا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای قورئانی گەورە تا تەورات ئینجیل وحەدیس و فەرموودەکانی بەیان و ڕوونکردنەوە لە سوننەتی پێغەمبەری پێنیشان بدەین جا ئەوەی کەوا بینیمان تێیاندا بە مخالفی و دژو ۆێچەوانە ھاتبن بە محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوەیان لەلایەن اللە وە نیە، بەڵکو لەلایەن شەیتانی نەفرەت لێکراوو ئەولیاو یاوەرەکانیەوەیە لەلایەن ئەو دووڕوانەی کەوا ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفرو بێباوەڕی و پیلانەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن تا ڕێگابگرن لەشوێنکەوتنی قورئانی گەورە. وە بشزانن بەوەی کەوا قورئان لەلایەن اللە وەیە وەحەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەش ھەر لەلایەن اللە وەیە تەنھا ئەوەی کەوا بە مخالفی و دژو پێچەوانە ھاتبێت لە حەدیس و فەرموودەکانی سوننەت لەگەڵ محکەمی قورئان جا ئەوە بزانن کەوا ئەو حەدیس و فەرموودەیە لەلایەن جگە اە اللە وەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَّنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللّهَ وَمَن تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظاً (80) وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ وَكَفَى بِاللّهِ وَكِيلاً (81) أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ اختلافاً كَثِيراً (82)} صدق الله العظيم [النساء].
    واته‌/ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی اللە ی کردووه‌ ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ (٨٠) (ئەوانەی لای تۆن) ده‌ڵێن گوێڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ ‌ (٨٢).

    جا با سەرجەم زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود بمبورن لەوەی کەوا ھەڵدەستم بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکە لەئێستاوە، جا ھەموو موسڵمانان دواتر دەبینن بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی بەڕاستی زاڵ بووە بەسەر سەرجەم زانایانی ئومەتدا ئەگەر ھاتوو وەڵامی دەعوەو بانگەەازەکەی حیوارو گفتوگۆکردنیان دایەوە بەر لەدەرکەوتن، وەئەگەر پشتیشیان ھەڵکرد جا ئەوە ھیچم بۆ نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا چاوەڕێی ئایەت و نیشانەی دوکەڵە ئاشکراکە (دخان) بکەم ھەروەکو اللە فەرمانی پێکردووم لە محکەمی قورئان،تاکو ھەموو خەڵکی ئیمان دەھێنن، جا ئەوەی لەزەویە ھەمووی ئیمان دەھێنن جا دەڵێن پەروەردگارا ئەو سزایەمان لێ لابدەو لەکۆڵمان بکەرەوە بەڕاستی ئێمە باوەڕدارین، جا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناچار بەوە مەکەن کەوا چاوەڕێی ئایەت و نیشانەی دوکەڵە ئاشکراکە (دخان) بکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنْتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].
    واتە/ جا چاوه‌ڕێی ڕۆژێک بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا لە ئاسمانەوە دێت (١٠) هه‌موو خه‌ڵکی ده‌گرێته‌وه‌‌ بۆیه به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌ڵێن ئه‌مه سزاو ئازارێکی به ئێشه (١١) ئینجا به‌ناچاری دان ده‌نێن و ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزاو ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین (١٢) ئایا چۆن و له‌کوێ ئه‌وانه‌ ئامۆژگاری ویاداوه‌ری وه‌رده‌گرن له‌کاتێکدا (پێشتر) پێغه‌مبه‌رێک ونێردراوێكی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو (١٣) پاشان پشتیان تێکرد و وتیان فێرکراوێکی شێته (١٤) ئێمه که‌مێک سزاو ئازارتان لێ دوور دەخه‌ینه‌‌وه بێگومان دواتر ده‌چنه‌وه دۆخی جاران (١٥) ڕۆژێک دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین (كه‌هه‌ڵسانی قیامه‌ته‌)و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین (١٦).

    وە ئایا ھەڵمەت و کارەساتە گەورەکە (البطشة الكبرى) چی یە ئەگەر ئێوە گەڕانەوە جارێکی تر؟ وەڵامەکەی: ئەوە بریتی یە لە قیامەت، جا نیشانەی دووکەڵە ئاشکراکە (دخان) بەسزایەکی بەئێش یەکێکە لە شەرت و نیشانە گەورەکانی قیامەت (نەک ھەڵسانی قیامەت)، وەبەھەمان شێوە ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی یەکێکە لە شەرت و نیشانە گەورەکان، جا ئایا ئێوە تەسلیمی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان دەبن وە بڕوای پێدەھێنن و دەیپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن؟ جا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای قورئانی گەورە.

    وە وا تەمەنی بانگەوازی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی چووە ناو ساڵی دەیەم لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن منیش بەردەوام بانگی زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود دەکەم بۆ دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بەقورئانی گەورە جا پشتان لێی ھەڵکردووە ھەمووتان تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت لەخاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، جا لەخاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بە ئەی بەڕێز شێخ ئیبراھیم ئەبابەکر بەغدادی، جا با شەئن و ڕێزێکی گەورەت ھەبێت لەسەرخستنی دەعوەو بانگەوازە جیھانیەکەی مەھدیەتی جیھانی لەڕێی ئینتەرنێت لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن. وەسوێند دەخۆم بە الڵە ی گەورە بەوەی کەوا من ئەو ھۆکارو وەسیلەیەم بەکارنەھێناوە بۆ دەعوەو بانگەوازکردن لەخۆمەوە؛ بەڵکو فەرمانی اللە یە کارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ اللە یە لەسەرەتاو دوییدا جا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حەق بدەنەوە لە پەروەردگارەکەتانەوە جا بەڕاستی ھەموو عالم و زانایەکی گەورەو موفتی ناوچەو شوێنەکان وایان لێھاتووە کەوا ماڵپەرێکی بەناوبانگی ھەبێت لە ئینتەرنێتی جیھانی وە بەڕاستی ئێمەش ئەم ماڵپەڕەمان بە ئیزن و مۆڵەتی اللە کردووە بە مێزی گفتوگۆی ئازاد جا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حیوارو گفتوگۆکردن بدەنەوە بەر لەدەرکەوتن، جا بەڕاستی ئێمە ماڵپەڕی مێزی حیوارو گفتوگۆمان کردووە بە: ( موقع الإمام ناصر محمد اليماني منتديات البشرى الإسلامية ) لەسەر ئەم بەستەرە:
    www.mahdialumma.com

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی حیوارو گفتوگۆکردن بەر لە دەرکەوتن؛ ناصر محمد یەمانی.
    ____________

  2. افتراضي له‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بۆ پێشه‌وای كوفرو خراپه‌كاران له‌ زه‌وی و خوێنرێژ ئه‌بی به‌كری به‌غدادی و حزبه‌كه‌ی داعش..


    ئیمام ناصر محمد يه‌مانی‌
    13 - 10 - 1435 هـ
    09 - 08 - 2014 مـ
    09:56 به‌یانی

    [ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org./showthread.php?p=153751
    ــــــــــــــــــ


    له‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بۆ پێشه‌وای كوفرو خراپه‌كاران له‌ زه‌وی و خوێنرێژ ئه‌بی به‌كری به‌غدادی و حزبه‌كه‌ی داعش..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلّى الله عليه وجميع المسلمين من سلم الناس من شرِّ أيديهم وألسنتهم إلا بالحقّ في كل زمانٍ ومكانٍ وأسلّمُ تسليماً، أمّا بعد..

    ئه‌ی ئه‌بابه‌كری به‌غدادی، له‌ پێشتردا له‌ لایه‌ن ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانیه‌وه‌ به‌یانێك ده‌رچو پێش ئه‌مه كه‌ وشه‌ی رێزو ئیحترام و بانگه‌وازی به‌مه‌نتق و لۆجیكی پێویستی هه‌ڵگرتبوو بۆ بانگهێشت كردنی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵتان به‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام تۆ هیچ گوێت به‌ بانگه‌وازه‌كه‌مان نه‌دا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی تۆ بینیت و به‌سه‌ریشییدا ئاگاداربوویت و وه‌ڵامی بانگه‌وازی حیوارو گفتوگۆكه‌ت نه‌دایه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی واده‌بیینیت كه گفتوگۆی ئیمام مه‌هدی ‌ناصر محمد یه‌مانی به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست بۆ تۆ نی یه و تۆ ناگرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌راستی خۆت ئه‌وه‌ ده‌زانی زۆر لێكردن له‌ئایینی ئیسلامدا نی یه‌، وه‌ ده‌زانیت كه‌ به‌دڵنیایی یه‌وه‌ تۆ مخالفی محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە ی.

    سوێند بە اللە خۆت و حزبه‌كه‌شت نابینم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها له‌رێزی شه‌یتانه‌ به‌شه‌ره‌كاندا بن له‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ری خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن و كوفرو بێباوه‌ریشیان ده‌شارنه‌وه‌ تا له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ئایینی ئیسلام بشێوێنن كه‌وا اللە به‌ڕەحمه‌ت دایبه‌زاندووه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵكی جیهانیان، وه‌ ده‌تانه‌وێت كه‌وا هه‌ر هه‌موو به‌شه‌ر ناچار بكه‌ن و زۆریان لێبكه‌ن و(له‌ئایینی اللە یان توره‌ بكه‌ن)، به‌ڵام ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی له‌بۆرسه‌دایه‌ بۆتان جا دواتر بۆ خه‌ڵكی روونده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌وا ئێوه‌ گه‌لێكی تاوانباری موجریمی خوێن رێژی خوێنی موسڵمان و كافرو بێباوه‌رانن له‌وانه‌ی كه‌ هیچ دوژمنایه‌تیه‌كیان نه‌كردوون له‌ ئاییندا، جا ها وا ئێوه چۆن ئه‌سیری موسڵمانان ده‌كوژن و كردووتانن به‌یه‌ك پۆل و گولـله‌‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ ده‌نێن و ده‌شڵێن: ئەی اللە لێمانی قبوڵ بكه‌! یا سبحان الله چۆن اللە رشتنی خوێنی موسڵمانانتان لێوه‌رده‌گرێت؟ ئه‌ی له‌عنه‌ت و نه‌فرینی اللە له‌ موجریم وتاوانباره‌ خراپه‌كاره‌كان له‌ زه‌ویدا به‌له‌عنه‌ت و نه‌فرینێكی گه‌وره‌.‌ ‌

    وه‌ سوێند به‌ په‌روه‌ردگارم ده‌خۆم گه‌ر هاتوو اللە له‌زه‌ویدا جێگیری كردم به‌ر له‌وه‌ی ته‌وبه ‌بكه‌ی ئه‌ی به‌بابه‌كری به‌غدادی ئه‌وه‌ حه‌ددو سنوری اللە ت به‌هه‌ق به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كه‌م وسه‌رت په‌لده‌ده‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سته‌مم لێكردبێتی مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا ئێستا ته‌وبه ‌بكه‌ی له‌سه‌رده‌می گفتوگۆم به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتن، جا چۆن خۆت به‌ خه‌لیفه‌و جێنشین له‌زه‌ویدا هه‌ڵده‌بژێریت پاشان خوێنی موسڵمانان و كافرو بێباوه‌ران ده‌رێژیت ئه‌وانه‌ی هیچ دوژمنایه‌تیه‌كیان نه‌كردوون له‌ئاییندا؟ جا وه‌ره‌ با به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا بهێنمه‌وه‌ له‌ محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە دا به‌وه‌ی اللە كوشتی ئه‌سیره‌كانی كافرانی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كردووه جا گه‌ر كوشتنی ئه‌سیری بێباوه‌رانی لێ قه‌ده‌غه‌كردبن ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی ئه‌سیری موسڵمانان؟‌

    ئه‌ی ئه‌بابه‌كری به‌غدادی، محمد پێغه‌مبه‌ری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم-بانگی هاوه‌ڵه‌كانی كرد بۆ كۆبوونه‌وه‌ بۆ راوێژكردن ده‌رباره‌ی ئه‌سیرو دیله‌كانی مه‌یدانی جه‌نگی جیاكه‌ره‌وه‌ (فورقان) هه‌روه‌كو اللە له‌محكمی قورئاندا واناوی لێناوه‌، وه‌ ئه‌مه‌ بریتی بوو له‌هه‌مان مه‌یدانه‌كه‌ی جه‌نگی به‌دری یه‌كه‌م له‌نێوان هه‌ق و بانڵدا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ‌نێوان هه‌ق و باتڵ بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له زانستی اللە دا ده‌ژی وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت ئه‌وه‌ی که له به‌رچاوروونی و زانستی اللە دا له‌ناوچووه‌و پشتی لێده‌كات. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {إِن كُنتُمْ آمَنتُم بِاللَّهِ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (41) إِذْ أَنتُم بِالْعُدْوَةِ الدُّنْيَا وَهُم بِالْعُدْوَةِ الْقُصْوَىٰ وَالرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ ۚ وَلَوْ تَوَاعَدتُّمْ لَاخْتَلَفْتُمْ فِي الْمِيعَادِ ۙ وَلَٰكِن لِّيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَن بَيِّنَةٍ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَيَّ عَن بَيِّنَةٍ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ (42)} صدق الله العظيم [الأنفال].
    واته‌/ ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به اللە و به‌وه‌ی که دامانبه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌مان له ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌که‌دا (که غه‌زای به‌دره‌) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ردوو له‌شکر به‌ره‌نگاری یه‌ک بوون اللە ش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره‌ (٤١) کاتێک ئێوه له دامێنی خواری شیوه‌که و نزیکتر بوون و ئه‌وانیش له سه‌ره‌وه‌ی شیوه‌که‌وه بوون و دوورتر کاروانه‌که‌ش له‌خوارترتانه‌وه بوو خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارو به‌ڵێنتان بدایه به‌ یه‌کتر بگه‌ن له‌وکات و شوێنه‌دا ئه‌وه دوو به‌ره‌کی له‌نێوانتاندا دروست ده‌بوو به‌ڵام اللە ده‌یه‌وێت بارودۆخێك پێش بهێنێت که بڕیاری له‌سه‌ردراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت و به‌هانه‌ی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ی که له زانستی اللە دا له‌ناوچووه وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه‌ ئه‌وه‌ی له زانستی اللە دا ده‌ژی وه‌ بێگومان اللە بیسه‌رو زانایه‌ (٤٢) .

    وه‌ له‌دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی هه‌ره‌گه‌وره‌ی سه‌رشۆركه‌ر به‌سه‌ر سه‌ركرده‌و پێشه‌واكانی كوفرو ملهورانی قوره‌یشدا ئه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ محمد پێغه‌مبه‌ری اللە -صلّى الله عليه وآله وسلّم-بانگی به‌شێك له‌ هاوه‌ڵانی كرد بۆ رۆچون ده‌رباره‌ی بابه‌تی ئه‌و دیله‌ بێباوه‌رانه‌ی دوژمنایه‌تی موسڵمانانیان كردبوو به‌سته‌م و دوژمنكاریان له‌سه‌ر موسڵمانه‌كان، جا محمد پێغه‌مبه‌ری اللە و هاوه‌ڵه‌كانی صلّى الله عليهم وأسلم تسليماً رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا ئه‌سیره‌ نێره‌كان بكرێن به‌خزمه‌تكار بۆ پێغه‌مبه‌ر، له‌كاتێكدا فه‌رزبوو له‌چاوه‌روانی حوكمی اللە دابووان بۆیان. جا ئه‌وه‌ بوو ده‌ستبه‌جێ جبریل دابه‌زی به‌نێردراوی له‌لایان رب العالمبنه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَكُونَ لَهُ أَسْرَى حَتَّى يُثْخِنَ فِي الأَرْضِ تُرِيدُونَ عَرَضَ الدُّنْيَا وَاللّهُ يُرِيدُ الآخِرَةَ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (67) لَّوْلاَ كِتَابٌ مِّنَ اللّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68)} صدق الله العظيم [الأنفال].
    واته‌/ بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت هه‌تا چاك پایه‌دارو جێگیر ده‌بێت له زه‌ویدا (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت له‌کاتێکدا اللە (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانه‌ی تری مه‌به‌سته‌ وه‌ اللە ش باڵاده‌ست و دانایه (٦٧) خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن اللە وە پێش نه‌که‌وتایه (بۆتان) له‌سه‌ر ئه‌و بریاره‌ی پێشتر داتان (له به‌رامبه‌ر دیله‌کانه‌وه‌) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو (٦٨).

    وه‌ ئه‌ی ئومه‌تی ئیسلام سه‌یركه‌ن له‌وه‌ی كه‌ له‌ نه‌فسی پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانیدا به‌هۆی ئه‌و رۆچونه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌سیره‌كان روویدا به‌ر له‌وه‌ی فه‌توایان بۆ بێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌، اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {لَّوْلاَ كِتَابٌ مِّنَ اللّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68)} صدق الله العظيم.
    واته‌/ خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن اللە وە پێش نه‌که‌وتایه (بۆتان) له‌سه‌ر ئه‌و بریاره‌ی پێشتر داتان (له به‌رامبه‌ر دیله‌کانه‌وه‌) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو.

    وه‌ گه‌ر اللە له‌سه‌ر نه‌فسی خۆیدا ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی بۆ باوه‌رداران نه‌نوسیبوایه‌ ئه‌وه‌ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان توش ده‌بوو. وه‌ یا سبحان الله اللە چه‌نده‌ میهره‌بانه‌! سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌وان بریاری كوشتنی ئه‌سیرو ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌‌ كافره‌كانیانیشیان نه‌دابوو؛ به‌ڵكو ته‌نها وایان دانابوو بیانكه‌ن به‌ خزمه‌تكار بۆ پێغه‌مبه‌رو گه‌وره‌ هاوه‌ڵان ئه‌وانه‌ی تواناداربوون بۆ سه‌رفكردنی بژێوی ژیانیان؛ به‌ڵام ته‌نانه‌ت فه‌رمووی بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌بووه‌ كه‌وا ئه‌سیری هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی هه‌تا ئه‌ویش پایه‌دار‌بێت له زه‌ویدا، جا ئه‌مه‌ سته‌م وزوڵمه‌ له‌سه‌ر ئینسان. جا پاش ئه‌وه‌ سه‌یری حوكمی دابه‌زێنراوی اللە بكه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌سیره‌كان له‌بێباوه‌ران. اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّىٰ إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً} صدق الله العظيم [محمد:4].
    واته‌/ (له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گۆره‌پانی جه‌نگدا) جا کاتێک گه‌یشتن به‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه ده‌کوژن) تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن ئینجا که‌هێزیان نه‌ما به‌دیل بیانگرن به‌توندی باڵبه‌ستیان بکه‌ن ئه‌وسا یه‌کێک له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن یان به‌پیاوه‌تی و منه‌ت یاخود به‌گۆڕینه‌وه‌ی فیدیه ئازادیان بکه‌ن.
    ئه‌مه‌ واته‌ اللە رێگای دا به‌ به‌ردان و به‌ره‌ڵاكردنی ئه‌سیره‌ كافره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌رامبه‌ر فیدیه‌، وه‌ هه‌رچی ئه‌سیره‌ كافره‌ هه‌ژاره‌كانیشن ئه‌وا اللە فه‌رمانی به‌ باوه‌رداران كردووه‌ كه‌ پیاوه‌تیان به‌سه‌ردابكه‌ن و به‌ره‌ڵایان بكه‌ن له‌رێ و له‌پێناوی اللە دا وه‌به‌باشترین وجوانترین و به‌رێزترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

    جا سه‌یری بریارو حوكمی به‌هه‌قی اللە بكه‌ن ئه‌ی ئومه‌تی ئیسلام له‌ ئه‌سیری بێ باوه‌رانه‌وه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ران دوژمنن له‌سه‌ر موسڵمانان و دوژمنایه‌تی ئایینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ‌ئینجا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش اللە فه‌رمان به‌باوه‌رداران ناكات دیل وده‌ست به‌سه‌ركراوانی بێ باوه‌ره‌ دوژمنه‌كان بكوژن، جا ئه‌ی چ ده‌رباره‌ی حوكم و بریاری اللە بۆ دیلی موسڵمانان ئه‌وانه‌ی كه‌ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی و حزبه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به‌كوشتنیان له‌كاتێكدا دیلیشن؟ اللە بیكوژێت ئه‌مه‌ له‌ موجریم و تاوانبارانی جه‌نگه‌! وه‌هه‌ر كه‌سێك بچێته‌ ریزی حزبی ئه‌بابه‌كری به‌غدادی ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی یه‌وه‌ له‌عنه‌ت و نه‌فره‌تی اللە و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی له‌سه‌ره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م حزبی داعشه‌ هیچ نی یه‌ جگه‌ له‌ حیزبێكی شه‌یتانی بۆ شێواندنی ئایینی اللە كه‌ ئیسلامه‌ ئایینی ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی بۆ هه‌ر هه‌موو خه‌ڵی جیهان، ئه‌ی له‌عنه‌ت و نه‌فرینی اللە له‌سه‌ر ئه‌بابه‌كری به‌غدادی به‌ له‌عنه‌ت و نه‌فرینێكی گه‌وره‌ گه‌ر بێتو نه‌گه‌رایه‌وه‌و ته‌وبه‌ی نه‌كرد بۆ لای اللە به‌گه‌رانه‌وه‌یه‌كی راست ودروست، یا له‌عنه‌ت و نه‌فرینی اللە له‌سه‌ر ناصر محمد يه‌مانی گه‌ر هاتوو مه‌هدی چاوه‌روانكراوی جێنشینی هه‌قی اللە نه‌بوو له‌زه‌ویدا.

    وه‌ ئه‌ی گه‌لی به‌سه‌رخه‌ره‌ پێشكه‌وتووه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان، من فه‌رمانتان پێده‌كه‌م به‌ كارێك به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانه‌ به‌هه‌موو شێوازو هۆكارێكی ئامن هه‌تا هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی بزانن ئه‌وه‌ی ئاگاداره‌و ئه‌وه‌شی ئاگادار نی یه‌ كه‌ به‌راستی ئیسلام و موسڵمانان و ئه‌هلی سوننه‌و شیعه‌ وهه‌موو مه‌زهه‌به‌كانی ئیسلامی به‌رین له‌وه‌ی كه‌ ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی و حزبه‌كه‌ی مجرم و تاوانباره‌كانی جه‌نگ و خوێنرێژانی خوێنی موسڵمانان و نه‌صاراو خوێنرێژانی خوێنی كافرو بێباوه‌ران له‌وانه‌ی دژایه‌تی موسڵمانانیان نه‌كردووه‌ له‌ ئاییه‌كه‌یاندا دروستی ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌دوای سیاسه‌تی یه‌هودو جوله‌كه‌ كه‌وتوون بۆ تێكدان و شێواندنی ئایینی ئیسلام، وه‌ هه‌ركه‌سێك یارمه‌تیده‌ریان بێت و گرنگیان پێبدات ئه‌وه‌ له‌وانه‌.

    وه‌ بانگی سه‌رجه‌م ئه‌نزیمه‌ عه‌ره‌بیه‌كان و گه‌له‌كانیان ده‌كه‌م به‌یه‌ك ریزی بۆ وه‌ستانه‌وه‌ له‌دژی ئه‌بی به‌كری به‌غدادی وحزبه‌كه‌ی، جا گومانی خێریان پێمه‌به‌ن ئه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌لانی عه‌ره‌بی، سوێند بە اللە ئه‌وانه‌ زۆر موجریم و تاوانبارترن وه‌ به‌جیاوازیه‌كی زۆرتر له‌ ئه‌نزیمه‌ غافڵ و بێئاگاكانی وولاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌وا رازین به‌ژیانی دنیا، به‌ڵام
    سه‌ركرده‌ی ئه‌نزیمه‌ عه‌ره‌بیه‌كان هێشتا كه‌متر تاوانبارترن له‌ داعشی گه‌لی موجریم و تاوانبار به‌هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ی وشه‌كان هه‌ڵی ده‌گرن، وه‌ ترسناكتر له‌وه‌ شێواندن و ته‌شویه‌یه‌ به‌ئایینی ئیسلام له‌ دید وتێروانینی به‌شه‌ردا.

    جا كێ هه‌یه‌ به‌رهه‌ڵستی بكات ‌له‌سه‌ر ئه‌م به‌یانه‌م له‌سه‌ر فه‌تواكه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌بی به‌كری به‌غدادی و حزبه‌كه‌ی به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌بێ سته‌مكردن له‌ محكمی ئایه‌ته‌كانی قورئانی گه‌وره‌دا؟ وه‌ سوێند به‌په‌روه‌ردگارم ده‌خۆم كه‌وا هه‌رگیز ناتوانن به‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی زاڵ بن به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێكیشتان بۆ هه‌ندێكتان ببن به‌ به‌سه‌رخه‌رو پاڵپشت، ئه‌و اللە یەم به‌سه‌ كه‌ هیچ پەرستراوێکی تر نی یه‌ جگه‌ له‌ئه‌وو پشتم هه‌ر به‌ئه‌و به‌ستووه‌ وه‌ هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه‌. حسبي الله لا إله إلا هو عليه توكلت وهو ربّ العرش العظيم

    وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين.
    خەلیفەی اللە و به‌نده‌كه‌ی؛ ڕه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
    ____________

  3. افتراضي وەڵامی ئیمام مەھدی بۆ سەربازێکی دەوڵەتی داعشی..

    - 3 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    12 - 02 - 1436 ک
    04 - 12 - 2014 مـ
    07:35 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيـــان ]
    https://nasser-alyamani.org./showthread.php?p=168294
    ــــــــــــــــــ

    وەڵامی ئیمام مەھدی بۆ سەربازێکی دەوڵەتی داعشی..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله وآلهم الأطهار وجميع المؤمنين في كلّ زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أما بعد..

    سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ت لەسەربێت برایە بەڕێزەکەم (سەربازی دەوڵەت)، ئیمام مەھدی بەھەموو سنگ فراوانیەکەوە پێشوازی و بەخێرھاتنت دەکات بۆ حیوارو گفتوگۆکردن بەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکراوی بە بەڵگەوە لە محکەمی قورئانی گەورە، وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە ئێستا پارچەیەک لەبەیان و ڕوونکردنەوەکەی تۆ وەردەگرین کەوا بەم شێوەیە دەڵێی:

    اقتباس المشاركة :
    أولا وبسم الله الرحمان الرحيم والصلاة والسلام على اشرف المرسلين
    قال تعالى:
    لَّا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ۚ أُولَـٰئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ ۖ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ رَضِيَ اللَّـهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ أُولَـٰئِكَ حِزْبُ اللَّـهِ ۚ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّـهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم.
    فيا أيها المدعوا ناصر محمد اليماني ..انا ما جأنا هنا للضحك او اللعب الا لدعوتك للحوار فكن اهلا له دون حذف أو تراجع فكن قدها وقدود ...لا تقول ما لا تفعله وانا لقاهرونك بسلطان العلم .الذي فيه تدعوا علك به تزعم .فأولا كلمة زعيم القاعدة هي كلمة سوقية لا تليق بأمير المؤمين أبدا فكلمة زعيم سيدي الفاضل كلمة ركيكة وكأنه زعيم عصابة غير شرعية بالرغم من انه ولي الامر بصيفته اميرا للمؤمين في قولك هذا.
    انتهى الاقتباس
    ـــــــــــــــــــ

    پارچە وەرگیراوەکە کۆتایی پێھات

    جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئێمە کەسانی شیاوی ئەوەین کەوا بە ئیزنی اللە وەڵامت بدەینەوە بەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بە بەڵگە کەوا لەمحکەمی قورئانی گەورە دەریدەھێنین جا ھەموو خاوەن زانستێک دەبەزێنین جا ببورە لێم خۆشەویستەکەم لەبەر اللە بەوەی کەوا ئەنجامی حیوارو گفتوگۆکە لەپێش حیوارو گفتوگۆکردنەکە لەگەڵتدا ھەر لەئێستاوە ڕادەگەیەنم بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حەتمەن دواتر بەسەر (سەربازی دەوڵەت) دا زاڵ دەبێت بە دەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بە بەڵگەوە لەمحکەمی قورئانی گەورە.

    جا ھەرچی سەبارەت بە قسەکەتە بۆ ئێمە بەم فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {لَّا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ۚ أُولَـٰئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُم بِرُوحٍ مِّنْهُ ۖ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ رَضِيَ اللَّـهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ أُولَـٰئِكَ حِزْبُ اللَّـهِ ۚ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّـهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم [المجادلة].
    واتە/ که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به اللە و به ڕۆژی دوایی له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باوو باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن ئه‌وانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌‌ن اللە ئیمان و باوه‌ڕی له‌دڵیاندا نوسیوەو چه‌سپاندووه‌و جێگیری کردووه‌و له به‌هره‌و میهره‌بانی تایبه‌تی خۆی وه به ڕوحی (ڕازیبوونی نەفسی خۆی) له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پشتگیری کردوون سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا ئه‌وانه اللە لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له اللە ڕازین ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی اللە ی گه‌وره‌ن ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی اللە سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.

    جا دەڵێم اللھم بەڵێ جا ھەرگیز گەلێک نابینین کەوا بڕوایان بە اللە و ڕۆژی دوایی ھەبێت و که‌سانێکیشیان خۆش بوێت کەوا دژایه‌تی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت جا ئەوانە ھیچ مافێکیان بەسەر اللە و پێغەمبەرەکەیەوە نیە وە ھیچ مافێکیشیان بەسەر باوەڕداراندا نی یە، وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا حکومەتی عێڕاقی که‌سانێکیان خۆش دەوێت کەوا دژایه‌تی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت؟ لەوەیە (سەربازی اللە) بیەوێت بڵێت: "اللھم بەڵێ جا حکومەتی عێڕاقی دژایەتی و جەنگمان لەگەڵدەکات لەگەڵ ئەمریکاو ھاوپەیمانە شەیتانەکانی دەست لەناو دەست لەگەڵ یەکتردا، جا ھەرکەسێک سۆزو خۆشەویستی و ھاوسۆزیان بێت ئەوا ئەویش لەوانە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە حوکمی دادپەروەرانەو قسەو گوفتاری بەجێ و ڕاست و دروست نەوەک بە گاڵتە وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی ھاوسۆزی بریتی یە لە ھاوسۆزی بیروباوەڕی جا ئەوانەی کەوا شوێنی جەنگ و دژایەتیکردنی ئیسلام و موسڵمانان کەوتوون جا ئەوا لێرەدا ئەو فەتوایەیان بەسەردا جێبەجێ دەبێت کەوا ئەوەی ھاوسۆزی و پشتیوانی و یارمەتیان بدات لەجەنگ و دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان ئەوا بەڕاستی لەوانە بەڵام ئەم حوکم و بڕیارە بەسەر حکومەتی عێڕاقی و سوپای عێڕاقیدا جێبەجێ نابێت لەبەرئەوەی ئەوان نەوەستاونەتەوە لەگەڵ ئەمریکا بۆ جەنگ و دژایەتی کردنی ئیسلام و موسڵمانان؛ بەڵکو سوپای عێڕاقی و عەشایەری عێڕاق دژایەتی داعش دەکەن بۆ بەرگری کردن لە خۆیان جا ئێوەبوون کەوا دەستان بە جەنگ و شەڕکردن کردووە لەسەر خەڵکی عێڕاقی جا دژایەتی و جەنگتان کرد لەگەڵ ئاوەدانیەکانیان جا ئەوانیش پێویستە لەسەریان کەوا بەرگری لە خۆیان بکەن.

    وەھەرچی سەبارەت بە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیەتی، جا ئەوان ھیچ ئەمن و ئاسایشی و تیماری برینی موسڵمانانیان لەلا گرنگ نیە بەڵکو کەیف خۆش و خۆشحاڵیش دەبن لەو ساتەی کەوا موسڵمانان ھەندێکیان خوێنی ھەندێکیان دەڕێژن.

    جا ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی جەنگ و دژایەتیتان لەگەڵدا ناکەن بۆ بەرگری کردن لە ئەمن و ئاسایشی گەلی عێڕاقی؛ بەڵکو جەنگ و دژایەتیتان لەگەڵ دەکەن بۆ بەرگری کردن لە ئەمن و ئاسایشی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی، لەبەرئەوەی ئەوان ھەست بەوە دەکەن کەوا بزووتنەوەی داعش ترسناکیەکە کەوا ھەڕەشە لە ئەمن و ئاسایشی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی دەکات لە ھاوپەیمانی ئەتڵەسی، ئەوەش بریتی یە لەھەدەف و ئامانجەکەیان بۆ ھاتنەجێی ئەمن و ئاسایشی خۆیان وە ھیچ ئەمن و ئاسایشی سەرجەم دەوڵەتە عەرەبیەکان و ئیسلامیەکانیشیان لەلا گرنگ نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا ترسیان لە لەدەستچوونی بەرژەوەندیەکانیان ھەیە، وەھەرجی حکومەتی عێڕاقی و گەلی عێڕاقیە جا ئەوان جەنگ و دژایەتیتان لەگەڵدا دەکەن بۆ بەرگری کردن لەخۆیان. وەلەسەر ئەوەش بەحەق فەتوا دەدەین کەوا: وەلائو ھاوسۆزی و پشتیوانی بۆ ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بە جەنگ و دژایەتیکردن نی یە لەسەر داعش؛ بەڵکو ئەوە بەرگری کردنە لە خۆیان، وەبەھەمان شێوە ئەو دەوڵەتە عەرەبیانەی کەوا ھاتوونەتە ڕیز بۆ جەنگ و دژایەتیکردنتان لەگەڵ ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی جا نیەتی ئەوان تەنھا ھاتنەجێی ئەمن و ئاسایشی دەوڵەتەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە لە ترسناکی دەوڵەتی داعشی.

    وەئەی (سەربازی دەوڵەت)! دواتر بەحەق فەتوات بۆ دەدەم: بەوەی کەوا ئێوە بەڕاستی زاڵم و ستەمکارن ھەر لەبەرئەوەش اللە کەسانێکی زاڵمترو ستەمکارتری لەئێوە بۆ ڕەوانەکردوون کەوا بریتین لە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی جا ھەرگیز ئەوان ھیچ پەیوەندیەکی نزیکی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن و نایپارێزن. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَكَذلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضاً بِمَا كَانُواْ يَكْسِبُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:129].
    واتە/ وە هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش سته‌مکاران ده‌که‌ینه پشتیوان و خۆشه‌ویست و هاوکاری یه‌کتر به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

    وەھەرچەندیشە کەوا سەربازەکابی دەوڵەتی داعشی جیھاد دەکەن بۆ ھاتنەجێی دەوڵەتی ئیسلامی جیھانی بەڵام بەداخەوە؛ بەڵکو ئیسلام موسڵمانانتان شێواندووە لە ڕوانگەی بەشەرەوە بەھۆی شوێن نەکەوتنی بەڵگەو بینایی حەق بۆ ھاتنەجێی دەوڵەتی ئیسلامی جیھانی.

    وەئەی پیاو، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت کەس دەوڵەتێکی ئیسلامی دادپەروەر ناھێنێتەجێ لەجیھاندا تەنھا ئیمامێکی دادپەروەر بەبێت کەوا اللە زانستی قورئانی گەورەی ئایەتە محکەم و موتەشابیھە (پێکچووەکان) ـی پێدابێت تاکو نەکەوێتە ناو ھەڵەیەکەوە جا دەوڵەتی ئیسلام بشێوێنێت، وەھا ئەوە ئیمامە بەڕێزەکەی خۆتان بەڕاستی ئێوەی خستە ناو ھەڵەی گەورەوە بەھۆی نەبوونی بەڵگەو نابینایی لەزانستەکەیدا بۆ حوکم و بڕیارەکانی اللە لە محکەمی کتێبەکەی وە ئەمیرەکەتان ئەبوبەکر بەغدادی فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا ئەسیرەکان بکوژن و مخالف و دژو پێچەوانەی حوکم و بڕیارەکەی اللە ی کرد لە محکەمی ئەو کتێبەی کەوا اللە ڕێدەگرێت لێی لەوەی ئەسیری کافران بکوژرێن جا ئەی چی دەربارەی کوشتنی ئەسیری باوەڕداران چۆن دەیانکوژن! جا ھەرچەندە کەوا لەلای منیشەوە لەپێشتردا بەیان و ڕوونکردنەوەیەک دەرچوو کەوا تێیدا حوججەو بەڵگەمان بەسەرتاندا جێ بەجێکرد لە محکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بە حەرامکردنی کوشتنی ئەسیری کافرو بێباوەڕەکان جا ئەی چی دەربارەی کوشتنی ئەسیری باوەڕداران چۆن دەیان کوژن؛ بەڵام تۆ ئەی سەربازی دەوڵەتی داعشی پشتت ھەڵکرد لە فەتوایەکە لەبەرئەوەی ھیچت لەبەردەم نەمایەوە تا حوججەو بەڵگەی پێ جێ بەجێ بکەی جا پێی لە فەتواکەی ئیمام مەھدی بدەی دەربارەی حەرامکردنێ کوشتنی ئەسیرەکان، وە ئەوە ئێمە سەرلەنوێ فەتوایەکە دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین: ئەی سەربازی دەولە جا ئایا دەزانی ئەگەر پێشتر اللە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لەسەر نەفسی خۆی نەنوسیبوایە ئەوا سزایەکی گەورە توشی ئیمانداران دەبوو کەوا بریتی بوون لە بەسەرخەرەکانی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وعليهم وأسلم تسليماً، ھۆکاری ئەوەش بریتی بوو لە بڕیارەکەیان دەربارەی ئەسیری بێباوەڕەکان لە جەنگی بەدری گەورەدا لەبەرئەوەی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام ڕاوێژی لەگەڵ ھاوەڵەکانی کرد دەربارەی ئەسیری کافرەکان جا ئاماژەیان کرد بۆی بەوەی کەوا بیانکات بە خزمەتکار بۆی وە بۆ ئەو ھاوەڵانەی کەوا تواناداربوون لەسەر نەفەقەکێشانیان جا بیانکەن بە بەندەی ئەوان، جا لەپاش ئەوە جبریل عليه الصلاة والسلام بەسەر پێغەمبەری اللە دا دابەزی بەو فەرموودەیەی اللە ی گەورەوە: {مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَكُونَ لَهُ أَسْرَى حَتَّى يُثْخِنَ فِي الأَرْضِ تُرِيدُونَ عَرَضَ الدُّنْيَا وَاللّهُ يُرِيدُ الآخِرَةَ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (67) لَّوْلاَ كِتَابٌ مِّنَ اللّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68)} صدق الله العظيم [الأنفال].
    واته‌/ بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت هه‌تا چاك پایه‌دارو جێگیر ده‌بێت له زه‌ویدا (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت له‌کاتێکدا اللە (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانه‌ی تری مه‌به‌سته‌ وه‌ اللە ش باڵاده‌ست و دانایه (٦٧) خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن اللە وە پێش نه‌که‌وتایه (بۆتان) له‌سه‌ر ئه‌و بریاره‌ی پێشتر داتان (له به‌رامبه‌ر دیله‌کانه‌وه‌) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو (٦٨).

    جا اللە حوکم و بڕیاریدا دەربارەی ئەسیری کافرەکان ھەتا ئەوکاتەی کەوا بە دیل دەیانگرن به‌توندی لەوساتەی دیل دەبن تا جەنگ کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت و دوژمنان چه‌ک داده‌نێن، جا اللە فەرمانی کردووە بە باوەڕداران بەوەی کەوا قسەی ڕێک و باش و چاکیان لەگەڵدا بکەن وە کەلام و فەرموودەی اللە یان بۆ بخوێننەوە جا ئەگەر ھیدایەت دران ئەوا ئەوەیان چاکترە بۆیان وە ئەگەر ئیمان و باوەڕەکەشیان دەرخست تاکو فێڵ لە پێغەمبەر بکەن ئەوا ئەوکاتە اللە ی بەسە (اللە خۆی فێڵەکەیان ئاشکرا دەکات)، وەئەگەر ھاتنە ناو ئیسلامیان ڕەت کردەوە جا لەدوای ئەوە ئەو حوکم و بڕیارەی اللە ئاوایە کەوا فیدیە لە ئەسیرە دەوڵەمەندەکان وەربگرن و ڕێگایان بدەن بڕۆن و ئازادیان بکەن، وەھەرچی ئەسیرە ھەژارەکانیشن جا ئەوە اللە فەرمانی بە باوەڕداران کردووە بەوەی کەوا منەتیان بەسەردا بکەن بە پیاوەتی ڕێگایان بدەن بڕۆن و ئازادیان بکەن لەبەر اللە. ئەوەش حوکم و بڕیارەکەیە دەربارەی ئەسیرەکان کەوا اللە لەمحکەمی قورئانی گەورەدا دایبەزاندووە لەو فەرموودەیەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرمویت: {الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ أَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ (1) وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَآمَنُوا بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَهُوَ الحقّ مِن رَّبِّهِمْ ۙ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ (2) ذَٰلِكَ بِأَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا اتَّبَعُوا الْبَاطِلَ وَأَنَّ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّبَعُوا الحقّ مِن رَّبِّهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَالَهُمْ (3) فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّىٰ إِذَا أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّىٰ تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ۚ ذَٰلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَ بَعْضَكُم بِبَعْضٍ ۗ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ (4)} صدق الله العظيم [محمد].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی اللە یان کرد ئه‌وانه‌ اللە کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه‌ (1) ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌و باوه‌ڕیان هێناوه به‌و قورئانه‌بوو که‌بۆ محمد دابه‌زێنراوه‌، هه‌ر ئه‌ویش ڕاسته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ئه‌وانه‌ اللە چاوپۆشی کردووه ‌له‌هه‌موو گوناهه‌کانیان چاکه‌شی ڕواندووه‌له‌دڵ و ده‌روونیانداو کاروباریانی بۆ چاک و ڕێک و پێک کردووه‌ (2) ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون شوێنی ناڕاستی که‌وتبوون بێگومان ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و موسڵمان بوون، شوێنی حه‌ق و ڕاستیه‌ک که‌وتوون که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ‌هاتووه‌ ئا به‌و شێوه‌یه اللە نموونه‌ی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه ڕوون ده‌کاته‌وه‌بۆ خه‌ڵکی (3) (له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گۆره‌پانی جه‌نگدا) جا کاتێک گه‌یشتن به‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه ده‌کوژن) تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن ئینجا که‌هێزیان نه‌ما به‌دیل بیانگرن به‌توندی باڵبه‌ستیان بکه‌ن ئه‌وسا یه‌کێک له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن یان به‌پیاوه‌تی و منه‌ت یاخود به‌گۆڕینه‌وه‌ی فیدیه ئازادیان بکه‌ن. تا شه‌ڕو جەنگ کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت و دوژمنان چه‌ک داده‌نێن بڕیاره‌که ئاوهایه‌ ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌یه‌کتر تاقیان بکاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ش له‌پێناوی اللە دا شه‌هید بوون هه‌رگیز پاداشتی هه‌وڵ و کۆششیان به‌زایه نادات (4).

    جا سەیری حوکم و بڕیارە حەقەکەی اللە بکە ئەی سەربازی دەولەتی داعشی دەربارەی ئەسیری کافرە دوژمنکارە دەستدرێژکارەکان لەسەر ئیسلام و موسڵمانان کەوا زانایانی ئومەت و بەگشتیش موسڵمانان لێی تێ دەگەن لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّىٰ إِذَا أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً} صدق الله العظيم.
    واتە/ (له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گۆره‌پانی جه‌نگدا) جا کاتێک گه‌یشتن به‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه ده‌کوژن) تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن ئینجا که‌هێزیان نه‌ما به‌دیل بیانگرن به‌توندی باڵبه‌ستیان بکه‌ن ئه‌وسا یه‌کێک له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن یان به‌پیاوه‌تی و منه‌ت یاخود به‌گۆڕینه‌وه‌ی فیدیه ئازادیان بکه‌ن.

    وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا لەبەرچی ئەمیرەکەتان ئەبوبەکری بەغدادی فەرمانتان پێدەکات بەکوشتنی ئەسیرەکان، ھەرچەندە کەوا ئەوانیش ئەسیری موسڵمانیشن؟ جا لێرەدا ئیمامەت وپێشەوایەتیەکەی دەکەوێت لەبەر نەفامی و نەزانیەکەی بە زانستی حوکم و بڕیارەکانی اللە لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەبەرئەوەی ئەمیرەکەتان فەرمانی پێکردوون بە کوشتنی ئەسیری جەنگ وە لەنێوان ئێوەو ئەوانیشدا بەڵێن و پەیمانێکیش نی یە وە غەدریشی لێکردوون تاکو حوکم و بڕیاریان لەسەر بدەن بە کوشتن وەئەوانەشی کە ئیوە وادەزانن دوژمنتانن ڕووبەڕوو بۆتان دەرنەکەوتوون؛ بەڵکو ئەوان بەرگری لەخۆیان دەکەن، ھەرچی ئەمریکایە جا ئەو ھاتووە تاکو ترسناکیەتان لابدات لەسەر ئەمن و ئاسایشەکەی خۆی وەھیچ ئەمن و ئاسایشی موسڵمانەکانیشی لەلا گرنگ نی یە، وەئەی پیاو! جا ھەتا ئەگەر بێتو تەنانەت ئەسیرەکان کافری دوژمنکارو دەستدرێژیکاریش بن لەسەر موسڵمانان جا ئەوا بەڕاستی حوکم و بڕیارەکەی اللە مان بۆ ھێنان دەربارەی ئەسیری کافرەکان، جا ئەی چی دەربارەی ئەسیرە موسڵمانەکان؟ وەئەی سەربازی دەوڵەت لەسەرتە کەوا بزانی ئیمامەت و پێشەوایەتی ھەڵبژاردنەکەی لەلایەن اللە وەیە نەوەک ھەڵبژاردنی لەلایەن جگە لەئەو. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (68) وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ (69) وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَى وَالْآخِرَةِ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (70)} صدق الله العظيم [القصص].
    واتە/ هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خەڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌ پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ اللە یە له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی (68) هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵكه چیان له سینه‌و ده‌رونیاندا شاردۆته‌وه وه‌چی ده‌رده‌خه‌ن و ئاشكرای ده‌كه‌ن (69) اللە زاتێكه كه جگه له‌و پەرستراوێکی تر نیه‌ سوپاس و ستایش له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا، له دنیا و قیامه‌تدا، هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه‌،حوكم و فه‌رمانره‌وایش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌، هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه (70).

    وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، لەسەرتە کەوا بزانی (ئەوەی نازانێت خۆی فێردەکات) بەوەی ئەوکەسەی کەوا اللە ھەڵیدەبژێرێت بە ئیمام بۆ خەڵکی جا ئەوا اللە دەسەڵاتەکەی بە زانست زیاد دەکات بەسەر سەرجەم زانایانی ئوممەتدا لە سەردەمەکەی خۆی تاکو پێشەوایەتیان بکات لەسەر بنەماکانی جیھادی حەق و ڕاست و دروست بۆ ھەڵگرتنی زوڵم و ستەمی ئینسان لەسەر برا ئینسانەکەی بەجێبەجێکردنی حدودو سنورەکانی اللە تاکو ڕێبگرێت لە زوڵم و ستەمی ئینسان لەبرا ئینسانەکەی. جا سەیری ئیمام طالوت بکە چۆن پێغەمبەرەکەیان فەتوای بۆدان بەحەق بەوەی کەوا ئەو خۆی ئەوکەسە نی یە کەوا ئیمامەکەی ھەڵبژاردبێت بۆ نەوەی ئیسرائیل بەڵکو فەتوای بۆ دان بەوەی کەوا ئەوە اللە خۆیەتی ئەوی بۆ نەوەی ئیسرائیل بە ئیمام ھەڵبژاردووەو دەسەڵاتەکەی بەسەریاندا زیادکردووە بە زانست و جەستە لەبەرئەوەی جەستەی ئیمامە ھەڵبژێردراوەکان لەلایەن اللە وە لەدوای مردنیاندا تێک ناچن و بۆگەن نابن نە ئیسکەکانیشیان ڕزیوو پڕوتوکاو دەبێت ئەوەش بۆئەوەی تاکو اللە ئەمە بکاتە ئایەت و نیشانەیەک بۆ ئیمامەت و پێشەوایەتیەکەی لەدوای مردنەکەی تاکو ئومەت لەدوایدا دەستبگرن بەوەی کەوا بۆی جیھێشتوون لە زانستەکە، وەبەھەمان شێوە جەستەی نێردراوو پێغەمبەرەکانیش وایە جا جەستەکانیان لەدوای مردنەکانیان بۆگەن نابن و تێک ناچن نە ئیسکەکانیشیان ڕزیو پروتوکاو دەبێت. جا سەیری جەستەی پێغەمبەری اللە سولەیمان بکە عليه الصلاة والسلام لەوساتەی کەوا اللە مراندبووی کەوا لەسەر عەرشە سێ پایەکەی لەسەر پشت شانی دادابوو، جا ھیچ شتێک ئاماژەی بۆ نەکردن لەسەر مردنەکەی تەنھا زیندەوەرێکی زەوی نەبێت کەوا پێچکەی پێشەوەی عەرشەکەی خوارد جا کە جەستەکەی سولەیمان کەوت و بەربوویەوە سەر زەوی ئەوکاتە مردنەکەی بۆ ئەوانەی دەوروبەری لە جن و ئینسان ڕوون بوویەوە عليه الصلاة والسلام.

    بەھەرحاڵ جا با بگەڕێینەوە بۆ بەڵگەی ھەڵبژاردنی ئەوکەسەی کەوا اللە ھەڵیدەبژێرێت بە ئیمام بۆخەڵکی کەوا بریتی یە لە دەسەڵاتی زانست و جەستە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلَإِ مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ مِن بَعْدِ مُوسَىٰ إِذْ قَالُوا لِنَبِيٍّ لَّهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۖ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلَّا تُقَاتِلُوا ۖ قَالُوا وَمَا لَنَا أَلَّا نُقَاتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَارِنَا وَأَبْنَائِنَا ۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْا إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (246) وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ۚ قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصطفاه عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ۖ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (247)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واته‌/ ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته به‌سه‌رهاتی ده‌سته‌یه‌ک له گه‌وره پیاوانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له دوای موسا له‌کاتێکدا به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆیانیان وت پاشاو سه‌رکرده‌یه‌کمان بۆ دیاری بکه و بینێره تا له پێناوی اللە دا بجه‌نگین پێغه‌مبه‌ره‌که وتی ئه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌نگتان له‌سه‌ر بڕیاردراو خه‌ریک بوو یه‌خه‌تان بگرێت و په‌شیمان بوونه‌وه و نه‌جه‌نگان؟ وتیان چیمانه و بۆ له پێناوی اللە دا نه‌جه‌نگین له کاتێکدا ئه‌وه‌ته ده‌ربه‌ده‌رکراوین له ماڵ و منداڵ و شوێن وناوچه‌كه‌مان که‌چی کاتێک جه‌نگیان له‌سه‌ر بڕیاردا ته‌نها که‌مێکیان نه‌بێت ئه‌وانی تر هه‌موویان پشتیان هه‌ڵکردو په‌شیمان بوونه‌وه‌ اللە ش زاناو به‌ئاگایه به سته‌مکاران (246) ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (كه‌مه‌به‌ستی له‌هارونی برای موسایه‌ كه‌ئه‌وكاته‌ زۆر پیربوو بوو) وتی ئه‌وه ئیتر اللە به راستی بریاری داوه‌و طالوطی ره‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت که‌چی (به‌نی ئیسرائیل) وتیان چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده (جێنشین) به‌سه‌رمانه‌وه‌ ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری پێنەدراوە (هارون له‌وه‌ڵامدا) وتی به‌ڕاستی اللە (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌رتانداو ده‌سه‌ڵاتی به‌ زانست و زانیاری زیادكردووه‌ وه‌به‌لاشه‌كه‌یشی به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌ڵی بژاردووه‌ به‌وه‌ی له‌دوای مردنی بۆگه‌ن نابێت ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌ڵگه‌ بۆی له‌دوای مردنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن اللە وە) اللە ی گه‌وره‌ش حوڵم وپاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ‌ اللە فراوانگیرو زانایه‌ (247).

    جا سەیرکە ئەی سەربازی دەوڵەتی داعشی بەوەی پێغەمبەرەکەی نەوەی ئیسرائیل چۆن فەتوای ئەوەی داوە بۆ نەوەی ئیسرائیل بەوەی کەوا ئەو خۆی ئەوکەسە نی یە کەوا طالوتی ھەڵبژاردبێت بۆ نەوەی ئیسرائیل بەڵکو فەتوای بۆدان بەوەی کەوا ئەوە اللە یە ئەوی ھەڵبژاردووە بە ئیمام بۆ خەڵکی جا دەسەڵاتەکەی بەسەریاندا زیادکردووە بەزانست و جەستە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ۚ قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصطفاه عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ۖ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (247)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (كه‌مه‌به‌ستی له‌هارونی برای موسایه‌ كه‌ئه‌وكاته‌ زۆر پیربوو بوو) وتی ئه‌وه ئیتر اللە به راستی بریاری داوه‌و طالوطی ره‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت که‌چی (به‌نی ئیسرائیل) وتیان چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده (جێنشین) به‌سه‌رمانه‌وه‌ ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری پێنەدراوە (هارون له‌وه‌ڵامدا) وتی به‌ڕاستی اللە (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌رتانداو ده‌سه‌ڵاتی به‌ زانست و زانیاری زیادكردووه‌ وه‌به‌لاشه‌كه‌یشی به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌ڵی بژاردووه‌ به‌وه‌ی له‌دوای مردنی بۆگه‌ن نابێت ئه‌مه‌ش وه‌كو به‌ڵگه‌ بۆی له‌دوای مردنی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن اللە وە) اللە ی گه‌وره‌ش حوڵم وپاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ‌ اللە فراوانگیرو زانایه‌ (247).

    وەئای لەسەرساسیم لەشیعەی دوانزە ئیمامی! چۆن ئەوان لەکاتێکدا دەشزانن بەوەی کەوا ئیمامەت و پێشەوایەتی ھەڵبژاردنەکەی لەلایەن پەروەردگارەوەیە نەوەک ھەڵبژاردنی لەلایەن بەشەرەوە جا لەپاش ئەوەش مخالف و پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە دەکەن جا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو محمد بن حسن عەسکەری لەلایەن خودی خۆیانەوە ھەڵدەبژێرن ھەرچەندە کەوا اللە ش زانستی کتێبەکەی پێنەداوە تاکو بەڵگەو حوججەیان بەسەردا جێ بەجێ بکات بەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بە بەڵگەوە لە محکەمی کتێبدا.

    وەئەی سەربازی دەوڵەت بەڕاستی حیکمەتەکەی پەروەردگار لە ھەڵبژاردنی ئیمام لەلایەن خۆیەوە وە بەوەی کەوا اللە دەسەڵاتەکەی زیاد دەکات بەسەر سەرجەم زانایانی ئومەتدا لەسەردەمەکەی ئەوەیە تاکو ئەو بتوانێت بەوەی کەوا حوکم بکات لەنێوان زانایانی ئومەتدا لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا ڕیزەکانیان یەک بخات و شان و شکۆیان کۆبکاتەوە لەدوای جیاوازبوون و بەش بەش بوونیان وە بیانگەڕێنێتەوە بۆ لای مەنھەج و پەیڕەوی نبووەتی یەکەم، جا ئەوەیە گرنگی و ئەرکەکەی ئیمامی ھەڵبژێردراو لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە.

    جا ڕەوانی یەو ناکرێت و نابێت بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەوەی کەوا ئەوەی اللە پێی داوە لە زانست کتوم و بێدەنگی بکات یان لەلایەن اللە وە لە لۆمەی لۆمەکاران بترسێت، وەفەتواش دەدەم بەحەق بەوەی کەوا شیعەو سوننەو سەرجەم مەزھەبە ئیسلامیەکان لەسەر گومڕایی ئاشکران وە فەتواش دەدەم بەحەق بەوەی کەوا ئەوان ھەموویان لە پەیڕەوو مەنھەجەکەی نبووەتی یەکەم دەرچوونە، وە فەتواش دەدەم بەحەق بەوەی کەوا ئەوان نەگەڕاونەتەوە سەر کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی؛ بەڵکو حەق و بەتاڵیان تێکەڵ و پێکەڵ کردووە.

    وە اللە ش دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد اللە ڕەوانەی کردووم بە بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم وە بانگەوازی موسڵمانە لەگەڵ یەک جیاوازو ناکۆکەکان دەکەم لەدینەکەیان بۆ گەڕانەوە بۆ لای مەنھەج و پەیڕەوی نبووەتی یەکەم کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، وە اللە ش دەکەم بەشاھێدو بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا سوننەتی نەبەویش لەلایەن اللە وەیە ھەروەکو چۆن قورئان لەلایەن اللە وەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ (18) ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ (19)} صدق الله العظيم [القيامة].
    واتە/ جا کاتێک ئێمه قورئان ده‌خوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا (18) پاشان به‌ڕاستی بەیان و ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ (19).

    وە اللە ش دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی پارێزراو نین لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن ھەر لەبەرئەوەش اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی کەوا حەدیس و فەرموودەکانی نەبەوی بەمحکەمی قورئانی گەورە نیشان بدەن جا اللە بەم شێوەیە فێری کردوون بەوەی کەوا ئەم حەدیس و فەرموودە نەبەویە لەلایەن جگە اللە وە بۆتان ھاتووە بەو مانایەی لەلایەن جگە لە اللە و پێغەمبەرەکەیەوەیە، جا ئەوە لەبیرمەکەن بەوەی کەوا لەسەر اللە قورئانەکەی و بەیان و ڕوونکردنەوەکەشیەتی بە سوننەتی نەبەوی، بەڵام لەوساتەی کەوا حەدیس و فەرموودەیەک بە مخالفی و دژو پێچەوانە دێت لەگەڵ محکەمی قورئاندا جا ئەوە بزانن بەوەی کەوا ئەم حەدیس و فەرموودەیەتان ھەڵبەستراوە لە سوننەتی نەبەویدا کەوا لەلایەن جگە لە اللە و پێغەمبەرەکەیەوە بۆتان ھاتووە، لەبەرئەوەی لەنێو موسڵمانەکان لەناو ھاوەڵە حەقەکانی پێغەنبەر ھەندێک دووڕوو ھەبوون کەوا ئیمانەکەیان دەردەخست و ئاشکرایان دەکرد کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشاردەوەو پەنھانیان دەکرد بۆ ڕێگاگرتن لە شوێنکەوتنی زیکری کتێب بە کۆمەڵێک حەدیس و فەرموودە کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی قورئانی گەورەن، وە ھەر لەبەرئەوەش اللە فەرمانی پێکردوون بەنیشاندانی حەدیس و فەرموودە نەبەویەکان بە محکەمی قورئانی گەورە تا دەرکەویت کامیان حەدیس و فەرموودەیەکن کەوا بەمخالفی و دژو پێچەوانە ھاتووە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە جا بزانن بەوەی کەوا ئەم حەدیس و فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وە بۆتان ھاتووە، جا ووریاو ئاگادارو ھۆشیار بن. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {مَّنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللّهَ وَمَن تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظاً (80) وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ وَكَفَى بِاللّهِ وَكِيلاً (81) أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ اخْتِلاَفاً كَثِيراً (82)} صدق الله العظيم [النساء].
    واته‌/ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی اللە ی کردووه‌ ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ (٨٠) (ئەوانەی لای تۆن) ده‌ڵێن گوێڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ ‌ (٨٢).

    بەومانایەی ئەگەر بێتو حەدیس و فەرموودەکە ھەڵبەستراو بوو لەلایەن جگە لە اللە وە جا ئەوە دواتر لەنێوانی ئەوو نێوان محکەمی قورئاندا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبینن لەبەرئەوەی حەق و بەتاڵ کەموکورت و پێچەوانەو دژی یەکترن و ڕێک ناکەون، جا ئەوە لەبیرمەکەن بەوەی کەوا سوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەش لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ (18) ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ (19)} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا کاتێک ئێمه قورئان ده‌خوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا (18) پاشان به‌ڕاستی بەیان و ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ (19).

    جا لێرەدا بۆ ھەمووان ئەو حەدیس و فەرموودە حەقە ڕوون دەبێتەوە کەوا لەلایەن پێغەمبەرەوەیە صلى الله عليه وآله وسلم کەوا دەفەرموێت: [تركت فيكم ما أن تمسكتم به فلن تضلّوا بعدي أبداً كتاب الله وسنتي].

    جا ئەوە مەبەستی لەسوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقە بەڵام ئێوە دەستان گرتووە بە سوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەی بەتاڵی ھەڵبەستراو جا ئێوە نە لەسەر کتێبەکەی اللە ن نەلەسەر سوننەتی پێغەنبەرەکەی بە شیعەو سوننەو سەرجەم دەستەو تایەفە مەزھەبە ئیسلامیەکانەوە ھەمووتان لەسەر گومڕایین لەزۆرێکی حوکم و بڕیارەکانی دینی ئیسلامی ڕاست.

    وە اللە ش دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد بەڕاستی اللە لە ناوەکەمدا ھەواڵ و دەنگوباسەکەم و ئاڵای فەرمان و بانگەوازەکەمی داناوە جا ناوی ھەواڵ و دەنگوباسەکە ڕێککەوتووە تاکو ببێتە حەقیقەت و ڕاستی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد تا بانگتان بکەین بۆ شوێنکەوتنی ئەوەی کەوا بەسەر محمد پێغەمبەری اللە خاتەم و دواھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکاندا دابەزیوە، لەبەرئەوەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ڕەوانە ناکات نە بەنێردراو نە بە پێغەمبەر بەڵکو بە بەسەرخەر بۆ محمد (ناصرَ محمدٍ) بەومانایەی بەسەر خەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، جا ئەوەیە ناوەکەم ھەر لەوکاتەوەی کەوا لە بێشکەدا بوومە، وە اللە ش بەڵگەو حوججەکەمی لەسەرتان لە ناودا دانەناوە نە لە ڕوئیاو خەونەکانیش بەڵکو لەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بە بەڵگەدا داناوە لە محکەمی قورئابی گەورە، وە اللە ش دەکەم بەشاھید بەسیشە کەوا اللە شاھید بێت بەوەی کەوا ھیچ زانایەک نی یە لەقورئاندا گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوا لەوکاتەدا ھەر من دەیبەزێنم بە ڕئژەی %100 وەئەگەر ئەوەشم نەکردو یەکێکیان تەنھا لەیەک خاڵیشدا بەقورئانی گەورە منی بەزاند بەدەسەڵاتی زانستێک کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات لە دەسەڵاتی زانستەکەی من و باشتریش تەفسیری بۆ بکات جا ئەوا لێرەدا لەسەرمە کەوا پاشەکشە بکەم لە عەقیدەو بیروباوەڕی ئەوەی کەوا من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەری محمد ناصر محمد بم وە لەسەر سەرجەم بەسەرخەرەکانیشە لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان کەوا پاشەکشە ڕابگەیەنن لەشوێنکەوتنم.

    وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتی یە لەوەی: جا ئایا دواتر ڕۆژێک دێت کەوا یەکێک لەزانایانی موسڵمانان بێن حوججەو بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانی دا جێ بەجێ بکات جا تەفسیرێک بھێنێت بۆ ئایەتێک لەقورئان کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی؟ وەھێشتاکەش ھەر ئەوە دەڵێین ھەروەکو لەزۆرێکی بەیان و ڕوونکردنەوەکاندا وتوومانە بەوەی: سوێند بە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی سەرجەم زانایانی موسڵمانان و ڕاھیبەی نەصاراکان و حاخامەکانی یەھود ناتوانن کەوا بەڵگە و حوججە بەسەر ناصر محمد لە محکەمی قورئانی گەورەدا جێبەجێ بکەن ھەرچەندە ھەندێکیشیان ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر بۆ ھەندێکیان.

    وە ئایا دەزانن لەبەرچی ئەم متمانە بێ سنورەم ھەیە؟ ئەوە لەبەرئەوەی من بە دڵنیاییەوە دەزانم بەوەی کەوا درۆو بوختانم ھەڵنەبەستووە لەسەر اللە بە کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو، وە کێ لەوەش زاڵم و ستەمکارترە کەوا درۆو بوختان لەسەر اللە ھەڵدەبەستێت ، پەناش دەگرم بە اللە بەوەی کەوا لەنەفام و نەزانان بم. جا وەڵامی بانگەشەکاری حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای قورئانی گەورە ئەی گەلی زانایانی سوننەو شیعەو سەرجەم زانایانی مەزھەبە ئیسلامیەکان، وەئێوەش دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد کوفرکردنی ھەتاھەتایی و تەواوی ڕادەگەیەنم بە تەعەدودی حزبی مەزھەبی لەدینەکەی اللە ئیسلام و کوفرکردنی ھەتا ھەتایی ڕادەگەیەنم بە تەعەدودی حزبە سیاسیەکان لەدینی اللە لەبەرئەوەی تەعەدودی مەزھەبی و حزبە سیاسیەکان موسڵمانان پەلکێش دەکات بۆ جیاوازبوون و تەفرەقەو ناکۆکی و شەڕو کوشتار لەنێوان یەکتردا جا شان و شکۆیان لەبەین دەچێت و دەڕوات ھەروەکو حاڵی ئەمڕۆیان.

    وە بانگی سەرجەم زانایانی موسڵمانان و ڕاھیبە مەسیحیەکان و قەشەکان و حاخامەکانی یەھود دەکەم بۆ لای دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە ئەو قورئانە گەورەیەی کەوا اللە زاڵی كردووە بەسەر تەورات و ئینجیل و زاڵیشی کردووە بەسەر حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی بەیان و ڕوونکردنەوەی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، جا وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ئەی گەلی موسڵمانان و نەصاراو یەھود، وە ئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا جا ئەوا مژدەتان پێدەدەم بە سزای ڕۆژێکی ناسۆرو سەخت بەھۆی تێپەڕبوونی ھەسارەی سزای سەقەر کەوا ماوەیەک بۆ ماوەیەکی تر دەردەکەوێت بۆ بەشەر، وەدواتریش ھەسارەی سزاتان بۆ دێت لە لای جەمسەری باشوری زەویەوە لەعنەتی اللە ش لەسەر ئەوەی کەوا درۆو بوختان ھەڵدەبەستێت لەسەر اللە بەدرۆکردن بەڕاستی درۆزنانیش سەرکەوتوو سەرفراز نابن، وەھەرگیزیش ھەسارەی سزا خۆی بەزەوی بەشەردا ناکێشێت؛ بەڵکو بەلایدا تێپەڕ دەبێت و بەردبارانی دەکات بە بەردی لەئاگر وەدەبێتە ھۆی ھەڵھاتنی خۆر لە خۆرئاوا جا شەوپێش ڕۆژ دەکەوێت، وە بەڕاستیش خۆر درکی بەمانگ کرد وەکو ئاگادارکەرەوەیەک بۆ بەشەر بەر لەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ بکەوێت، جا لە اللە بترسن و پارێزگار بن ئەی گەلی خاوەن بینایی و ھۆشەکان.

    لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، چۆن خۆر درک بە مانگ دەکات؟". جا ڵەپاش ئەوە وەڵامی سەرجەم ئەوپرسیارکارانە دەدەینەوەو دەڵێین: ئەی ئایا محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم پێی نەوتوون بەوەی کەوا یەکێک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت بریتی ە لە ئەستوربوونی ھیلالی مانگ (انتفاخ الأهلة)؟ وەکو لەم فەرموودەیەدا: عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: [من اقتراب الساعة انتفاخ الأهلة، وأن يرى الهلال لليلة فيقال هو بن ليلتين] صدق محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وصدق أبا هريرة بالحقِّ.

    کەواتە ئەی گەلی بەشەر ئەوا مانای ئەوەیە کەوا لەوێدا مەنزڵێکی مانگ ھەیە کەوا دروست دەبیت لەپێش دەست پێکردنی مانگە بینراوەکە بەھۆی ئەوەی کەوا خۆر درک دەکات بەمانگ وە بەشەریش نایبینێت تەنھا لەھیلالی شەوی دووەم نەبێت بە ئەستوربوونی ھیلالەکە، جا لەمیانەی یەکەم شەوەکانی گەیشتن بە قۆناغی بەدر ئەو حەقەتان بۆ ڕووندەبێتەوە لەشەوی ناوەڕاستی مانگەکە (چونکە مانگەکە پڕ دەبێت بەر لەوەی بگاتە وادەی شەوی ناوەڕاستی مانگەکە"بەگوێرەی ڕۆژەکان" ئەمەش بەھۆی ئەوەیە چونکە لەسەرەتای نوێ بوونەوەی مانگەکەدا ھیلال لەدایک بووە بەر لە ئیقتیران واتە بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت ئەمەش بەھۆی درک کردنی خۆر بەمانگ) جا دواتر دەبینن بەوەی کەوا مانگی بەدر تەواو بووە لەکاتێکدا ئێوەش لەمانگەکە تەنھا سیانزە ڕۆژتان تێپەڕکردووە بەڵام لەپاش ئەوە مانگی بەدری پڕتان بۆ دەردەکەوێت لەدوای ئاوابوونی خۆری سیانزەی مانگ لەشەوی چواردەی پێش شەوی پانزە، ھەروەکو ئەوە لەم مانگەی ئێستادا ڕوویدا کەوا مانگی سەفەرە جا بەڕاستی خۆر درکی بە مانگ کردلە سەرەتای مانگەکەدا وەلەسەرئەوەش دواتر یەکەم تەواو بوونەکەی ڕووی بەدری تەواو دەبینن کەوا بریتی یە لەشەوی شەممە، لەکاتێکدا ئێوەش دەزانن بەوەی چوونە ناو شەوی شەممە لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی ھەینیەوە. وەئەمەش مانای ئەوەیە کەوا سەرەتای سەفەر لەبنەڕەتدا شەوی شەممە بووە بەڵام مانگ لەوکاتەدا لەحاڵەتی درک کردندا بووە جا سەرجەم بەشەر ھیلالی شەوی یەکەمی سەرەتای سەفەریان نەبینیوە، لەبەرئەوەی چۆتە ناو شەوی شەممەوە بەڵام ھیلالی مانگی سەفەر لەشەوی شەممەدا لەحاڵەتی درکردندا بووە لەبەرئەوەی خۆر درکی بەمانگ کرد لە مەنزڵەکەی یەکەمی مانگی سەفەری شەوی شەممە جا بۆیە سەرجەمی بەشەر ھیلالی مانگی سەفەری شەوی شەممەیان نەبینی، ھەر لەبەرئەوەش لەڕۆژی یەکشەممەدا دەستیان بەسەرەتای مانگی سەفەر کرد.

    بەڵام دواتر حەقەکە دەردەکەوێت و ئاشکرا دەبێت جا بۆتان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا یەکەم شەوەکانی مانگی بەدری پڕ لە مانگی سەفەر بەڕاستی بریتی یە لە شەوی شەممە لەدوای ئاوابوونی خۆری ھەینی لەبەرئەوەی شەوی ھەینی بریتی یە لە شەوی ناوەڕاست بۆ مانگی سەفەر بەحسابی بەرواری ئەو درک کردنەی کەوا ئێوە بە نھێنیەکەی نازانن ھەتا تەنانەت سەرجەم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکانیش، جا ھێشتا بەتەنھا مەھدی چاوەڕوانکراو بەنھێنی درک کردنەکە دەزانێت ھەتا ئەوکاتەی حوججەو بەڵگە بەسەر زانایانی فەلەکدا جێبەجێدەکەین لە ھەموو جارێک ھەتا تەسلیم و ملکەچ بن بۆ حەق بەتەسلیمبوونی تەواوەتی، وەئەگەر کوفریشتان کرد بەوەی کەوا خۆر درکی بە مانگ کردووە جا ئەوا چاوەڕوان بن منیش لەگەڵ ئێوە لەچاوەڕوانانم ھەتا ئەوکاتەی کەوا ئایەت و نیشانەیەکی تر دێت جا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێ، وە بەڵێ ناکرێت و نابێت و بۆی نی یە کەوا خۆر درک بە مانگ بکات جا پێشی بکەوێت لەسەرەتای نوێبوونەوەی مانگەکەدا وەناشکرێت و نابێت شەو پێش ڕۆژ بکەوێت جا پێشی بکەوێت و بەمەش خۆر لەخۆرئاوای ھەڵبێت لەبەرئەوەی شەو داوای ڕۆژ دەکات جا پێشی دەکەوێت خا لەم یاسایە گەردوونیە ووردە لانادات ھەتا ئەوکاتەی کەوا بەشەر دەچێتە ناو سەردەمی مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت جا ئەوکاتە (لەـ یاسایە لادەدەن) جا خۆر درک بە مانگ دەکات جا ھیلال پێش دەکەوێت لەسەرەتای مانگەکەدا تا ئەوکاتەی اللە بیەوێت (بەدووبارە بوونەوەی) پاشانیش شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت بە ھەڵھاتنی خۆر لە خۆرئاوای، وە بەھەمان شێوە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕونکراو کەوا ئەویش یەکێکە لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت.

    وەئەی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکەیان سوێند دەخۆم بەو اللە یەی کەوا ئینسانی دروستکردووە لە قوڕێکی وشکبووی وەکو فەخفوری و جنیشی دروستکردووە لە بڵێسەی ئاگر؛ ئەو اللە یەی کەوا شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات؛ ئەوەی کەوا درک بەچاوەکان دەکات و دەیانبینێت بەڵام چاوەکان ناتوانن درکی پێبکەن و بیبینن؛ کە ئەوە بریتی یە لە اللە ی تاک و قەھار جا سوێند دەخۆم پێی بەوەی کەوا بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیم لەعنەتی اللە ش لەسەرئەوەی کەوا درۆو بوختانی ھەڵبەستووە لەسەر اللە بەدرۆکردن، جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن وە ئەوە بەڕاست دابنێن کە خۆر درکی بەمانگ کردووە وە وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای محکەمی زیکری کتێبەکەی اللە بەر لەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ بکەوێت لەم ئومەتاندا، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، وە ووریاو ھۆشدارو ئاگاداربن! جا اللە دەسەڵاتی بەڕاستدانانی بەحەق لە سوێند خواردن بە اللە ی گەورە دانەناوە نە لەڕوئیای خەوتنیشدا؛ بەڵکو اللە بەڵگە حەقەکەی لە زیادکردنی دەسەڵاتی زانستی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئاندا داناوە جا ھیچ کەسێک نی یە کەوا قسەو گفتوگۆم لەگەڵ بکات بەقورئان ئەوە ھەر من دەیبەزێنم بەحەق.

    وەئەی سەربازی دەوڵەتی ئیسلامی، دەعوەو بانگھێشتەکەمان بە بەڕێز شێخ ئەبابەکری بەغدادی بگەیەنە بۆ ئامادەبوون لە مێزی گفتوگۆی جیھانی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن (موقع الإمام المهدي ناصر محمد اليماني منتديات البشرى الإسلاميّة)، جا بەسە ڕشتنی خوێنی موسڵمانان ھەندێک لەلایەن ھەندێکیانەوە، جا زوڵم ستەمکردن ھەڵبگرن لەسەرخۆتان، وە وەڵامی دەۆعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە ئەی گەلی سەرجەمی زانایانی موسڵمانان بۆ حوکم کردن لەنێوانتان لەسەرجەم ئەو شتانەی کەوا ئێوە لەسەری جیاواو ناکۆکن لەدین، تاکو ڕیزەکانتان یەک بخەین وە شان و شکۆتان کۆبکەینەوە وە برینی موسڵمانان تیمار بکەین جا عیزەت و شکۆو ھێزی شان و شەوکەتیان بگەڕێتەوە، وەئەگەر نەشم توانی حوکم و دادوەری بکەم لەنێوانتان بەحەق لەسەر ئەوشتانەی کەوا ئێوە جیاوازو ناکۆکن بە حوکمی ڕاشکاوی بە بەڵگەوە لە محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوا ئەوکاتە بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نیم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، وە دواتریش دەزانن بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی مەغرور نی یە؛ بەڵکو مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە کارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە کەوا بەچاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کەوا سنگەکان دەیشارنەوە.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان زەلیل لەسەر ئیمانداران و بەعزەت لەسەر ئەوەی کەوا دوژمنایەتیان دەکەن لەدینەکەیان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    _____________

  4. افتراضي وەڵامی ڕاشکاوی بە بەڵگە بەدەسەڵاتی زانست لەسەر سەربازی دەولەتی ئیسلامی میوانی مێزی حیوارو گفتوگۆی جیھانی وە سڵاویشت لێبێت و بەخێرھاتنت دەکەین ..

    - 4 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    25 - 02 - 1436 ک
    17 - 12 - 2014 مـ
    08:35 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org./showthread.php?p=169874
    ــــــــــــــــــ

    وەڵامی ڕاشکاوی بە بەڵگە بەدەسەڵاتی زانست لەسەر سەربازی دەولەتی ئیسلامی میوانی مێزی حیوارو گفتوگۆی جیھانی وە سڵاویشت لێبێت و بەخێرھاتنت دەکەین ..


    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلّى الله عليهم جميعاً وأسلم تسليماً وعلى جميع المؤمنين في كل زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ت لەسەر بێت خۆشەویستەکەم لەبەر خومدا سەربازی دەوڵەت بەڕاستی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەخێرھاتنی کەسایەتی بەڕێزتان دووبارە دەکاتەوە؛ چاکترین پیاویشی کەوا ھاتووی بۆ بەرگری کردن لە بیروباوەڕەکەی تا بە بەڵگە لە بەڵگە بدەیەوە.

    وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، ئێمە ھێشتا فەتوا دەدەین بەحەق بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی حەتمەن دواتر بەڵگەو حوججەت بەسەردا جێبەجێ دەکات بەحەق جا من وەکو ئێوەو ھاوشێوەکانی ئێوە نیم تا ئەو ئایەتانەی قورئان بھێنن کەوا لەگەڵ ھەواو ئارەزووەکانتان ڕێکدەکەوێت و پشتیش ھەڵبژەن لەو ئایەتانەی کەوا مخالف و دژوپێچەوانەی ھەواو ئارەزووەکانتانە لەبەرئەوەی تۆ پشتت ھەڵکرد لەو ئایەتانەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی پێی گفتوگۆی لەگەڵ کردی و بەڵگەی پێ بەسەردا ھێنایەوە دەربارەی حەرامحکردنی کوشتنی ئەسیر (دیل) ـی جەنگ ھەتا تەنانەت ئەگەر بێتو لەکافرەکانیش بن، وەھەرچی ئەو ئایەتانەن کەوا ھێناتەوە تا دەمەدەمێمان پێ لەگەڵ بکەی جا ئەوە تایبەتە بەوانەی کەوا جەنگ و دژایەتی دەکەن لەگەڵ اللە و پێغەمبەرەکەی دەربارەی دەستدرێژی کردن بۆ سەر خەڵکی؛ دوژمنایەتی حدودو سنورەکانی اللە دەکەن جا فەسادو خراپەکاری و تێکدەری ئەنجام دەدەن لەزەوی جا زوڵم و ستەم لەخەڵکی دەکەن وە ڕێگایان لێ دەبڕن جا خوێنیان دەڕێژن و دەیانکوژن و ماڵەکانیشیان بەتاڵان دەبەن؛ ئەوانە سزاکەیان بریتی یە لە کوشتنیان، جا ئەگەر دەست بەسەر بکرێن ئەوا لەپاش ئەوەدا سەیری ئەوە دەکەین کەوا ئەنجامیان داوە جا ئەگەر یەکێکیان کوشتبێت بە زوڵم و ستەم و دەستدرێژیکردن ئەوا لەپاش ئەوەدا حەددو سنوری اللە یان بەسەردا جێ بەجێدەکرێت بە کوشتنی نەفس بە نەفس، وە ئەگەر ڕێگاشیان بڕی بێت و دەستدرێژیان کردبێتە سەر ئابڕووی کەسێک لە خەڵکی یا پەلاماری خێزانەکەیان دابێت یان یەکێک لە نزیکەکانی جا ئەوا لێرەدا ھەمان حەددو سنوری ئەو زینکردنەیان بەسەردا جێبەجێ ناکرێت کەوا ھەردوولا بە ڕێککەوتوویی لەسەری کردوویانە؛ بەڵکو ئەوانە دەست و پێیان دەبڕدرێت بەپێچەوانەوە (واتە بەقامچی لەدەست و پێیان دەدرێت بەپێچەوانەوە تا خوێنی لێ دەتکێت و پێستەکەی دەبڕێت)، وەئەگەر تەنھا ڕێگاشیان بڕیبێت و ماڵ و سەروەتی خەڵکیان بەتاڵان بردبێت جا ئەوە حەددو سنورێکیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت کەوا شایەنی بن بەقەدەر تاوانەکەیان پاشان دووردەخرێنەوە لەزەوی واتە بۆ بەندینخانە. بەڵام جگە لەوەی ھەر یەکێکیان بە گوێرەی تاوان و فەساد و خراپەکاری و تێکدەریەکەی دەبێت لەزەوی.

    یان تۆ نازانی بەوەی کەوا ئەو نەفسەی لە نەوەی ئیسرائیل کوژرا براکەی ڕێگای لێ بڕیبوو لە نزیک خانووەکانی گەلێک لەنێوان خۆیان و براکەی لەبەر ھەبوونی شتێک لە جیاوازی بازرگانی، جا براکەی کوشتی ھەرچەندە کەوا براشی بوو! وە بۆیە دەستی چووە کوشتنی برایەکەی لەبەرئەوەی ئەو تاکە میراتگری بوو وە دەیویست کەوا ببێتە میراتگری برا دەوڵەمەندەکەی، جا پەلەی کرد بەکوشتنی بەر لەوەی کەوا منداڵی ببێت نەوەکو منداڵەکەی ببێتە میراتگری باوکی. بەڵام ئەم پیاوە تۆمەتی کوشتنەکەی دایە پاڵ دەستەو تایەفەیەک لە بارگانەکانی نەوەی ئیسرائیل بەوەی گوایە ئەوانن برایەکەیان کوشتووە بەھۆی جیاوازی بازرگانی لەنێوانیان، بەڵام ئەوان بەرگریان لەخۆیان کردو ھەموویان نکۆڵیان لەوە کرد کەوا یەکێکیان ئەو پیاوەیان کوشتبێت، پاشان کێشەکەیان بردە لای پێغەمبەری اللە موسا عليه الصلاة والسلام جا داوایان لێی کرد کەوا بۆیان ڕوون بکاتەوە کە کێ بە خراپەکاری و ستەم ئەم پیاوەی کوشتووە، پاش ئەوە اللە فەرمانی پێکردن کەوا مانگایەک سەرببڕن؛ ھەر مانگایەک بێت، بەڵام نەوەی ئیسرائیل دەربارەی وەسفی مانگایەکە لەخۆیان قورس و توند کرد بەوەی پرسیاریان دەکرد ئایا ڕاهێنراوه زه‌وی بكێڵێت و جووت بكات! یان مانگایەکە کەوا سکی ھەیە بە گۆلکێک! یان هیچ په‌ڵه‌یه‌كی تێدانی یه‌! وە ڕەنگەکەی چۆنە؟ بەھەرحاڵ جا بەھۆی ئەوەی وەسفکردنەکەیان لەخۆیان بەقورس و گران گرت اللە ش وەسفەکانی مانگاکەی بۆ دابەزاندن کەوا ھی یەکێک بوو لە نەوەی ئیسرائیل جا ئەویش پێی نەدەفرۆشین تەنھا بەچەندین قاتی زیاتر لەنرخەکەی خۆی نەبێت تا ئەوەبوو سەریان بڕی لەکاتێکدا خەریکیش بوو ئەنجانی نەدەن.

    جا اللە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی موسا کرد کەوا پارچەیەک لە گۆشتی مانگایەکە ھەڵبگرێت لەدوای چاککردنی جا پارچەکە بدات لە کوژراوەکەی نەوەی ئیسرائیل؛ جا ئەوەبوو اللە ش زیندووی کردەوە،پاشان پێغەمبەری اللە موسا لێی پرسی بەوەی کێ کوشتوویەتی؟ ئەویش وتی براکەم کوشتمی تاکو ببێتە میراتگری ماڵەکەم پئش ئەوەی کەوا منداڵێکم ببێت نەوەک ئەو منداڵەم ببێتە میراتگرم. لە پاش ئەوە پێغەمبەری اللە موسا عليه الصلاة والسلام حەددو سنوری کوشتنەکەی بەسەر بکوژەکەدا جێبەجێ کرد بەوەی کەوا نەفس بەنەفسە لەبەرئەوەی لە خراپەکارو تێکدەرەکان بوو لە زەوی وە نەفسێکیشی کوشتبوو بەناحەق. ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا ۚ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم بَعْدَ ذَٰلِكَ فِي الْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ (32) إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَافٍ أَوْ يُنفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (33)} صدق الله العظيم [المائدة].
    واتە/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی کوشتنی ناڕه‌وای ئاوا ڕوو نه‌دات ئێمه پێویستمان کرد له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناحه‌ق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نه‌بێت، یان فەسادو تێکدەری و تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت له‌زه‌ویدا ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت ئه‌وه‌ش که‌سێک له مه‌رگ ڕزگار بکات هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی له‌مه‌رگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ به‌خشی بن سوێند بێت بە اللە به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانمان به به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ئاشکراو دیاره‌وه هاتووه بۆ لایان (تا پابه‌ندی حه‌ق و داد بن) که‌چی زۆربه‌یان دوای ئه‌و ڕێنمووییانه‌، هه‌ر زیاده‌ڕه و بوون له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا له سته‌م و کوشتنی ناحه‌قدا (32) بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که ده‌نجێگن و دوژمنایه‌تی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و به گه‌رمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو به‌د ڕه‌وشتی و تێکدەری له زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ (ئه‌وانه‌یان که خه‌ڵکیان کوشتووه‌) ده‌بێت بکوژرێن (ئه‌وانه‌ش که‌خه‌ڵکیان کوشتووه و جه‌رده‌ییشیان کردووه‌) ده‌بێت له خاچ بدرێن (ئه‌وانه‌یان ته‌نها جه‌رده‌یی ده‌که‌ن) ده‌ست و قاچێکیان به‌پێچه‌وانه‌وه ببڕدرێت-بەلێدان لەدەست و قاچیان بەقامچی تا پێستیان دەبڕێت و دوور بخرێنه‌وه له زەوی -واتە بەندینخانە- ئه‌وسزایه خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕیه بۆیان له‌دنیادا، له‌قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره‌یان بۆهه‌یه‌ (33).

    وەئەی پیاو کەلام و وتەی اللە مەشێوێنەو لەشوێنێکی دامەنێ کەوا جێگاو شوێنی مەبەستەکەی خۆی نی یە! جا ئەوەی بۆت ھێناوین بریتی یە لە سنوری ئەوانەی کەوا ئەوە حەرامـناکەن کە اللە و پێغەمبەرەکەی حەرام و قەدەغەیان کردووە لەفەسادو خراپەکاری کردن لەزەوی لە زوڵم و ستەمی ئینسان لە برا ئینسانەکەی، وەھەرچی جەنگە لەنێوان ئیمانداران یان لەنێوان ئیمانداران و بێباوەڕان جا ئەوە اللە ئیزن و مۆڵەتی پێنەداون بەکوشتنی ئەسیری جەنگ، جا ئەگەر دەتانەوێت خەڵکی ھیدایەت بدەن بۆ مەنھەج و پەیڕەوەکەتان ئەوە مامەڵە لەگەڵ ئەسیرەکان بکەن بە مامەڵەیەکی چاکی ڕێزدارانە وە ئامۆژگاریان بکەن و قسه‌ی به‌پێزو به‌توێکڵی وایان لەگەڵ بکەن که به‌قوڵایی ده‌روونیاندا بچێته خواره‌وه و بیانهه‌ژێنێت.

    ئێستاش دێینە سەر بەیان و ڕوونکردنەوەی حوججەو بەڵگەکەی دووەمت بەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {سَتَجِدُونَ آخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوا إِلَى الْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا فِيهَا ۚ فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ وَيَكُفُّوا أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُولَـٰئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَانًا مُّبِينًا ﴿٩١﴾} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ وەچه‌ند که‌سانێکی ترتان ده‌ستده‌که‌وێت که ده‌یانه‌وێت له ئێوه‌ش و له هۆز و قه‌ومی خۆشیان ئه‌مین بن هه‌ر کاتێک بانگ کرابنه‌وه بۆ ئاشووبنانه‌وه درێغیان نه‌کردووه و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهه‌ڵچوونه‌ته‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزیان نه‌گرت لێتان و که‌نارگیر نه‌بوون و ڕێبازی ئاشتیان نه‌گرته‌به‌رو ده‌ستیان نه‌کێشایه‌وه ئه‌و کاته بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێ ده‌ستان ڕۆیی به‌سه‌ریاندا ئا ئه‌وانه گێڕاومانه بۆتان به‌سه‌ریانه‌وه دەسەڵاتتان ھەبێت بەسەریاندا.

    جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محند یەمانی حوججەو بەڵگەی بەحەقت بەسەردا جێبەجێ دەکات و بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەی ئەم ئایەتەت بۆ دەھێنێت و دەڵێین: ئەوانە بریتین لەوانەی خیانەت لە ماڵ دەکان لە کافرەکان وە دەیانەوێت کەوا ئەمین بن لە شەڕی کافرەکان وە ئەمین بن لەشەڕی موسڵمانان، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {سَتَجِدُونَ آخَرِينَ يُرِيدُونَ أَن يَأْمَنُوكُمْ وَيَأْمَنُوا قَوْمَهُمْ كُلَّ مَا رُدُّوا إِلَى الْفِتْنَةِ أُرْكِسُوا فِيهَا} صدق الله العظيم.
    واتە/ وەچه‌ند که‌سانێکی ترتان ده‌ستده‌که‌وێت که ده‌یانه‌وێت له ئێوه‌ش و له هۆز و قه‌ومی خۆشیان ئه‌مین بن هه‌ر کاتێک بانگ کرابنه‌وه بۆ ئاشووبنانه‌وه درێغیان نه‌کردووه و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهه‌ڵچوونه‌ته‌وه‌.

    وە فێڵ لە موسڵمانان دەکەن بەوەی کەوا دەڵێن لەوانن لەکاتێکیشدا لەوان نین، بەڵکو لە سیخوڕەکانن بەسەر موسڵمانان كەوا ھەوال دەدەنە گەلەکەیان بە پیلان و نەخشەکێشانە جەنگیەکانی موسڵمانان وە موسڵمان دەکوژن لە ڕێگایەکان لەشوێنێک کەوا کەس نایانبینێت، جا ئەگەر ئەوانە ئاشکرا بوون ئەوا اللە وای کردووە دەسەڵاتتان بەسەریاندا بڕوات بە کوشتنیان لەھەرشوێنێک کەوا دەستان کەوتن لەبەرئەوەی ئەوانە دوژمنی باوەڕدارانن کەوا دەستیان درێژ دەکەن بۆ کوشتنیان بە غەدرو پیلانگێڕان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {فَإِن لَّمْ يَعْتَزِلُوكُمْ وَيُلْقُوا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ وَيَكُفُّوا أَيْدِيَهُمْ فَخُذُوهُمْ وَاقْتُلُوهُمْ حَيْثُ ثَقِفْتُمُوهُمْ ۚ وَأُولَـٰئِكُمْ جَعَلْنَا لَكُمْ عَلَيْهِمْ سُلْطَانًا مُّبِينًا ﴿٩١﴾} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزیان نه‌گرت لێتان و که‌نارگیر نه‌بوون و ڕێبازی ئاشتیان نه‌گرته‌به‌رو ده‌ستیان نه‌کێشایه‌وه ئه‌و کاته بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێ ده‌ستان ڕۆیی به‌سه‌ریاندا ئا ئه‌وانه گێڕاومانه بۆتان به‌سه‌ریانه‌وه دەسەڵاتتان ھەبێت بەسەریاندا.

    وە ئەم حەددو سنورە لەسەر ئەسیری ئەو کافرانەدا جێبەجێ ناکرێت کەوا بە کوفرکردنی ئاشکراوە دەردەکەون؛ بەڵکو حەددو سنوری کوشتن بەسەر خیانەتکارە خۆ حەشاردەرەکان لەدوای پەردەوە یان ئەوانەی غەدرو ناپاکی لە باوەڕداران دەکەن جێبەجێدەکرێت یان جێبەجێ دەکرێت لەسەر ئەوانەی کەوا پەیمانی اللە ھەڵدەوەشێننەوە لەدوای بەستنی وە دەستیان درێژ دەکەن بە شەڕو خراپە لەسەر باوەڕداران، ھەرچی ئەسیری کافرەکانە ئەوا لەوساتەدا اللە فەرمانی کرد بە پێغەمبەرەکەی بەوەی کەوا ئامۆژگاریان بکات وە قسەی بەپێزو بە بەڵگەی وایان لەگەڵدا بکات کەوا بەقوڵایی دڵیابدا بچێتە خوارەوە جا ئەوەی کەوا ئیمانی ھێنا بە اللە و پێغەمبەرەکەی ئەوا لەنێو باوەڕداران دەحەوێتەوە، وەئەوەی کەوا ڕووشی وەرگێڕا جا ئەوە زۆرلێکردن و ناچارکردن لەدیندا نی یە؛ بەڵکو اللە فەرمابی کردووە بە پێغەمبەرەکەی کەوا ئازادیان بکات لە بەرامبەر فیدیە ئەگەر ھاتوو لە دەوڵەمەندەکان بن یان لە ئەولیاو یاوەرە دەوڵەەندەکانیان وەربگرن، وەھەرچی ئەگەر ھاتوو ھەژار بن وەئەولیاو یاوەرەکانیشی ھەژاربن جا ئەوا بەھەمان شێوە ئازاد دەکرێن لەبەر اللە و لەڕێی اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {الَّذِينَ كَفَرُوا وَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّهِ أَضَلَّ أَعْمَالَهُمْ (1) وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَآمَنُوا بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَهُوَ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۙ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ (2) ذَٰلِكَ بِأَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا اتَّبَعُوا الْبَاطِلَ وَأَنَّ الَّذِينَ آمَنُوا اتَّبَعُوا الحقّ مِن رَّبِّهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَالَهُمْ (3) فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّىٰ إِذَا أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّىٰ تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ۚ ذَٰلِكَ وَلَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَانتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَ بَعْضَكُم بِبَعْضٍ ۗ وَالَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ(4)} صدق الله العظيم [محمد].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی اللە یان کرد ئه‌وانه‌ اللە کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه‌ (1) ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌و باوه‌ڕیان هێناوه به‌و قورئانه‌بوو که‌بۆ محمد دابه‌زێنراوه‌، هه‌ر ئه‌ویش ڕاسته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ئه‌وانه‌ اللە چاوپۆشی کردووه ‌له‌هه‌موو گوناهه‌کانیان چاکه‌شی ڕواندووه‌له‌دڵ و ده‌روونیانداو کاروباریانی بۆ چاک و ڕێک و پێک کردووه‌ (2) ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون شوێنی ناڕاستی که‌وتبوون بێگومان ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و موسڵمان بوون، شوێنی حه‌ق و ڕاستیه‌ک که‌وتوون که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ‌هاتووه‌ ئا به‌و شێوه‌یه اللە نموونه‌ی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه ڕوون ده‌کاته‌وه‌بۆ خه‌ڵکی (3) (له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گۆره‌پانی جه‌نگدا) جا کاتێک گه‌یشتن به‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه ده‌کوژن) تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن ئینجا که‌هێزیان نه‌ما به‌دیل بیانگرن به‌توندی باڵبه‌ستیان بکه‌ن ئه‌وسا یه‌کێک له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن یان به‌پیاوه‌تی و منه‌ت یاخود به‌گۆڕینه‌وه‌ی فیدیه ئازادیان بکه‌ن. تا شه‌ڕو جەنگ کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت و دوژمنان چه‌ک داده‌نێن بڕیاره‌که ئاوهایه‌ ئه‌گه‌ر اللە بیویستایه خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌یه‌کتر تاقیان بکاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ش له‌پێناوی اللە دا شه‌هید بوون هه‌رگیز پاداشتی هه‌وڵ و کۆششیان به‌زایه نادات (4).

    بەڵام ئەگەر ھاتوو یەکێک لە ئەسیرەکان ئیمانەکەی ئاشکرا کردو دەریخست تا بەو ڕێگایەوە مەکرو پیلان بگێڕێت بۆ پێغەمبەر یان بۆ یەکێک لە باوەڕداران جا ئەوا لێرەدا اللە یان بەسە دواتر اللە خۆی مەکرو پیلانەکەی ئاشکرا دەکات، وەئەگەر مەکرو پیلانەکەیان بۆ ڕوون بوویەوە جا ئەوا لێرەدا حەددو سنوری کوشتنی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت لەبەرئەوەی ئەو لە خائین و ناپاکەکانە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَنْ يَكُونَ لَهُ أَسْرَى حَتَّى يُثْخِنَ فِي الْأَرْضِ تُرِيدُونَ عَرَضَ الدُّنْيَا وَاللَّهُ يُرِيدُ الْآخِرَةَ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (67) لَوْلَا كِتَابٌ مِنَ اللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68) فَكُلُوا مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَالًا طَيِّبًا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (69) يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِمَنْ فِي أَيْدِيكُمْ مِنَ الْأَسْرَى إِنْ يَعْلَمِ اللَّهُ فِي قُلُوبِكُمْ خَيْرًا يُؤْتِكُمْ خَيْرًا مِمَّا أُخِذَ مِنْكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (70) وَإِنْ يُرِيدُوا خِيَانَتَكَ فَقَدْ خَانُوا اللَّهَ مِنْ قَبْلُ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (71)} صدق الله العظيم [الأنفال].
    واته‌/ بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت هه‌تا چاک پایه‌دارو جێگیر ببێت له زه‌ویدا (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت له‌کاتێکدا اللە (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانه‌ی تری مه‌به‌سته‌ وه‌ اللە ش باڵاده‌ست و دانایه (٦٧) خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن اللە وە پێش نه‌که‌وتایه (بۆتان) له‌سه‌ر ئه‌و بریاره‌ی پێشتر داتان (له به‌رامبه‌ر دیله‌کانه‌وه‌) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو (٦٨).جا که‌وابوو بخۆن له‌و شتانه‌ی که ده‌ستتان که‌وتووه‌ به‌حه‌ڵالێکی چاک و پاک، له اللە بترسن و دینداربن چونکه به‌ڕاستی ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو میهره‌بانه‌(69) بڵێ بەوانەی که له‌به‌ر ده‌ستاندان ئه‌گه‌ر اللە خێر له دڵه‌کانتاندا به‌دی بکات، ئه‌وه زۆر له‌وه باشترتان پێ ده‌به‌خشێت که لێتان وه‌رگیراوه‌، (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن) لێتان خۆش ده‌بێت اللە ش لێخۆشبوو میهره‌بانه‌ (70) خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ به تۆ بگێڕن ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر خیانه‌تیان له اللە کردووه ئینجا اللە ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان اللە زاناو داناو کاربەجێیە(71).

    جا لەپاش ئەوە دێینە سەر بەیان و ڕوونکردنەوەی بەڵگەکەی سێھەمت لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ لَا يَسْتَوُونَ عِندَ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿١٩﴾ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ اللَّـهِ ۚ وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
    واتە/ ئایا ئێوه به‌ڕه‌واو دروستان دانا ئاوبه‌خشین به‌حاجیان و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌)، وه‌ک ئه‌و که‌سه وابێت که باوه‌ڕی پته‌وی بە اللە و به‌رۆژی دوایی هێناوه‌و تێکۆشاوه له پێناوی ڕێبازی اللە دا؟ ئه‌و دوو ده‌سته‌یه وه‌ک یه‌کنین و له‌یه‌ک ئاستدا نین لای اللە، اللە ی گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی سته‌مکار نادات.(19) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه و جیهادیان ئه‌نجامداوه له پێناوی ڕێبازو ڕه‌زامه‌ندیی اللە دا به ماڵیان و به‌گیانیان پله‌پایه‌و پاداشتیان لای اللە بێ سنوور و گه‌وره‌تره‌ ئا ئه‌وانه‌ش که باسکران هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رن (20).

    جا لێرەدا ئەوە قسە دەکات دەربارەی جیھادکردن لەپێناوی ڕێبازی اللە لەسەر ئەساس و بنەما حەقەکان؛ جا یان ئەوەتا بۆ بەرگریکردنە لە ئیمانداران و زەویەکەیان و ئابڕویان و دینەکەیان کە ئەوەش بریتی یە لە جیھادکردنێکی فەرزکراو بەر لە جێگیربوون ئەگەر ھاتوو بێباوەڕان دەستدرێژی و دوژمنایەتیان کردە سەر باوەڕداران. یان ئەوەتا ئەگەر جیھادکردن بێت لە پێناوی ڕێبازی اللە لەپێناو جێبەجێکردنی حدودو سنورە بەزۆرەکانی اللە بۆ ھەڵگرتنی ستەمی ئینسان لەسەر برا ئینسانەکەی بە جێبەجێکردنی ئەو حدودو سنورانەی اللە کەوا قەدەغەی زوڵم و ستەمی ئینسان دەکەن لەسەر برا ئینسانەکەی بۆ قەدەغەکردن و ڕێگاگرتن لەفەسادو خراپەکاری و تێکدەری لەزەوی و ڕشتنی خوێنی ئینسان بەناحەق جا ئەوەش جۆرێکە لە جیھادکردن کەوا لەدوای جێگیربوون دەکرێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ} صدق الله العظيم [الحج:41].
    واته‌/ ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر جێگیرمان كردن له زه‌ویدا نوێژ به‌ئه‌‌نجام ده‌گه‌یه‌نن زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن فه‌رمان به‌چاکه‌ ده‌که‌ن قه‌ده‌غه‌ش له خراپه ده‌که‌ن سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆ لای اللە ده‌گه‌رێته‌وه‌.

    وەئەی سەربازی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڕاستی من وات دەبینم کەوا لۆمەی ئیمام ناصر محمد یەمانی دەکەی بەھۆی ئەوەی کەوا ئەنجامی حیوارو گفتوگۆیەکەی نێوان خۆم و نێوان تۆم ڕاگەیاندووە پێش حیوارو گفتوگۆکردنەکە بەوەی کەوا دواتر ناصر محمد یەمانی زاڵ دەبێت بەدەسەڵاتی زانستی ڕوون و ڕاشکاوی بە بەڵگەوە بەسەر سەربازی دەوڵەتی ئیسلامی داعشی، جا ئایا دەزانی لەبەرچی ناصر محمد یەمانی ئەنجامی حیوارو گفتوگۆیەکە ڕادەگەیەنێت لەپێش حیوارو گفتوگۆیەکە؟ ئەوە لەبەرئەوەی بەڕاستی منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد ھیچ کەسێک نی یە کاتێک کەوا قسەو گفتوگۆم لەگەڵ دەکات لە محکەـی زیکری قورئانی گەورە ئەوا لەوکاتەدا ھەر من دەیبەزێنم بەحەق، جا ئەگەر لەنێوان من و تۆدا بێت یان لەنێوان ئەوانەی ھاوشێوەی تۆن و نێوان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەبەرئەوەی تۆ لەوانەی کەوا ئەو ئایەتانە لەقورئان وەردەگرن کەوا لەگەڵ ھەواو ئارەزووت ڕێکدەکەون وەئەوەشی کەوا دژو پێچەوانەی ھەواو ئارەزووتن وازیان لێدەھێنی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی محمد پێغەمبەری اللە دەربارەی تۆو ئەوانەشی کەوا ھاوشێوەی تۆن، وەکو عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: [مَا بَالُ أَقْوَامٍ يَعْمَلُونَ بِالْقُرْآنِ مَا وَافَقَ أَهْوَاءَهُمْ، وَمَا خَالَفَ أَهْوَاءهُمْ تَرَكُوهُ، فَعِنْدَ ذَلِكَ يُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَيَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ] صدق محمدٌ رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

    جا لەبەرئەوەی کەوا بەڕاستی تۆ لەوانەی کە ئەو ئایەتانە وەردەگرن کەوا رێکدەکەون لەگەڵ ھەواو ئارەزووەکانیان لە دەرەوەیدا لەپێش باسکردنی بەتێروتەسەلی جا ھەر لەبەرئەوە دەبینین کەوا وازت لەو ئایەتانە ھێناوە کەوا ناصر محمد یەمانی بەڵگەی پێی بەسەردا ھێنایەوە لە محکەمی قورئاندا وەتۆش ھاتووی تا دەمەدەمێمان لەگەڵدا بکەی بەو ئایەتانەی کەوا بە ھەواو ئارەزووت لێکی دەدەیەوو جا باسی دەکەی بەدوورو درێژی لەلایەن خۆتەوە پاشان واشدادەنێی بەوەی کەوا تۆ ئیمام ناصر محمد یەمانیت بەزاندووە بە بێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک! بەڵام ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەکو ئێوەی نەکردووە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، جا کێ ھاتووە بۆلامان بە پڕچەکی بەقورئانەوە قسەی لەگەڵمان کردووەو بەڵگەی بەسەردا ھێناوینەتەوە بەقورئان؟ جا ھیھات ھیھات سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان جا ئێوە ناتوانن بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ببەزێنن بەقورئانی گەورە ھەتا تەنانەت لەیەک باس و مەسەلەشدا، وەئایا دەزانن ئەوە لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی من وەکو ئێوە نیم کەوا بڕوام بە ھەندێکی قورئان ھەبێت و پشتیش ھەڵبکەم لە ھەندێکی بەڵکو دەمبینن کەوا چەکەکەتان لێ وەردەگرم کەوا بریتی یە لەو ئایەتانەی کەوا دەمە دەمێم پێ لەگەڵ دەکەن جا لەپاش ئەوە بەتێروتەسەلی لە محکەمی قورئان باسی دەکەم جا وازتان لێ دەھێنم بە بێ ھەبوونی چەک لەلاتان، بەدڵنیاییشەوە ئێمە ڕاستدەکەین. ھەرلەبەرئەوەش دەمبینن بەوەی کەوا ھەمووکات ئەنجامی حیوارو گفتوگۆیەکە ڕادەگەیەنم لەپێش حیوارو گفتوگۆکردنەکە لەبەرئەوەی بەڕاستی من دەزانم بەوەی کەوا من درۆو بوختانم ھەڵنەبەستووە لەسەر اللە بەکەسایەتی ئەو ئیمام مەھدیەی کەوا اللە زانستی کتێبەکەی پێداوە، وەھەر لەبەرئەوەش تەحەدداتان دەکەم بەتەحەددایەکی تەواو بەبێ قەیدو سنور بەوەی کەوا بتوانن گفتوگۆو قسەم لەگەڵ بکەن بە قورئان وەدواتریش بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەتان بەچاکترین تەفسیرو لێکدانەوە بۆدەھێنم لەسەر بەڵگەکەتان، جا ئەوەی وادەزانی درۆدەکات تاقی بکەوە.

    وەدەشزانم بەوەی کەوا ئێوە کاتی واھەیە بەسەرخەرەکان توشی دڵە لەرزە دەکەن بە وەڵامەکانتان کەبریتین لەو بەسەرخەرانەی نەگەیشتوون بە حەقیقەت و ڕاستی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) بەڵام لەوساتەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی شێر ئامادە دەبێت ئەوا زاڵ دەبێت بەسەرتاندا بەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بە بەڵگەوە جا بەسەرخەرەکان جێگیرو ڕاوەستاو دەکات بەجێگیرکردن، ئەوەش فەزڵ و ڕێزێکی گەورەی اللە یە لەسەریان.

    جا گوێبگرن ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ڕاھیبەکانی نەصاراو حاخامەکانی یەھود، سوێند دەخۆم بەو اللە یە تاک و قەھارەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراوی بەحەق ڕەوانەکردووە ئێوە ھەمووتان ناتوانن کەوا زاڵ بن بەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی تەنانەت لەیەک باس و مەسەلەشدا لە محکەمی زیکر وە زمانەکانیشتان لاڵ دەکەم بە محکەمی قورئان، وە ھێشتاکەش ھەر ئەنجامی حیوارو گفتوگۆکەی زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود ڕادەگەیەنم بەوەی کەوا دواتر ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن دەبینن بەوەی کەوا بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بریتی یە لەوکەسەی کەوا زاڵە بەدەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بە بەڵگە، ئەمەش تەحەددای غروری و خۆبەگەورەزانین تی یە ھەورەکو پێی وەسفم دەکەی ئەی داعشی، جا بەڵگەت بێنەوە وەقسە بکە و بەڵگەم بەسەردابھێنەوە بەوەی کەوا دەتەوێت لە قورئانی گەورە لەبەرگی یەکەمی بۆ بەرگی کۆتایی جا ئەگەر بە ئایەتی محکەمی بێت یان ئایەتی موتەشابیھ (پێکچوو) ـی، جا سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە پاشان سوێند بە اللە سەرجەمی زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھودیش ناتوانن لەتەنھا یەک باس ومەسەلەشدا ناصر محمد یەمانی ببەزێنن ھەرچەندە کەوا ھەبدێکیشیان بۆ ھەندێک ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر.

    جا ببن بەشاھێد لەسەر ئەوە. وەئەگەر ھاتوو من لە ترلیۆن ترلیۆن باس و مەسەلەشدا ئێوەم بەزاند بەڵام ئێوە تەنھا لەیەک باس و مەسەلە ناصر محمد یەمانیتان بەزاند بەتەنھا لەقورئانی گەورە جا ئەوا لێرەدا لەسەر منە کەوا دۆڕان و پاشەکشەی خۆم ڕابگەیەنم لە عەقیدەو بیروباوەڕی ئەوەی کەوا من ئیمام مەھدیم وە لەسەر بەسەخەرەکانیشە لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان کەوا پاشەکشەی خۆیان ڕابگەیەنن لە شوێنکەوتنی ناصر محمد یەمانی، جا ئەگەر ئێوە ئەوەتان نەکرد کە ھەرگیزیش ناتوانن بیکەن ئەوا لە اللە ی تاک و قەھار بترسن ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان وە وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە تا حوکم و دادوەری بکەین لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری.

    جا ئایا دەزانن چۆن باوک وباپیرانتان لەو ئومەتانەی پێشتر جیاوازبوون لەدینەکەیان بۆ چەندین دەستەو بەش و حزبی جیاجیا؟ ئەوە بەھۆی قسەکردنیان بوو لەسەر اللە بەگومان و دوودڵیەوە لەکاتێکدا نەیاندەزانی بە دڵنیاییەوە بەوەی کەوا ئەوە حەقە لە پەروەردگارەکەیانەوە وەھەموو یەکێکیان ئەوەی لەقورئان وەردەگرت کەوا ڕێکدەکەوت لەگەڵ ھەواو ئارەزووی خۆی وە ئەوەشی کەوا پێچەوانەو دژو مخالفی ھەواو ئارەزووی بووایە لەقورئان وازی لێدەھێناو پشتی لێھەڵدەکرد ھەروەکو بڵێی ئەو ئایەتانەی کەوا دژو پێچەوانەو مخالفی ھەواو ئارەزوویەتی ھەر بوونیشیان نی یە لە قورئان. بەڵام ئیمام مەھدی ناصر محمد وەکو ئەوانە نیە کەوا ئیمان بە ھەندێکی قورئان دەھێنن و کوفریش بە ھەندێکی دەکەن ھەروەکو ئەوانەی کەوا اللە دەربارەیان فەرموویەتی لەمحکەمی قورئانی گەورە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ لَا تَسْفِكُونَ دِمَاءَكُمْ وَلَا تُخْرِجُونَ أَنفُسَكُم مِّن دِيَارِكُمْ ثُمَّ أَقْرَرْتُمْ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ (84) ثُمَّ أَنتُمْ هَٰؤُلَاءِ تَقْتُلُونَ أَنفُسَكُمْ وَتُخْرِجُونَ فَرِيقًا مِّنكُم مِّن دِيَارِهِمْ تَظَاهَرُونَ عَلَيْهِم بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَإِن يَأْتُوكُمْ أُسَارَىٰ تُفَادُوهُمْ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيْكُمْ إِخْرَاجُهُمْ ۚ أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ ۚ فَمَا جَزَاءُ مَن يَفْعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰ أَشَدِّ الْعَذَابِ ۗ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (85) أُولَٰئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالْآخِرَةِ ۖ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (86)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێک په‌یمانمان له ئێوه وه‌رگرت كه ئیتر خوێنی یه‌كتر (به ناحه‌ق) نه‌ڕێژن و یه‌كتر له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كه‌ن پاشان بڕیاریشتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داو له‌كاتێكدا خۆیشتان شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ده‌ن (84) له‌وه‌ودوا ئێوه هه‌ر ئه‌وانه‌ن خه‌ریكی یه‌كتركوشتنن ده‌سته‌یه‌ک له خۆتان له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن پشتی یه‌كتر ده‌گرن دژ به ده‌سته‌یه‌كتان به تاوان و دوژمنایه‌تی، كه‌چی ئه‌گه‌ر به‌دیلی ده‌ستی دوژمن بكه‌وتنایه ئه‌وا ئێوه فیدیه‌تان بۆ ده‌دان و ئازادتان ده‌كردن له حاڵێكدا ده‌ربه‌ده‌ركردنه‌كه‌یان له‌سه‌رتان حه‌رامه‌ كه‌وابوو چۆن ده‌بێت باوه‌ڕتان به به‌شێكی کتێب هه‌بێت و بە به‌شێكی تری باوه‌ڕتان نه‌بێت؟ ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌وكاره ده‌كات جگه له‌سه‌ر شۆڕیی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه‌؟ له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا، اللە ش بێ ئاگانیه له‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (85) ئه‌وانه‌ ئه‌وانه‌ن كه ژیانی دنیایان كڕی و گۆڕیویانه‌ته‌وه به ژیانی (به‌هه‌شت)و دوارۆژ، له‌به‌ر ئه‌وه سزایان له‌سه‌ر كه‌م ناكرێته‌وه‌و ئه‌وانه هه‌رگیز یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن (86).

    وەبەھەمان شێوە حەرامە لەسەرتان کەوا برایە موسڵمانەکانتان دەربکەن ڵەناوچەو مال و شوێنەکانیان وە ڕشتنی خوێنیان و بەتاڵان بردنی ماڵ و سامانەکانیان، جا چەندە خەڵکتان والێکرد کەوا لە شوێن و ئاوەدانی و شارەکانیان کۆچ بکەن بەزوڵم و ستەمکردن و دوژمنایەتی و دەستدرێژی کردنی بەناحەق بۆیان بە بەھانەی جێبەجێکردنی دەوڵەتی ئیسلامی! بەڵام ئێوە زوڵم و ستەمتان لەسەر موسڵمانان زیاتر کرد لەگەڵ زوڵم و ستەمی ئەو فەرمانڕەواو کاربەدەستانەیان کەوا بوون بە عەبدی دنیا، جا ھیچ خێرو چاکەیەک لە فەمانڕەواو کاربەدەستەکانی موسڵمانان نیە تەنھا ئەوەی کەوا حوکم و دادوەری دەکات بە دادپەروەری وە فەرمان بەچاکە دەکات و ڕێگریش لە خراپە دەکات وە زوڵم و ستەمی لەسەر نەفسی خۆی حەرام کردووە پاشانیش لەناو گەلەکەشیدا حەرامی کردووە ھەروەکو چۆن اللە حەرامی کردووە لەنێوان بەندەکانیدا، بەڵام فەرمان ڕەواو کاربەدەستانی گەلانی عەرەبی ھیچیان لەلا گرنگ نیە تەنھا ئەمن و ئاسایشی خۆیان و مانەوەی خۆیان لەسەر کورسی حوکم نەبێت، وە ئەوان بەڕەحم و میھرەبان نین بۆ گەلەکانی خۆیان نەھیچ خێرو چاکەیەکیشیان تێدایە بۆ نەفسی خۆشیان نە بۆ ئومەت و گەل و نەتەوەکەشیان تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت.

    وەھەرچی سەبارەت بەو ئەمریکایەیە کەوا پشتی دیموکراتی قایم کردووە بە بڵاوکردنەوەی تەعەدودی حزبی سیاسی لەنێوان گەلانی موسڵماناندا جا ئەوە بۆ ئەوەیە تاکو موسڵمانان شەڕو کوشتار لەنێوان یەکتری ئەنجام بدەن لەسەر سوڵتەو دەسەڵات بەھۆی تەفرەقەو جیاوازی و دابەشبوونیان بۆ حزبەکان، جا بەمەش فەشەل و ھەرەسیان ھێناو شان و شکۆیان لەبەین چوو نەما ھەروەکو حاڵی ئەمڕۆیان.

    وەھەرچی پادشاکان و ئیماراتە ئەوا ئەوانیش بەھەمان شێوە زاڵم و ستەمکارن بەڵام ئەوان ئەمن و ئاسایشیان زیاترەو کەمتریش خوێن دەڕێژن لە مەملەکەت و فەمانڕەواییدا لەبەرئەوەی ئەوان تەعەدودی حزبی سیاسیان لەناودا نی یە کەوا شتێکی فاشیلە، بەڵام پادشاکان و ئیمارات لەڕووی زوڵم و ستەمەوە کەمتر زوڵم و ستەمدەکەن لە ستەمەکەیان سوکترە لە ستەمی گەلانی دیموکراتی.

    جا وەرن تا یاساو ڕێسای حوکمی ئیسلامیتان فێربکەم لە کتێبی اللە دا بەحەق:

    یەکەم، بەڕاستی اللە فەرمانی بە حاکم و فەرمان ڕەوا کردووە بەوەی کەوا ھەڵبستێت بە ئامادەکردنێ ئەنجومەنی شورای ئیسلامی جا ئەگەر پادشا بێت یان سەرکردە یان پێغەمبەر یان ئیمام پێشەوا جا ڕەوانی یە بۆ فەرمانڕەوایەکە کەوا بڕیار لەکاروباری گشتی موسڵمانان بدات ھەتا ئەوکاتەی کەوا بە ئەنجومەنی شوارا نیشانی دەدات و دەیخاتە بەردەستیان، جا ھەتا تەنانەت ئەگەر ئەو فەرمانڕەوایەکە پێغەمبەرێکی ڕەوانەکراویش بێت لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە جا جائیزو ڕەوانی یە بۆی کەوا بڕیارەکە لەلایەن خۆیەوە دەربکات دەربارەی کاروبارە گشتیەکان ھەتا ئەوکاتەی بە ئەنجومەنی شورای نیشان دەدات و دەیخاتە بەردەستیان، جا لەدوای گوێگرتن لە ڕاو بۆچوونەکانی ئەنجومەنی شورا لەپاش ئەوە ئینجا ئەو ڕایە دەردەکات کەوا دەیبینێت گونجاوە کەوا عەقڵەکەی قەناعەتی پێ دەھێنێت لەبەرئەوەی دەرکردنی بڕیارەکە بە دەنگدان نی یە بەڵکو اللە داویەتە دەستی حاکم و فەمانڕاواو دادوەرەکە، جا حەرامە لەسەری کەوا بڕیارەکە دەربکات لەپێش ئەوەی کەوا بە ئەنجومەنی شورای نیشان بدات و بیخاتە بەردەستیان. ئەوەش بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ ﴿١٥٩﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ وە ڕاوێژیان پێ بکە دەربارەی کاروبارو فەرمانەکان (دوای مه‌شوەره‌ت و پرس و ڕا) جا ئه‌گه‌ر بڕیارتدا پشت بە اللە ببه‌سته‌ چونکه به‌ڕاستی اڵلە ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن.

    وەھەرچی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی ئەوەیە کەوا اللە ی گەورە دەفەرمویت: {فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ ﴿١٥٩﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا ئه‌گه‌ر بڕیارتدا پشت بە اللە ببه‌سته‌ چونکه به‌ڕاستی اللە ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن.

    بەومانایەی ئەگەر بڕیارە گونجاوەکەت بەدی کرد لەدوای شورا ئەوا پشت بە اللە ببەستە لە جێبەجێکردنی لەبەرئەوەی اللە دەرکردنی بڕیارەکەی لە حوکمی ئیسلامی داوەتە دەستی یەک کەس بەتەنھا کە ئەویش بریتی یە لە حاکم و فەرمانڕەوایەکە.

    وەھەرچی ئەوەیە چۆن حاکم و فەرمانڕەوایەکە ئەنجومەنی شورا ئیسلامیەکە پێکبھێنێت جا ئەوە لەسەریەتی کەوا بنەماکانی ھەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ ئەنجومەنی شورای ئیسلامی دابنێت لەلایەن گەلەوە، بەڵام بەبێ تەعەدودی حزبی لەنێوان گەلان بەڵکو پاڵێوراوەکان دادەبەزن بۆ دەنگدان پێیان لایەن گەلەوە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای حاکم و فەرمانڕەوایەکە، بەڵام ڕێدەگیرێت لە پاڵاوتنەکە لەنێوان خەڵکی بە ھەڕەمەکیانە، ھیھات ھیھات؛ بەڵکو خاوەن بڕوانامە زانستیەکان ھەڵدەبژێردرێن لەبەرئەوەی ئەنجومەنی شورا ھەردەبیت لەکۆمەڵە کۆمەڵە پێکبھاتبێت، جا ھەردەبێت کەوا کۆمەڵەیەک تایبەتمەندبن بە بواری ئابوری، وەکۆمەڵێکی تر لە ئەنجومەنی شوراکە تایبەتمەندبن بە بواری پیشەسازی، وە کۆمەڵێکی تر تایبەتمەندبن بە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و بەنداوەکان، وەکۆمەڵێکی تر تایبەتمەندبن بە بواری پزیشکی، وە کۆمەڵێکی تر تایبەتمەند بن بە بواری ئەندازیاری و بیناسازی بۆ بنیاتنانی ژێرخان،جا بەم شێوەیە....

    وەحیکـەتەکەش لەوەدا ئەوەیە تاکو ئەگەر حاکمەکە ویستی لەھەر بوارێکدا ڕایەکانیان وەربگرێت بۆ نموونە ئابوری و بازرگانی جا لەپاش ئەوە لە ئەنجومەنی شورا تەنھا بانگی ئەو دەستەیە دەکات کەوا تایبەتن بە بواری ئابوری و بازرگانی بۆ ڕاوێژکردن دەربارەی ئەو کارەی کەوا تایبەتە بە بازرگانی و ئابوری بۆ پشتگیری کردن لەم خەزێنە گشتیەی کەوا بریتی یە لە بەیتولمالی موسڵمانان.جا ئەوکاتەی کەوا حاکم و فەرمانڕەوایەکە دەیەوێت پلان و نەخشەی بنیاتنانی شارەکان و شەقامەکان و ڕێگاو بانەکان دابنێت ئەوا بانگھێشتی ئەودەستەیەی ئەنجومەنی شورا دەکات کەوا تایبەتمەندن بو ئەندازیاری و ڕێگاوبان و ھونەری بیناسازی..

    جا بەم شێوەیە ئەوەیە یاسای شورای ئیسلامی؛ جا بەربەرەکانێ و تێک گیربوون نی یە وەکو ئەنجومەنی نوێنەرانی یەمەنی و ئەوەشی کەوا ھاوشێوەی ئەوانن لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان بەڵکو ئەنجومەنی شورا بە ڕێک و پێکی بنیات دەنرێت، جا حاکم و فەمانڕەوایەکە فەرمان و باسەکە دەخاتە بەردەستی ئەو دەستەیەی کەوا دەیەوێت ڕاوێژی پێبکات لە کەسانی تایبەتمەندی ئەمجومەنەکە دەربارەی فەرمان و باسەکە.وە شاھێدیش دەدەم بە اللە بەوەی کەوا ئەم ڕێسایە سەرکەوتوو دەبێت ھەتا تەنانەت لەدەوڵەتە کافرەکانیشدا جا ئەگەر ئەم ڕێسایەیان جێبەجێکرد ئەوا دەگەن بە ئەوپەڕی لوتکەی بڵندی ھەروەکو چۆن پادشا ئافرەتەکەی یەمەنی سەبەئی یەمانی سەرکەوتووبوو لە حوکم و فەرمانڕەواییەکەی وە ھەموو شتێک بەخۆی و گەلەکەی درابوو جا ئەگەر لەبواری پیشەسازی بێت یان بازرگانی یان کشتوکاڵ جگە لەوانەش جا بەڕاستی ئەو سەرکەوتووبوو لەسەرجەم بوارە ئاوەدانکاریەکان. وەئایا دەشزانن نھێنی سەرکەوتنەکەی ئەو ئافرەتە چی بوو؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەو حوکمی شورای حەقی جێبەجێکرد ھەرچەندە کەوا کافریش بوو بەڵام ئەو ئەنجومەنێکی گەورەی شورای پێکھێنا کەوا بریتی بوون لەچەندین کۆمەڵەی تایبەتمەند لە بوارە جۆربەجۆرەکان، جا ئەو ھیچ فەرمانێکی دەربارەی کاروباری گشتی جێبەجێ نەدەکرد ھەتا بە ئەنجومەنی شورای بیشان نەداباو نەیخستبووایە بەردەستیان.جا سەیری ئەم قسەیەی بکەن بۆ ئەنجومەنی شوراکە؛ اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي أَمْرِي مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّىٰ تَشْهَدُونِ (32)} صدق الله العظيم [النمل].
    واتە/ ئینجا پادشا ئافرەتەکە به ئاماده بووانی وت ئه‌ی ڕێزداران ڕاتان چیه‌ چی بکه‌م باشه‌ خۆ من هیچ بڕیارێکم نه‌داوه هه‌تا ئێوه لێی ئاگادار نه‌بوو بن و ڕاتان له‌سه‌ری نه‌دابێت

    بەومانایەی کەوا ئەو ھیچ بڕیارێک دەرناکات دەربارەی کاروباری گشتی ھەتا بە ئەنجومەنی شورای نیشان دەدات و دەیخاتە بەر دەستیان وەھەر لەبەرئەوەش لەھەموو شتێکی پێدرابوو بەومانایەی کەوا سەرکەوتوو بوو لەھەموو شتێکدا لە بوارە جۆربەجۆرەکان. بەڵام بەداخەوە موسڵمانان لەچۆنیەتی حوکمی شورای ئیسلامی ناگەن! وەھێشتاکەش باسی زیاترمان لەلایە دەربارەی چۆنیەتی گۆڕینەوەی سوڵتەو دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتیانە لەساتی مردنی حاکم و فەرمان ڕەوایەکە یان ئەگەر حاکم و فەرمانڕەوایەکە زاڵم و ستەمکار بێت، وەھەرچی ئەوەیە ئەگەر ھاتوو ببینرێت کەوا حاکم و فەمانڕەوایەکی دادپەروەر حوکم بە داپەروەری دەکات جا گەلەکەی گەیاندۆتە لوتکەی بڵندی و بێکاری و دەستبەتاڵی و ھەژاریشی كۆتایی پێھێناوەو ئەمن و ئاسایشی بەدی ھێناوەو کۆتایی بە فەسادو تێکدەری و خراپەکاری ھێناوەو ئابوری بەرز کردۆتەوە جا ئەوا بەچ حەق و مافێک دەیگۆڕنەوە؟ ئایا تێناگەن و عەقڵتان ناخەنەکار؟ جا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت؟

    بەھەرحاڵ ئەی خاوەنانی دەوڵەتی ئیسلامی داعشی، بەڕاستی منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە م لەزەوی اللە ڕەوانەی کردووم بە ڕەحمەت بۆ ھەموو جیھان بە فەزڵ و ڕێزێکی گەورە لەلایەن اللە وە لەسەر موسڵمانان تا ئەوەیان فێربکەین کەوا نەیان زانیوە. وە چۆنیەتی دەعوەو بانگەوازکردنیشیان فێردەکەم ۆ لای دینەکەی اللە بە حیکمەت و دانایی و ئامۆژگاری چاک و بەجێ، ومجا ئەوەی ویستی با ئیمان بھێنێت ئەوەشی ویستی باکوفر بکات جا اللە فەرمانی پێنەکردوون بەوەی کەوا زۆری و ناچاری لەخەڵکی بکەین تا ببن بە باوەڕدار؛ بەڵکو ئەوەی ویستی کەوا اللە بپەرستێت جا ئەوەیان شتێکی حەقە جا فێری دەکەین چۆن اللە یە پەروەردگارە حەقەکەی بپەرستێت، وەئەوەشی ویستی بەوەی کەوا ئەوە بپەرستێت کەوا دەیەوێت جا ئەوە دژایەتی و جەنگی لە گەڵ ناکەین تا اللە بپەرستێت بەتەنھا. بەڵکو ئەوەی لەسەر ئێمەیە گەیاندنەو حساب و لێپرسینەوەکەشی لەسەر اللە یە لەبەرئەوەی اللە بەھەشتی داناوە بۆ ئەوەی کەوا شوکرو سوپاسگوزاری دەکات ئاگریشی داناوە بۆ ئەوەی کەوا کوفر دەکات.

    وەھەرچی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی یە جا ئەوا بانگەوازی سەرجەم بەشەر دەکات بۆلای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە زۆری و ناچاریشیان ناکەم لەسەر ئەوە؛ بەڵکو بنەمای ئازادی پەرستنیان پێدەدەم لەبەرئەوەی حساب و لێپرسینەوەیان لەسەر من نیە؛ بەڵکو بۆلای پەروەردگارەکەیانە گەڕانەوەیان پاشان حساب و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات، جا ئەوەی ویستی با ئیمان بھێنێت. وەئەوەی ویستی با کوفربکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرمودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَقُلِ الحقّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَن شَاءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا (29)} صدق الله العظيم [الكهف].
    واتە/ بڵێ حه‌ق هه‌ر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وەیه‌ جا ئه‌وه‌ی ویستی با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌شی ویستی با کوفربکات بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی ناخۆشه‌ وەچه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَجِيمٍ (25) فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ الْعَالَمِينَ (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
    واته‌/ وه‌ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه‌ (٢٥) ئیتر بۆ کوێ ده‌چن و ڕوو ده‌که‌نه کوێ (٢٦) ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌می هه‌موو جیهان (٢٧) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (٢٨) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دی له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت (٢٩).

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ الدِّينَ (11) وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ الْمُسْلِمِينَ (12) قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (13) قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَّهُ دِينِي (14) فَاعْبُدُوا مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِ ۗ قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ (15) لَهُم مِّن فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِّنَ النَّارِ وَمِن تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ ۚ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ (16) وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ (17) الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ (18) أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ الْعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِي النَّارِ (19) لَٰكِنِ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌ مِّن فَوْقِهَا غُرَفٌ مَّبْنِيَّةٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ وَعْدَ اللَّهِ ۖ لَا يُخْلِفُ اللَّهُ الْمِيعَادَ (20)} صدق الله العظيم [الزمر].
    واتە/ بڵێ به‌ڕاستی من فه‌رمانم پێدراوه هه‌ر اللە بپه‌رستم و له‌هه‌موو ژیانمدا ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری دین و ئاین و به‌رنامه‌ی ئه‌و بم بەدڵسۆزی بۆ دینەکەی (11) فه‌رمانیشم پێدراوه که یه‌که‌مین که‌س بم له موسڵمانان(12) هه‌روه‌ها بڵێ من زۆر ده‌ترسم له سزای ڕۆژێکی پڕ مه‌ترسی و سامناک به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌م له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم (13) بڵێ من ته‌نها هه‌ر اللە ده‌په‌رستم و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و ده‌بم بەدڵسۆزی بۆ دینەکەی (14) جا ئێوه‌ش چی ده‌په‌رستن جگه له‌و اللە یە بیپه‌رستن و پێیان بڵێ:بێگومان خه‌ساره‌تمه‌ندان ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان و خاو و خێزانیان له ده‌ستچووه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاگادار بن که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ساره‌تمه‌ندی ئاشکراو زیانی دیارو ڕوون (15) ئه‌وانه له سه‌رویانه‌وه په‌ڵه هه‌وری دووکه‌ڵ له ئاگری ده‌وری داون له ژێریشیانه‌وه هه‌مان په‌ڵه هه‌ور و دووکه‌ڵ هه‌یه‌ ئابه‌و شێوه‌یه اللە ی گه‌وره به‌نده‌کانی ده‌ترسێنێت و پێیان ده‌فه‌رموێت ئه‌ی به‌نده‌کانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن (16) جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له تاغوت جگه له اللە ی په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای اللە بەملکەچیبوون و دڵسۆزی بۆی مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه‌ ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م (17) ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن (18) جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئه‌وت به‌ده‌سته‌) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌و جۆره که‌سانه ڕزگار بکه‌یت که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا گیریان خواردووه‌؟! (19) به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و پارێزکاربوون چەند نھۆم و ژوورێکیان بۆ ئامادەیە کەوا له‌سه‌ریەک بنیات نراون.چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر به به‌رده‌م ئه‌و کۆشکانه‌دا جاریه‌ ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی اللە یە بێگومان اللە ش به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر (20).

    وەئایا دەزانن ئەی گەلی داعشیەکان لەبەرچی اللە فەرمانی پێنەکردووین بەوەی کەوا زۆری و ناچاری لەخەڵکی بکەین لەسەر ئیمان ھێنان تا اللە بپەرستن بە ناچاری؟ ئەوە لەبەرئەوەی اللە ھەرگیزاو ھەرگیز ھیچ لەپەرستنەکەیان لێ قبوڵ ناکات ھەتا ئەوکاتەی اللە دەپەرستن بە دڵسۆزی بۆی لەدیندا بەدڵسۆزی دڵەکانی خۆیان نەوەک لەترسی بەندەکانی پەروەردگاری پەرستراو ئەو بپەرستن؛ بەڵکو مەرجە کەوا لەپەرستنەکەیاندا بۆ پەروەردگارەکەیان لەھیچ کەسی تر نەترس نەنھا لە اللە نەبێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللّهِ مَنْ آمَنَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلاَةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلاَّ اللّهَ فَعَسَى أُوْلَئِكَ أَن يَكُونُواْ مِنَ الْمُهْتَدِينَ ﴿18﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
    واته‌/ به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی نللە ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕی پته‌وی بە اللە و به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له اللە ی باڵا ده‌ست جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.

    وەئەی گەلی ڕێکخراوی قاعیدە لەدەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق، بەڕاستی ئێوە ناتوانن خەلافەتی ئیسلامی بنیات بنێن بە زۆرلێکردن و ناچارکردنی گەلان و ڕشتنی خوێنەکانیان بۆ دەسەڵاتگرتن بەسەریاندا بەھێز، بەڵام ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لەپەروەردگارەکەتانەوە دڵی موسڵمان زیندوو دەکاتەوە بە نوری بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە تاکو ھەموو موسڵمانێکی عاقڵ و ژیرو فامدیدە کەوا بەڕاستی وورد دەبێتەوەو بیردەکاتەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانمی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەوە بدۆزێتەوە کەوا دڵەکەی ڕازی و دڵنیا بووەو دڵەکەی ئۆقرەو ئارامی گرتووە وە ئەوەش وەر دەگرێت کەوا اللە ناصر محمد یەمانی کردووە بە خەلیفەکەی لەسەر زەوی لەبەرئەوەی ئەو بیناو بەرچاو ڕوون بووە بەحەق و وتوویەتی: "ئەوە بریتی یە لە ئیمام مەھدی حەق و حوکمی عەدل و دادپەروەری خاوەن قسەو گوفتاری جیاکەرەوە نەوەک گاڵتەجار لەبەرئەوەی ئایا چیتر ھەیە لەدوای حەق جگە لە گومڕایی نەبێت؟ جا ئەوە بەڕاستی بریتی یە لە ڕەحمەت و میھرەبانی اللە بۆ ھەموو جیھان". وە ئااگاداربن ئەو ئیمام مەھدیەی کەوا اللە کردوویەتی بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان شوێنی ئەوە کەوتووە کەوا محمد پێغەمبەری اللە شوێنی کەوتبوو صلّى الله عليه وآله وسلم کە ئەوەتان بریتی یە لە قورئانی گەورە.

    وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە سەربازەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، وەڵامی اللە و ئیمام مەھدی بدەنەوە بۆئەوەی کەوا دەتانژیێنێتەوە ھەروەکو پێش ئێوە وەڵامی اللە و پێغەمبەرەکەیان دایەوە بۆ ئەوەی کەوا دڵەکانیانی ژیاندەوە لەئایەتەکانی قوررئانی گەورە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24) وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْكُمْ خَاصَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (25)} صدق الله العظيم [الأنفال].

    وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا لە دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری جا ئەوا بزانن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە تۆڵەکەی زۆر توندە جا سزاتان بۆ دەنێرێت لە سەرووتانەوە یان لە ژێر پێیەکانتانەوە یان دەتانکات بە دەستە دەستەو بەشی جیا جا جا ھەندێکتان بە خراپەی ھەندێکتان سزا دەدات، جا لەفیتنەو بەڵای وا بترسن کەوا بەتەنھا ئەوانەتان ناگرێتەوە کە زوڵم و ستەمیان کردووە لەئێوە بەڵکو ھەمووتان دەگرێتەوە، وە بشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە تۆڵەکەی زۆر توندە.

    وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە سوێند بە اللە ی گەورە دەخۆم، ئەو اللە یە ی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەدوای ئەوەی کەوا ڕزیوو پروتوکاو بووە بە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە بەپەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا بەڕاستی منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمدم وە بشزانن بەوەی کەوا اللە حوججەو بەڵگەکەی منی لەسەرتان لە سوێند خواردندا دانەناوە نە لە ناوەکەشم بەڵکو لەدەسەڵاتی زانستدا داناوە کەوا لەقورئانی گەورە بۆتانی دەردەھێنم، وە بشزانن بەوەی کەوا اللە منی کردووە بە ئیمام بۆ خەڵکی وەدەسەڵاتی زانستەکەمی بەسەر سەرجەم زانایانی ئومەتدا زیادکردووە تاکو بەتوانام بکات لەسەر ئەوەی کەوا حوکم و دادوەری بکەم لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری تاکو شم ڕیزەکانیان یەک بخەین وە شان و شکۆی ئومەتەکەیان کۆبکەینەوە لەسەر ڕێگای ڕاست جا بیان گەڕێنینەوە بۆ لای مەنھەج و پێڕەوی نبووەتی یەکەم جا شوێنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی بکەون ئەو سوننەتەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نەبێت لەگەڵ محکەمی قورئان جا قورئان و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی نور لەسەر نورن.

    وە اللە ش دەکەم بەشاھێد بەسیشە کەوا اللە شاھێد بێت بەوەی کەوا منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد کوفرو بێباوەڕبوونی خۆم ڕادەگەیەنم بە تەواوی بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینی اللە ئیسلام وە کوفرو بێباوەڕی تەواوی خۆم ڕادەگەیەنم بە تەعەدودی حزبە سیاسیەکان لەنێوان گەلاندا وە حەرامبوونی ئەوەش دووپات و جێگیردەکەم بە مەنھەجی نبووەتی حەقی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، وە بەڕاستیش تەحەدودی حزبەکانی اللە حەرام کردووە لەنێوانتان تاکو بەش بەش و جیاواز نەبن جا ھەرەس بھێنن جا شان و شکۆتان لەبەین بچێت و بڕوات ھەروەکو حاڵی ئەمڕۆتان؛ بەڵکو بە نیعمەتەکەی اللە (قورئانی گەورە) دەتانکەم بە برای خۆشەویستی یەکتر لەبەر اللە لەسەر یەک دڵ ، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی ئێوە لەسەر ھیچ شتێک نین ھەتاکو ھەڵدەستن بەجێ بەجێکردنی ئەوەی کەوا بۆتان دابەزێنراوە لە محکەمی قورئانی گەورە. جا دەست بگرن بەم پەتەی اللە ھەمووتان و بەش بەش و جیاواز مەبن جا بەنیعمەتەکەی اللە ببن بە برای یەکتر، وەئەگەر ڕووشتان وەرگێڕاو پیلان و نەخشەیەکتان ھەیە ئەوا بیگێڕن بۆم پاشانیش چاوەڕێم مەکەن. وە بشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی من لە شەقامی گشتیدا دەڕۆم بەبێ خۆ حەشاردان وە لە لۆمەی لۆمەکارانیش ناترسم، جا ئایا کەسێک دەترسێت کەوا اللە ی لەگەڵ بێت؟ بەڕاستی ئەو اللە یە چاکترین و باشترین پاڵپشت و یاوەرەو باشترین چاکترین بەسەرخەریشە.

    وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکەیان، بەڕاستی وا دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدیەتی جیھانی چووە ناو سەرەتای مانگەکانی ساڵی یانزەھەمەوە لەوەتەی دەستپێکی دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدیەت لەکاتێکدا بەدرێژایی ئەوماوەیەش من بانگەوازتان دەکەم بەشەوو بەڕۆژ بۆ لای حوکم کردن بەقورئانی گەورە تا حوکم و دادوەری بکەین لەنێوانتان لەھەموو ئەوشتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لەدینەکەتاندا تا ڕیزەکانتان یەکبخەین، جا لەبەرچی وەڵامی دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن نادەنەوە بۆ لای اللە تا حوکم و دادوەری بکەین لەنیوانتاندا؟ جا کێ لە اللە حوکم و دادوەری باشترو چاکترە! جا ئایا لەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی چ شتێکی تر ھەیە جگە لەوە نەبێت کەوا حوکمە حەقەکانی اللە یان بۆ دەربھێنێت لە محکەمی قورئانی گەورە؟

    وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە زانایانی موسڵمانان، ئایا چاوەڕێی مەھدیەکی چاوەڕوانکراو دەکەن کەوا اللە ڕەوانەی بکات بە شوێنکەوتە بۆ ھەواو ئارەزووەکانتان؟ بەڵام ئێوە جیاوازو پارچە پارچە بوون بۆ چەندین بەش و پارچەو حزبی جیاجیا جا ئەگەر دەستەو تایەفەیەکم ڕازی کرد لەئێوە ئەوانی ترم توڕە کردووە، ھیھات ھیھات بەوەی کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد شوێنی ھەواو ئارەزووەکانتان بکەوێت ھەتا لەژیاندا بم؛ بەڵکو بەحەق قسە دەکەم جا ئەوەی ویستی با ئیمان بھێنێیت وەئەوەشی ویستی با کوفر بکات وەحوکم و دادوەریش ھەر بۆ اللە یەو ھەر ئەویش چاکترین جیاکەرەوەکانە.

    وە فەتواش دەدەم بەحەق بەبێ ستەمکردن بەوەی کەوا ھەموو مەزھەبەکانی موسڵمانان و دەستەو تایەفەکانیان لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکران، بەڵکو دەستەو تایەفە ڕزگاربووەکە(الطائفة الناجية) بریتین لە ھەموو کەسێک لەوەی کەوا دەچێتەوە لای پەروەردگارەکەی بەدڵێکی ساغ و سەلامەت لەشەریک و ھاوبەشدانان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَا تُخْزِنِي يَوْمَ يُبْعَثُونَ (87) يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ (88) إِلَّا مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ (89)} صدق الله العظيم [الشعراء].
    واتە/ وەله ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که (87) ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه‌ (88) مه‌گه‌ر که‌سێک به دڵێکی ساغ و سەلیم (لەشەریک و ھاوبەشدانان) بە په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت (89).

    ئەوانە بریتین لە دەستە ڕزگاربووەکە (الطائفة الناجية) وە لەھەموو ئومەتێکدا بوونیان ھەیە کەوا بریتین لەوانەی ئیمانیان ھێناوەو ئیمانەکەیان تێکەڵ بە زوڵم و ستەمی شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە نەکردووە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُم بِاللَّـهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٨١﴾ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُم بِظُلْمٍ أُولَـٰئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
    واتە/ من چۆن له‌و شتانه ده‌ترسم که ئێوه له جیاتی اللە ده‌یانپه‌رستن و چۆن ئێوه ناترسن له‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵتان بۆ اللە بڕیارداوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که اللە ناردبێتی بۆتان جا که‌واته کام ده‌سته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بێ ترس و بیم بێت و به ئاسووده‌یی بژی؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن ئه‌وه پێم بڵێن؟(81) ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و سته‌م و هاوه‌ڵگه‌ریان تێکه‌ڵ به ئیمانه‌که‌یان نه‌کردووه‌ ئاسووده‌یی و هێمنی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه‌، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنموومایی کراون (82).

    لەوەیە سەرجەم زانایانی موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: " کەواتە ئێمەو ئومەتەکەمان ھەموو لەبەھەشتین بەگوێرەی فەتواکەت، جا ئێمە ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکمان بۆ اللە دانەناوە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو ئێوە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە بەھۆی بەندە نزیکەکانی اللە وە جا دەڵێن ئەو بەندە نزیکانە شەفاعەتکارمانن لەلای اللە، لەکاتێکدا اللە ش بەھیچ عەبدێک نازانێت کەوا جورئەت و بوێری ئەوە بکات بڕوات تکاو شەفاعەت بکات لەبەردەمی جا داوای شەفاعەت لەپەروەردگارەکەی بکات بۆ بەندەکانی جا بەڕاستی ئیوە ئەگەر وا بڵێن و ئەو بیروباوەڕەتان ھەبێت ئەوا ئێوە درۆدەکەن، جا ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بەیادی خۆتان بھێننەوە: {وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَـؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللّهَ بِمَا لاَ يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلاَ فِي الأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (18) وَمَا كَانَ النَّاسُ إِلاَّ أُمَّةً وَاحِدَةً فَاخْتَلَفُواْ وَلَوْلاَ كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (19) وَيَقُولُونَ لَوْلاَ أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلّهِ فَانْتَظِرُواْ إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ (20)} صدق الله العظيم [يونس].
    واتە/ وه‌ ده‌ڵێن ئا ئه‌وانه‌ تکاکارو شه‌فاعه‌تكارمانن له‌لای اللە بڵێ باشه ئایا ئێوه اللە ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌شتێک که له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا هه‌بێت و اللە نه‌یزانێت؟ پاک و بێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی که ‌نه‌فامان ده‌یکه‌ن به‌ شه‌ریك بۆی (18) خه‌ڵکی له‌سه‌ره‌تای په‌یدا بوونیاندا یەک ئومەت بوون جا که ناکۆکی و جیاوازی له‌نێوانیاندا په‌یدا بوو به‌ش به‌ش بوون خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارداده‌ی پێشتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه‌ ئه‌وه دادپه‌روه‌ری هه‌ر له‌دنیادا له‌نێوانیاندا ئه‌نجامده‌درا له‌و شتانه‌دا که‌کێشه‌و جیاوازی تێدا ده‌که‌ن (19) وەده‌ڵێن بۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌یه‌ک دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بڵێ به‌ڕاستی موعجیزه‌و نهێنی و شاراوه‌کان ته‌نها به‌ده‌ست اللە یە جا ئێوه چاوه‌ڕوانی بکه‌ن بێگومان منیش له‌گه‌ڵتاندا له‌چاوه‌ڕوانانم (20).

    لەوەیە یەکێک لە زانایانی ئومەت بیەوێت بڵێت: "بەڕاستی ئەوە مەبەستی بتەکانە". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا دەزانی نھێنی پەرستنی بتەکان چی بووە؟ ئەوە بریتی بوو لە شێوەو پەیکەر بۆ بەندە نزیکەکانی اللە کەوا ئومەتەکانی پێشوتر ھەڵیان بەستبوو لەدوای مردنی نێردراوو پێغەمبەرەکان ئەوانەی کەوا شوێنیان کەوتبوون جا شەیتانەکان گومڕایان کردن بەھۆی موبالەغەو زێدەڕەویکردن جا پاش ئەوە ئەوانیان پەرستووەو داوایان لێکردوون تا نزیکیان بخەنەوە لە اللە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ ۚ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ (3)} صدق الله العظيم [الزمر].
    وایە/ ئاگاداربن دینی پاک و خاوێن بەدڵسۆزی بۆی ته‌نها بۆ اللە یە ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته که‌سانی ترو شتی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن ئێمه ئه‌وانە ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له اللە نزیکمان بخه‌نه‌وه‌ بێگومان اللە داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕایان ده‌رباره‌ی جۆراو جۆرەو جیاوازو ناکۆکن لەسەری به‌ڕاستی اللە ئه‌و بیروباوه‌ڕ چه‌وته‌یان لێوه‌رناگرێت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن (3).

    وەئەی گەلی زانا موسڵمانەكان، بەڕاستی ئێوە گومڕاو سەرلێشێواون لە ڕێگای ڕاست بەھۆی عەقیدەو بیروباوەڕی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا، ئەی ئایا اللە نەفی لەوەنەکردووە بەوەی کەوا ھیچ بەندەیەک ھەبێت لەبەردەمی اللە تا شەفاعەت و تکا بکات بۆ بەندەکانی؟ وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {هَا أَنْتُمْ هَؤُلَاءِ جَادَلْتُمْ عَنْهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَمَنْ يُجَادِلُ اللَّهَ عَنْهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَمْ مَنْ يَكُونُ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا (109)} صدق الله العظيم [النساء].
    واته‌/ ھا ئه‌وه‌ته ئه‌وه‌ ئێوه‌نه‌ قسه‌یان لێده‌که‌ن له ژیانی ئه‌م دنیایه‌دا جا كێ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا لای اللە قسه‌یان ده‌رباره‌ ده‌كات یان كێ پشتیوان و یاریده‌ده‌ریان ده‌بێت؟.

    وەشاھێدی دەدەم بە اللە بەوەی کەوا منی ئیمام مەھدی ناصر محمد ووریاو ئاگادارتان دەکەمەوە لە عەقیدەو بیروباوەڕی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراو. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].
    واته/‌ وه‌به قورئان ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه شه‌فاعه‌تكاریان بێت جگه‌ لە اللە بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو پارێزگاری بکه‌ن و لە اللە بترسن.

    جا ئایا ئەم ئایەتەی دەیبینن پێویستی بە تەئویل و لێکدانەوە یان باسکردنی بەتێرو تەسەلی ھەیە!؟ بەڵکو بریتیە لە ئایەتێکی محکەمی ڕوون و ئاشکرا لە ئایەتەکانی کتێب کەوا نەفی ھەبوونی عەقیدەو بیروباوەڕی شەفاعەتی بەندە نزیکەکانی اللە دەکات: {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لا بَيْعٌ فِيهِ وَلا خُلَّةٌ وَلا شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:254].

    وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيٌّ وَلا شَفِيعٌ وَإِنْ تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍ لا يُؤْخَذْ مِنْهَا} صدق الله العظيم [الأنعام:70].

    وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلا شَفِيعٍ أَفَلا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].
    واته/‌ وه‌به قورئان ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه شه‌فاعه‌تكاریان بێت جگه‌ لە اللە بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو پارێزگاری بکه‌ن و لە اللە بترسن.

    جا ئەم ئایەتە محکەم و ڕوون و ئاشکرایانە کەوا لە ئایەتەکانی بنچینەی کتێبەکەی اللە (أم الکتاب) نەفی ھەبوونی شەفاعەتی بەندەکان دەکەن لەبەردەمی پەروەردگاری پەرستراودا.

    لەوەیە یەکێک لەزانایانی ئومەت لەوانەی کەوا زیغی شیرک ولاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر حەق لەوانەی کەوا بەدوای ئایەتی موتەشابیھ (پێکچوو) ـی قورئان دەکەون دەربارەی شەفاعەت و ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانیش تێھەڵدەدەنە دوای پشتیانەوە بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد یەمانی ئەی ئایا اللە ی گەورە نافەرموێت: {اللَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ} صدق الله العظيم [البقرة:255]؟".
    واتە/ اللە زاتێکه جگه لەئه‌و هیچ پەرستراوێکی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوه‌کانیه‌تی) نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه‌ کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکاو شەفاعەت بکات له لای ئه‌و به‌بێ ئیزنی خۆی.

    جا لەپاش ئەوە وەڵامیان دەدەینەوە بەحەق و دەڵێین: بەڕاستی اللە ئیزنی ئەوانە دەدات کەوا بیەوێت لە بەندەکانی بۆ ھاتنەجێی شەفاعەت لە نەفسی پەروەردگار تا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی شەفاعەت بکات بۆ بەندەکانی لەجێگای سزایەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَوْمَئِذٍ لَّا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَنُ وَرَضِيَ لَهُ قَوْلاً} صدق الله العظيم [طه:109].
    واتە/ له‌و ڕۆژه‌دا تکاو شه‌فاعه‌ت وه‌رناگیرێت و بێ سووده‌، مه‌گه‌ر له که‌سێک اللە ی میهره‌بان ئیزنی بدات و ڕازی بێت به‌وه‌ی قسه‌ی بۆ بکرێت و قسه‌ی لێ وه‌ربگرێت.

    ئەمە بەومانایەی کەوا اللە بەقسەکردنەکەی ڕازی بێت بەقسەی ڕاست و دروست و بەجێ لە قسەکردنەکەی لەلای پەروەردگار بۆ ھاتنەجێی شەفاعەت لەنەفسی اللە جا شەفاعەتەکە لەنەفسی اللە دێت بۆ بەندەکانی جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی شەفاعەت دەکات بۆ گومڕایەکانیان لەدوای ئەوەی کەوا دەرەنجامی کاروکردەوەکانی خۆیان چەشت، جا ڕەحمەتەکەی اللە لەجێگای سزایەکەی شەفاعەت دەکات بۆیان بەھۆی قسەکردنەکە لەگەڵ پەروەردگار بەقسەی بەجێ و ڕاست و دروست،جا ھەرگیز کەسێکی تر جگە لە اللە شەفاعەتتان بۆ ناکات بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لەجێگای سزایەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:44].
    واته‌/ بڵێ شه‌فاعه‌ت هه‌ر هه‌مووی بـۆ اللە یە هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌ هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌ له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه‌.

    بەڵام عەقیدەو بیروباوەڕەکەی ئێوە ئەوەیە کەوا عەبد دەچێتە بەردەمی اللە بەداواکردنی شەفاعەت بۆ بەندەکانی اللە لەبەردەمی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر!

    وەئەی گەلی سەربازەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و زانایەکانیان و بەڕێز شێخ ئەبابەکری بەغدادی وەڵامی بانگەوازکاری حوکم کردن بدەنەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە تا سەیربکەین بەوەی کە ئایا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕاستدەکات یان لە درۆزنانە؟ جا ئەگەر بەدەسەڵاتی زانست لەمحکەمی قورئانی گەورە بەسەرتاندا زاڵ بوو جا ئەوا بەراستی ئەو ڕاستی کردووە وە ئەگەر ئێوەش زاڵ بوون بەسەریدا ئەوا بەڕاستی ئەو درۆی کردووە ، حوکم و دادوەریەکەش ھەر بۆ اللە یە کەوا چاکترینی جیاکەرەوەکانە.

    وە شاھێدیش دەدەم بەوەی کەوا ئێوە بەکرێ گیراو نین بەڵام ئێوە گومڕاو سەرلێشێواون لە ڕێگای جیھادکردنەکەتان، وە حوججەو بەھانەشتان دروستکردووە بۆ دەوڵەتە کافرەکان تا جەنگ بکەن لەگەڵ وڵاتە موسڵمانەكان.

    جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن وە ئێوەو سەرجەـی زانایانی موسڵمانان و حوسیەکان وەڵامی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە تا دڵەکانتان پێی زیندوو بکەینەوە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە جا ئەگەر گەڕانەوەو ملکەچ بوون بۆلای اللە بە دڵسۆزی بۆلای پەروەردگارەکەتان تا بەحەق بەرچاوتان ڕوون بکات و حەقتان پێ نیشان بدات جا بەرچاو ڕوون بن بە دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی و بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەی بۆ قورئان بەقورئان وەئەگەر نەشگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگارەکەتان بە ملکەچی و دڵسۆزی بۆی تا ھیدایەتی دلەکانتان بدات جا ئەوا بزانن بەوەی کەوا بەڕاستی دواتر لەسەر بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە کوێرو نابینا دەبن جا دەبێتە قورسی لەگوێیەکانتان و تێی ناگەن وە پەردە بەسەر دڵەکانتاندا دێت جا بیناو بەرچاوڕوون نابن، جا چارەسەرەکە بریتی یە لە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بۆلای پەەروەردگار بە دڵسۆزی بۆی جا ھەر یەکێکتان با بڵێت: "ئەی پەروەردگار، بەڕاستی تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حەقە کەوا دەفەرمووی پەروەردگارەکەتان فەرموویەتی داوام لێبکەن وەڵامتان دەدەمەوە، جا عەبدەکەت دەگەڕێتەوەو ملکەچ دەبێت بەدڵسۆزی بۆ لات و دەڵێت: ئەی اللە ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتی یە لە مەھدی چاوەڕونکراو ئەی اللە جا ئەوە ڕەوانەکردنەکەی مەکە بە حەسرەتی پەشیمانی لەسەر عەبدەکەت، ئەی اللە جا بیناو بەرچاو ڕوونم بکە بەحەق و شوێنکەوتنیم پێ ببەخشە، ئەی اللە وە ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەدرۆو بوختان بانگەشەی کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو دەکات جا ئەوە بیناو بەرچاو ڕوونم بکە بەوەی کەوا ئەو لەسەر بەتاڵە وە حوججەو بەڵگەی دەسەڵاتی زانستم پێ بدە لەسەری بەڕاستی تۆش بیسەو زانای، ئەی اللە وەئەگەر ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق جا ئەوا حەق ھەر بڵندو بەرز دەبێت نەک ژێربکەوێت جا ئەی اللە جێگیری بکە لەزەوی بە پەلە بێ دواخستن وە دەری بخە بەسەر سەرجەم بەشەر لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش ملکەچ بن لەوەی کەوا پشتی لێکردوەو خۆی بەزل و گەورە گرتووەو دەیەوێت کەوا نورەکەی اللە بکوژێنێتەوە، اللە ش ناھێڵێت و ھەر نورەکەی خۆی تەواو دەکات ئەگەر چی موجریم و تاوانکارانیش ڕقیان لەدەرکەوتنەکەی بێت و سەغڵەت بن پێی و حەزیشی پێنەکەن".

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    خەلیفەی اللە و عەبدەکەی؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ___________

  5. افتراضي وەڵامی سێ یەم لە ئیمام مەھدی بۆ سەربازی دەوڵەتی داعشی بەڕێز..

    - 5 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    10 - 03 - 1436 ک
    01 - 01 - 2015 مـ
    05:35 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشـــاركة الأصلية للبيـــان ]
    https://nasser-alyamani.org./showthread.php?p=171607
    ــــــــــــــــــ

    وەڵامی سێ یەم لە ئیمام مەھدی بۆ سەربازی دەوڵەتی داعشی بەڕێز..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمُرسلين محمد رسول الله وجميع المؤمنين في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين، أمّا بعد..

    ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە سەربازی دەوڵەتی بەڕێز، بەڕاستی کێشەکەی ئێوەو کێشەی پێشینەکانتان و زانایانی سەردەمەکەتان بریتی یە لە جورئەت و بوێری کردن لەتەفسیرکردنی ئایەتەکانی قورئانی گەورە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی گوماناوی لەلایەن خۆتانەوە، جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکە: {إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿٣٣﴾ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ قَبْلِ أَنْ تَقْدِرُوا عَلَيْهِمْ ۖ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ ﴿٣٤﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
    واتە/ بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که ده‌نجێگن و دوژمنایه‌تی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و به گه‌رمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو به‌د ڕه‌وشتی و تێکدەری له زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ (ئه‌وانه‌یان که خه‌ڵکیان کوشتووه‌) ده‌بێت بکوژرێن (ئه‌وانه‌ش که‌خه‌ڵکیان کوشتووه و جه‌رده‌ییشیان کردووه‌) ده‌بێت له خاچ بدرێن (ئه‌وانه‌یان ته‌نها جه‌رده‌یی ده‌که‌ن) ده‌ست و قاچێکیان به‌پێچه‌وانه‌وه ببڕدرێت-بەلێدان لەدەست و قاچیان بەقامچی تا پێستیان دەبڕێت و دوور بخرێنه‌وه له زەوی -واتە بەندینخانە- ئه‌وسزایه خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕیه بۆیان له‌دنیادا، له‌قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره‌یان بۆهه‌یه‌ (33) تەنھا ئه‌وانه‌یان که ته‌وبه‌یان کردووه‌ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ ئه‌وه بزانن که به‌ڕاستی اللە لێخۆشبوو و میهره‌بانه (34).

    جا لەم ئایەتانەدا حدودو سنورەکانی موفسیدو تێکدەرو خراپەکارەکان لەزەوی ھاتوون ئەوانەی کەوا ھەڵدەستن بە پێشێلکردنی حدودو سنورەکانی اللە جا ڕێگا دەبڕن وە سەروەت و سامانی خەڵکی بەتاڵان دەبەن یان دەیان کوژن پاشان ماڵیان تاڵان دەکەن یا دەست درێژی دەکرنە سەر ئابڕووی خەڵکی، بەھەرحاڵ بەڕاستی ئەوە مەبەستی جۆری خراپەکارو تێکدەرەکانە لەزەوی کەوا بریتین لەوانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر خەڵکی لەڕێگاو بانەکان جا اللە فەرمانی بە حاکم و دادوەرەکە کردووە کەوا دەستبەسەریان بکات تا ئەو حەددو سنورەی اللە یان بەسەردا جێبەجێ بکات کەوا شایەنیانە بەگوێرەی جۆری ئەو تاوانەی کەوا پێی ھەڵساون جا ئەگەر کەسانێکیان کوشتبێت ئەوا پێویستە بیان کوژنەوە ھەتا تەنانەت بۆ بەرگری کردن لەخۆتان ئەگەر ناچار بن لەوەی بیانکوژن ئەگەر ھاتوو ھێرشیان کردە سەرتان، وەئەگەر دەستبەسەریش کران بە زیندوویی جا لەپاش ئەوە ئەو حەددو سنورەی اللە یان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت کەوا شایەنیانە، لەبەرئەوەی حدودو سنوری نەفیکردن و دوورخستنەوە لەزەوی بریتی یە لەوەی کەوا دادوەرەکە بیان خاتە بەندینخانەوە تا ئەو ماوەیەی کەوا قازی مەحکەمەکە بڕیاری لەسەردەدات بەگوێرەی جۆری تاوانەکە، جا بەڕاستی تۆ ئەوە دەبینی کەوا لەخراپەکارو تێکدەرەکان ھەن کەوا دەکوژرێن ھەشیانە کەوا ھەڵدەواسرێن وەھەشیانە کەوا دەست و پێیان بەپێچەوانەوە دەبڕدرێن (واتە بەقامچی لەدەست و پێیان دەدرێت بەپێچەوانەوە تا ئەوکاتەی پێستیان دەبڕێت و برینداردەبێت) وەھەشیانە کەوا قازى مەحکەمەکە دەیخاتە بەندینخانەوە بۆ ماوەیەک لە دوای دەرکردنی حوکمە دادوەریەکە بە دادپەروەری بەبێ ستەم، بەڵام ئێوە واتان لێکردووە ئەوانەتان والێکردووە کەوا تایبەتی بکەن بە ئەسیری جەنگەکان! جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە بەڕاستی ئەوە تەحریف و شێواندنی کەلام و فەرموودەی اللە یەو دانانیەتی لەو شوێنەی کەوا مەبەستەکەی نی یە بە بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی بەتاڵ لەلایەن خۆتانەوە.

    وەسەبارەت بە تەزکیەو بەپاک و پوخت دانانی حەرام وقەدەغەکراو جا ئەوە بریتیە لە: شاھێدی دان بە جگە لەوەی کەوا لەسەرحەقە بەبێ زانست و ڕێنمایی و کتێبیکێ ڕوون و ڕاشکاو یان بەوەی کەوا ھەندێکیان ھەندێک بەپاک و پوخت دابنێن وەکو ئەو موشریک و ھاوبەشدانەرانەی کەوا ھەندێکیان ھەندێک بە پاک و پوخت دادەنێن، وەکو موشریک و ھاوبەشدانەرەکانی ئەھلی کتێب کەوا ئەو موشریک و ھاوبەشدانەرانە بەپاک و پوخت دادەنێن کە اللە ناپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە خەڵکیش توشی فیتنەو لادان دەکەن بەوەی دەڵێن گوایە ئەوانە ڕێنماییکراوترن لەوانەی ئیمانیان ھێناوە جا ئەوە بریتیە لە تەزکیەو بەپاک و پوخت گرتنێکی حەرام و قەدەغەکراو. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنفُسَهُم ۚ بَلِ اللَّهُ يُزَكِّي مَن يَشَاءُ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا (49) انظُرْ كَيْفَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ۖ وَكَفَىٰ بِهِ إِثْمًا مُّبِينًا (50) أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا هَٰؤُلَاءِ أَهْدَىٰ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا سَبِيلًا (51)} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان بە پاک و پوخت و چاک ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م بەڵکو اللە هه‌رکه‌س بیەوێت پاک و پوخت و خاوێنی ده‌کات و به قه‌ده‌ر تاڵی ناوکی خورما سته‌میان لێ ناکرێت (49) سه‌رنج بده‌و ته‌ماشا بکه چۆن ئەوانە درۆ به لەسەر اللە وە ده‌که‌ن جا ئه‌و تاوان و گوناهە ئاشکرایەیان به‌سه (50) ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به‌تاغوات هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه‌ تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌؟ (51).

    وەبەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەش بۆ ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنفُسَهُم}.
    واتە/ واتە/ ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان بە پاک و پوخت و چاک ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م.

    جا ئەوە مەبەستی لە موشریک و ھاوبەشدانەرەکانە کەوا ھەندێکیان ھەندێک بە پاک و پوخت دەگرن بەوەی گوایە لەسەر حەقن بە درۆو بوختان کردن لەسەر اللە لەلایەن خۆیانەوە بەوەی کەوا اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە. ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا هَٰؤُلَاءِ أَهْدَىٰ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا سَبِيلًا (51)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به‌تاغوات هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه‌ تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌؟.

    جا ئایا دەتەوێت ئەم ئایەتە لەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ بکەی کەوا اللە پاک و پوختی کردووە بە دەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بە بەڵگەوە؟ اللە ش ئەوەی بیەوێت تەزکیەو پاک و پوختی دەکات بەحەق جا پشتگیری دەکات بە دەسەڵاتی زانستی ڕاشکاوی بە بەڵگەوە. جا من وەکو ئەوانە نیم کەوا درۆو بوختان لەسەر اللە ھەڵدەبەستن، جا ئایا حەق و بەتاڵ یەکسانن، جا چیتانە چۆن قسەی نابەجێ و ناڕەوا ھەڵدەبەستن؟ جا قسە مەشێوێنن و لەجێگایەکی دامەنێن کەوا مەبەستەکەی نەبێت جا اللە خۆی زاناترە بەوەی کەوا کێ لە اللە ترسترو پارێزگارترە ئەی سەربازی دەوڵەتی بەڕێز! جا حوکمەکانی دەستوری قورئان تێکەڵ و پێکەڵ مەکەو مەیانگۆڕن لەشوێنە حەقەکەیان جا لەوەدا زوڵم و ستەمێکی گەورە ھەیە ئەگەر ئەنجامتان دا ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە.

    وەسەبارەت بە ئەسیرەکانی سوپای عێڕاقی جا ئەگەر ئیوە ئەوانتان خستە بەندینخانەکانەوە لەلای خۆتان ئەوا دەبێت بخۆن و بخۆنەوە ھەتا ئەوکاتەی اللە جێگیرتان دەکات لەزەوی ئەگەر ئێوە لەسەر حەقن، جا لەپاش ئەوە دەریاندەھێنن لە بەندینخانەکانەوە پاشانیش دەبن بە سەربازی دڵسۆز بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لەدوای جێگیربوون. ھەرچی ئەوەیە ئەگەر ئێوە سەرتان بڕینەوە وەکو کاوڕ جا ئەوکاتە کێ ڕزگارتان دەکات لەسزای اللە؟

    وەئەی پیاو، بەڕاستی سەرباز نەبۆتە سەرباز لەگەڵ دەوڵەت لەپێناو ئەوەی جەنگ و دژایەتیتان لەگەڵدا بکات؛ بەڵکو بۆ ئەوەی کەوا موچەیەکی بۆ ببڕدرێتەوە تا منداڵەکانی پێ پەروەردە بکات، وە لەدایک و باوکی خەرجی بکات نەک وەکو وەلائو ھاوسۆزی بۆ حکومەتی عێڕاقی وە نەک بۆ وەلائو ھاوسۆزی ئەمریکاش.. وەئەی پیاو، بەڕاستی اللە فەرمانی پێکردوون بە کوشتن و جەنگ کردن لەگەڵ ئەو خیانەتکارو ناپاکانەی کەوا ھاوسۆزی کافرو بێباوەڕانن بە وەلائو ھاوسۆزی بیروباوەڕی بۆ جەنگ کردن لەگەڵ ئیسلام و موسڵمانان، جا ئەوە بریتی یە لە مەبەستی وەلائو ھاوسۆزیەکە لەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَىٰ أَوْلِيَاءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (51) فَتَرَى الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ يُسَارِعُونَ فِيهِمْ يَقُولُونَ نَخْشَىٰ أَن تُصِيبَنَا دَائِرَةٌ ۚ فَعَسَى اللَّهُ أَن يَأْتِيَ بِالْفَتْحِ أَوْ أَمْرٍ مِّنْ عِندِهِ فَيُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا أَسَرُّوا فِي أَنفُسِهِمْ نَادِمِينَ (52) وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ۙ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ ۚ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فَأَصْبَحُوا خَاسِرِينَ (53)} صدق الله العظيم [المائدة]،.
    واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه یەھودو نەصارا مه‌که‌نه یارو یاوه‌رو پشتیوانی خۆتان ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوان و پشتگیری یه‌کترن ئه‌و که‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت ئه‌وه هه‌ر له‌وانه و (حسابی ئه‌وانی بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی اللە هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مکار نادات (51) به ڕوونی ده‌بینی ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشه به‌په‌له ده‌چن بۆ لایان (به زمانی حاڵ) ده‌ڵێن ده‌ترسین به‌ڵایه‌کمان تووش بێت یان کاره‌ساتێکمان به‌سه‌ر بێت جا دوور نیه و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه اللە سه‌رکه‌وتن ببه‌خشێت (به ئیمانداران) یاخود به‌شێوه‌یه‌‌کی یه‌کسه‌ریی به فەرمانێک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت) ئه‌وکاته باوه‌ڕلاوازان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نهێنی و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا شاردبوویانه‌وه‌ (52) ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه ده‌ڵێن ئایا ئه‌و دووڕووانه ئه‌وانه‌ن که سوێندیان به اللە ده‌خوارد و بە ھەوڵی ئیمانەکەیان که گوایه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین؟! که‌چی کاره‌کانیان پووچه‌ڵ بوه‌وه‌و خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ند و مایه پووچ بوون (53).

    جا سەیری خیانەت و ناپاکیەکەیان بکە، بەوەی کەوا بە ھەوڵی ئیمانەکەیان سوێند دەخۆن بەوەی لە ڕیزی ئیمانداراندان لەکاتێکیشدا خائین و ناپاکن ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا أَهَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ۙ إِنَّهُمْ لَمَعَكُمْ ۚ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فَأَصْبَحُوا خَاسِرِينَ (53)} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه ده‌ڵێن ئایا ئه‌و دووڕووانه ئه‌وانه‌ن که سوێندیان به اللە ده‌خوارد و بە ھەوڵی ئیمانەکەیان که گوایه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین؟! که‌چی کاره‌کانیان پووچه‌ڵ بوه‌وه‌و خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ند و مایه پووچ بوون.

    بەھەرحاڵ ئێمە فەتوای ئەوە نادەین کەوا حکومەتی عێڕاقی لەسەر حەقە، وە فەتوای ئەوەش نادەین کەوا دەوڵەتی داعشی لەسەر حەقە، وە فەتوای ئەوەش نادەین کەوا ھەر دەوڵەتێک لە دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان لەسەر حەقن، بەڵکو ھەمووتان لەسەر ھیچ نین ھەتا ئەو کاتەی کەوا ھەڵدەستن بەپیادەکردن و جێبەجێکردنی ئەم قورئانە گەورەیە بەحەق ھەروەکو اللە دایبەزاندووە بەحەق. وە ئەی پیاو، ناصر محمد یەمانی ئەوکەسە نی یە کەوا ناوبانگی ئێوەی شێواندووە؛ بەڵکو ئێوەن کەوا ناوبانگی خۆتان شێواندووە بە سەربڕینی ئەسیرەکانی جەنگ تاکو واتان کرد بەوەی کەوا موسڵمانان و کافران ڕقیان لەدەوڵەتە ئیسلامیەکەتان ببێتەوە؛ تارمایی و دێوەکەی سەردەم!

    وەئەی بەڕێز شێخی موحتەڕەم ئەبابەکری بەغدادی، بڕیارەکە حەکیمانەو دانایانە دەبوو ئەگەر بھاتبا ئەسیرەکانتان بخستبووایە بەندینخانەوە تا سەیرمان کردبووایە بەوەی ئایا اللە جێگیرتان دەکات لەزەوی یان اللە ئازادیان دەکات بە بەسەرخستنی دوژمنەکانتان بەسەرتاندا.

    وەئەی خۆشەویستە بەسەرخەرەکانم ڕێگا بەھیچ کەسێکتان نادەین بەوەی کەوا وەسفی داعش بکەن بە بەکرێگیراوی یەھودی؛ بەڵکو بە فیرقەو بەشێک لەو موسڵمانانەی کەوا ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بە ھەدەر چووە واش حساب دەکەن کەوا ھیدایەتدراون، وە نکۆڵی لەوەش ناکەین بەوەی کەوا ئەوان شێرە پیاوو زۆرانبازی جەنگن بەڵام داخ و ئەسەف و خەفەتباریم لەسەریان لەبەرئەوەی ئەوان دواتر هه‌روا به‌خۆڕایی لەدەست دەچن، جا چەندە ئیمام مەھدی پێویستی بەوانەیە بۆ جەنگ و شەڕکردن لەگەڵ سوپاکانی مەسیحی درۆزن. وەجاو ئومێدیش دەکەم لە اللە بەوەی کەوا بەڕێز شێخ ئەبابەکری بەغدادی و سەرجەم سەربازەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ھیدایەت بدات بۆ شوێن کەوتنی ئیمام مەھدی حەق لە پەروەردگارەکەیانەوە.

    وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە سەربازی دەوڵەت، سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ئەوەی کەوا بەسەرئێوەدا ڕوودەدات لەلایەن برایە موسڵمانەکانتان بەڕاستی ئازارم دەدات، وە بەھەمان شێوە ئەوەی کەوا بەسەر ئێوەدا ڕوودەدات لەلایەن دوژمنانی ئیسلام و ھاوپەیمانانی ئەتڵەسی ئازارم دەدات؛ بەڵکو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەفەتبارە لەسەر موسڵمانان بەشێوەیەکی گشتی وە ڕزگاربوون و ھیدایەتدرانی ئەوانم دەوێت، جا ئەوە بە بەڕێزەکەت شێخ ئەبی بەکری بەغدادی ڕابگەیەنە بەوەی کەوا ئیمام ناصر محمد یەمانی بانگەوازی دەکات بۆ حیوارو گفتوگۆکردن جا ئەگەر بە دەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورە بەسەریدا زاڵ بوو جا ئەوا لەسەریەتی کەوا خۆی و سوپاکەی شوێنم بکەون بەحەق، وەئەگەر ھاتوو ئەو منی بەزاند جا ئەوا پێویستە لەسەرم ئەوکاتە خۆم و بەسەرخەرەکانم شوێنی بکەوین بەحەق، وەحەقیش حەق و شایەنی ئەوەیە کەوا شوێنی بکەوی.

    جا کامەمان اللە ھەڵیبژاردبێت ئەوا دواتر اللە دەسەڵاتەکەی بەزانست زیاد دەکات لە محکەمی قورئانی گەورە، جا دەسەڵاتی زانستەکە ئەوە نی یە کەوا بۆمانت ھێناوە بەوانەی کەوا قسە دەکەن لەسەر خوش
    دا بێ ئەوەی بشزانن بە کۆمەڵێک تەفسیری دژو جیاوازو پێچەوانە لەبەرئەوەی لەلایەن خۆیانەوەیە، وە تەفسیرەکانیان ھیچ بۆ ئەوانە زیاد ناکەن کەوا بە دوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن تەنھا ئەوە نەبێت سەریان لێدەشێوێنن شوێنی کامیان بکەون!

    وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە گەلی موسڵمانان لە خۆرھەڵاتەکانی زەوی و خۆرئاوایەکانی، ئێوە چەندە پێویستان بە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ھەیە لایەن پەروەردگارەکەتانەوە، جا ئایا سوپاسگوزارنابن؟ جا چ ڕێگایەک ھەیە بۆ ڕزگارکردنتان وە چ ڕێگایەک ھەیە دـتا واتان لێبکەین بیناو بەرچاوڕوون بن بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە لەکاتێکدا ئێوە لەسەری کوێرو نابینا بوون بەھۆی ئەوەی کەوا ئێوە دەستبەرداری ئەو زانستە نابن کەوا لەلاتانە لەکاتێکدا بەتاڵ و ھەلبەستراوە، واش حساب دەکەن بەوەی کەوا ئێوە لەسەر شتێکن لەکاتێکدا ھەمووشتان لەسەر ھیچ شتێک نین ھەتا ئەوکاتەی ھەڵدەستن بە پیادەکردن و جێبەجێکردنی ئەم قورئانە گەورەیە بەبێ تەحریفکردن و شێواندنی کەلامی اللە و دانانی لەشوێنێکدا کەوا اللە مەبەستی نەبێت، جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن وە قسەش مەکەن لەسەر اللە لەکاتێکدا ناشزانن جا ئەوکاتە اللە فێرتان دەکات وە بیناو بەرچاو ڕوونتان دەکات بەحەق، وە بشزانن بەوەی کەوا ئەوەی اللە نوری پێنەدات ئەوا نوری نابێت، وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش بیناو بەرچاو ڕوون نابن بەحەق لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا اللە نورتان پێنەدات کەوا دەتوانن پێی نێوان حەق و بەتاڵی پێ لەیەک جیا بکەنەو، وەھەرگیزیش اللە ئەو نورە نابەخشێتە دڵەکانتان ھەتا ئەو کاتەی کەوا دەگەڕێنەوە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەتان تا ھیدایەتتان بدات بۆ ڕێگای ڕاست و دروست.

    وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە سەربازی دەوڵەتی داعشی، ئایا نەتزانیوە بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق خەلیفەی اللە لەزەوی؟ ئایا نەتزانیوە بەوەی کەوا بەشەر چوونەتە ناو نیشانەو مەرجە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەت وەبەوەی کەوا بەڕاستی خۆر درکی بە مانگ کرد لە زۆرێک مانگەکاندا وە لەم مانگەشدا مانگی ربیع الأولی ئەم ساڵ 1436 جا ھیلال لەدایک بوو لەپێش ئیقتیران (واتە لەپێش ئەوەی خۆر ڕێکی مانگ بێت) جا خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە لەکاتێکدا ھیلال لەدایک بوو بوو؟ ھەر لەبەرئەوەش دواتر دەبینن کەوا مانگی ربیع الأول ـی ئەمساڵتان 1436 دواتر بازنەی ڕووی مانگەکەی تەواو دەبێت لەکاتێکدا تەنھا دوانزە ڕۆژیشی تێپەڕکردووە! جا ئایا ئەوە یادەوەریەکتان بۆ پێش ناھێنێت بەوەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کرد جا شوێنی حەقی لای پەروەردگاەکەتان بکەون لەپێش ئەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ بکەوێت بەھۆی ھەڵھاتنی خۆر لەخۆرئاوای؟ ئایا ناترسن و پارێزگار نابن وە بەڕاستیش سزای ڕۆژە ناسۆرو سەختەکە نزیک بۆتەوە کەوا سزایەکە لەپێش ڕۆژی قیامەتەوە دێت؛ کەوا بریتی یە لەسزای دوکەڵە ئاشکراکە (الدخان المبين؛ کە بەردبارانکردنە بە بەردی ئاگری خاوەن دوکەڵ) کەوا سزایەکی بەئێشە جا دەڵێن پەروەردگارمان ئەم سزایەنان لێ لابدەو لەکۆڵمان بکەرەوە بەڕاستی ئێمە وا باوەڕدارین، وە ڕەجاو ئومێدیش دەکەم لەپەروەردگارم بەوەی کەوا ھەموو موسڵمانان ھیدایەت بدات بە بەیان وڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە پێش ئەوەی کەوا سزای دوکەڵە ئاشکراکەیان بۆ بێت کەوا مەرج و نیشانەیەکی گەورەیە لەمەرج و نیشانە گەورەکانی ھەڵسانی قیامەت.

    لەوەیە سەربازی دەوڵەت بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، سەربازی دەوڵەت نەچۆتە ناو زانستی فەلەکیەوە، وە چوزانم بەوەی کەوا مەبەستت چی یە لەوەی کەوا خۆر درکی بەمانگ کردووە؟". لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی سەرجەم ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئایا محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم ھەواڵی پێنەداون بەوەی کەوا لە مەرج و نیشانە گەوەکانی ھەالسانی قیامەت بریتی یە لە ئەستوربوونی ھیلال؟ کەوا فەرموویەتی عليه الصلاة والسلام: [من اقتراب الساعة انتفاخ الأهلة، وأن يُرى الهلال لليلة فيقال هو ابن ليلتين] صدق عليه الصلاة والسلام.

    وەئایا دەزانی ھۆکاری ئەستوربوونی ھیلالیش چی یە لە سەرەتای بینینی یەکەمی مانگەکەدا؟ ئەوە لەبەرئەوەی لەوێدا مەزڵێک بۆ دوومەنزڵ ھەیە کەوا بەسەرچووە لەپیش بینیبی ھیلالی سەرەتای مانگەکە، ھەر لەبەرئەوەش ھیلالی مانگ ئەستوربووە ھەر چەندە کەوا یەکەم بینینەتی (لەسەرەتای مانگ نوێ بوونەوەکەدا). بەھەرحاڵ دواتر لەسەر ئەوە اللە نموونەیەکتان بۆ دەھێنێتەوە لەم مانگەتاندا مانگی بەھاری یەکەم-ربیع الأول-، جا دواتر بەشەر دەبینێت بەوەی کەوا مانگی ربیع الأول تەواو بووە لەشەوی یەکشەممەدا ھەرچەندە کەوا تەنھا دوانزە ڕۆژیش تێپەڕبووە لە مانگی ربیع الأول بەگوێرەی بینینی ھیلالەکە، جا ئەوە چیتانە ئەی گەلی موسڵمانان کەوا ناتانەوێت لە قسەو گوفتار تێبگەن وە ناشتانەوێت ھیدایەتیش بدرێن بۆ ڕێگای ڕاست! جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن وە گوێڕایەڵیم بکەن و وەڵامی بانگەشەکاری اللە بدەنەوە بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی کەوا مخالف و پێچەوانەو دژی محکەمی قورئانی گەورە نی یە، وە بشزانن بەوەی کەوا کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی ھەردووکیان نور لەسەر نورن وە ناشکرێت و ڕەوانی یەو نابێت بۆ سوننەتی نەبەوی حەق کەوا مخالف و پێچەوانەو دژی قورئانی گەورە بێت (کەواتە ھەر فەرموودەیەک دژو پێچەوانەو مخالفی قورئانی گەورە بێت ئەوا سەدا سەد ھەڵبەستراوەو فەرموودەی پێغەمبەر نی یە) . ئەی اللە ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێدبە.

    وسلام ٌعلى المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ___________

  6. افتراضي

    ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
    18 - 11 - 1435 كـ
    13 - 09 - 2014 مـ
    03:29 به‌یانی
    ـــــــــــــــــــ

    گر‌نگ وبـــــــه‌پـــه‌له‌


    وەڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ پرسیاركاران له‌سه‌ر ئایینی ڕه‌حمه‌تی اللە بۆ هه‌موو جیهان..


    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله من أولهم إلى خاتمهم محمد رسول الله وجميع المؤمنين وأسلم تسليماً، أما بعد..

    ناكرێ و ڕه‌وانیه‌ له‌وێدا كه‌م وكورتی هه‌بێت له‌كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە فه‌توای داوه‌ له‌محكمی كتێبه‌كه‌یدا به‌وه‌ی فه‌رمانی به‌نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان نه‌كردووه‌ كه‌وا خه‌ڵكی به‌زۆر ناچار بكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان هێنان به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریانه‌ گه‌یاند‌نه‌ له‌سه‌ر اللە ش حساب ولێپرسینه‌وه‌. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم [النحل].
    واته‌/ وه‌ ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ اللە ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر اللە ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست نه ئێمه‌و نه باوو باپیرانمان هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و اللە نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی اللە به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.

    به‌ڵام اللە فه‌رمانی به‌نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان كردووه‌ له‌دوای جێگیربوونیان كه‌وا خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئه‌م حدودو سنورانه‌ی اللە بن كه‌وا قه‌ده‌غه‌ی سته‌می ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی سنوره‌كانی اللە به‌زۆره‌ له‌سه‌ر موسڵمان و كافر وه‌كو یه‌ک، به‌هه‌مان شێوه‌ زه‌كاتیش فه‌رمانێكی جبری بەزۆرە له‌سه‌ر موسڵمان و كافر به‌یه‌كسانی وه‌كو یه‌ک، له‌كاتێكدا بۆ موسڵمان پێی ده‌وترێت زه‌كات و بۆ كافریش پێی ده‌وترێت جزیه‌ وه‌ هه‌موو ماڵه‌كه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌ له‌به‌یتولمال جا بۆكافرانیش هه‌مان ماف هه‌یه‌ تێیدا وه‌كو چۆن بۆ موسڵمانه‌كه‌ هه‌یه‌ له‌پێداویستیه‌كان و پڕۆژه‌و به‌خشینه‌كان.

    به‌هه‌رحاڵ، جا كاتێكیش كه‌وا اللە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سوله‌یمانی جێگیركرد له‌زه‌ویدا ئه‌وا ده‌بووایه‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ جبریه‌ جێبه‌جێبكات و له‌سه‌ری بوو كه‌ ده‌بێت فه‌رمان بكات به‌چاكه‌و ڕێگریش بكات له‌خراپه‌، وه‌بانگی پادشا ئافره‌ته‌كه‌ی سه‌به‌ء و گه‌له‌كه‌ی كرد كه‌وا بێن موسڵمان بن بۆ ئه‌وەی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه‌، جا لەپاش ئه‌وه‌ سنوره‌كانی اللە ی بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه‌ وه‌ بانگیشی كردن بۆ ئیمان هێنان بە اللە ی میهره‌بان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بیه‌وێت ڕێگایه‌كی ڕاست بگرێت. وە اللە فه‌رمانی پێنه‌كرد كه‌وا ناچاریان بكات به‌وه‌ی ده‌بێت ئیمان بێنن به‌ڵكو ناچاری كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام بن كه‌ بریتیه‌ له‌ته‌سلیم بوون بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه‌ ( ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا سته‌می ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات)، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان له‌وانه‌ بوو كه‌وا اللە جێگیری كردبوو له‌زه‌ویدا جا له‌سه‌ری واجب بوو كه‌وا فه‌رمان به‌چاكه‌ بكاو ڕێگریش له‌خراپه‌ بكات تا زوڵمی ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {الَّذِينَ إِنْ مَكَّنَّاهُمْ فِي الأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنْكَرِ وَلِلَّهِ عَاقِبَةُ الأُمُورِ} صدق الله العظيم [الحج:41].
    واته‌/ ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر جێگیرمان كردن له زه‌ویدا نوێژ به‌ئه‌‌نجام ده‌گه‌یه‌نن زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن فه‌رمان به‌چاکه‌ ده‌که‌ن قه‌ده‌غه‌ش له خراپه ده‌که‌ن سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆ لای اللە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

    وه‌ ئیسلامیش بریتیه‌ له‌ته‌سلیم بوون جا ئەگه‌ر ته‌سلیم بوون بۆ اللە بێت به‌ دڵسۆزی بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی یا ته‌سلیم بوون بۆ خەلیفەکەی بێت به‌ جێبه‌جێكردنی سنوره‌ بەزۆرە جبریه‌كانی اللە و پێدانی جیزیه‌. وه‌كو ئه‌عرابه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌وا پشتیان هه‌ڵكرد له‌بانگه‌وازه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆ په‌رستنی اللە ی تاک وبێ شه‌ریک وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ پێدانی جیزیه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر وه‌ ته‌سلیم بوون بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ وه‌جه‌نگیان هه‌ڵبژارد له‌دژی موسڵمانان. هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:‌ {قُل لِّلْمُخَلَّفِينَ مِنَ الْأَعْرَابِ سَتُدْعَوْنَ إِلَىٰ قَوْمٍ أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ ۖ فَإِن تُطِيعُوا يُؤْتِكُمُ اللَّهُ أَجْرًا حَسَنًا ۖ وَإِن تَتَوَلَّوْا كَمَا تَوَلَّيْتُم مِّن قَبْلُ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا (16)} صدق الله العظيم [الفتح].
    واته‌/ بڵێ به‌وانه‌ی که‌سه‌رپێچیان کردووه له‌عه‌ره‌به‌كان ئێوه دواتر بانگ ده‌کرێن و ڕووبه‌روو ده‌بنه‌وه‌ بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ قه‌وم و هۆزێکدا که‌ئازاو جه‌نگاوه‌رن ئه‌وسا یان دژیان ده‌جه‌نگن یان موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن جا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردار بن اللە پاداشتی چاکتان پێده‌به‌خشێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن وه‌کو ئه‌وساو سه‌رپێچی بکه‌ن ئه‌وا سزایه‌کی به‌ئێشتان بۆ پێش ده‌هێنێت.
    ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی به‌ڕاگه‌یاندنی جیهاد كردبوو بۆ جێبه‌جێكردنی سنوره‌كانی اللە له‌ جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی وه‌ چه‌ند نێردراوێكیشی نارد بۆ ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كان. به‌ هه‌ر حاڵ ئێستا مه‌به‌ستی اللە ی گه‌وره‌ چیه‌ له‌وه‌ی كه‌وا ده‌فه‌رموێت { تُقَاتِلُونَهُمْ أَوْ يُسْلِمُونَ } ؟ واته‌ { یان دژیان ده‌جه‌نگن یان موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن }؟ جا ئایا ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ كه‌وا ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان بھێنن؟ ئینجا ده‌ڵێین به‌ڵكو تا ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی ئه‌و سنورانه‌ بن كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه‌ له‌محكمی كتێبه‌كه‌یدا (ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا سته‌می ئینسان له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات). اللە ی گه‌وره‌ش‌ فه‌رموویه‌تی: {الأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا وَأَجْدَرُ أَلاَّ يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [التوبة:97].
    واته‌/ عه‌ره‌به‌كان دڵ ڕه‌قترن له باره‌ی کوفرو دووڕووییه‌وه‌و شایسته‌ترن ئایا ئه‌و سنوورانه نا‌زانن کە اللە ناردوویه‌تیه خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی(ئه‌و سنوارانه‌ی ستەمی ئینسان هه‌ڵده‌گرێت له‌سه‌ر برا ئینسانه‌كه‌ی) اللە ی گه‌وره‌ش زانا و دانایه.
    له‌به‌رئه‌وه‌ی سنوره‌كانی اللە هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تری نیه‌ بۆیان؛ به‌ڵكو اللە فه‌رزی كردووه‌ كه‌وا ده‌بێت هه‌ر جێبه‌جێ بكرێن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاران وخراپه‌كارو فه‌سادگێره‌كانیان.

    به‌و مانایه‌ی كه‌وا ئیسلام دابه‌ش ده‌كرێته‌ سه‌ر دوو به‌ش ئه‌وانیش موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی وه‌ موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه‌، به‌و مانایه‌ی كه‌وا ته‌سلیمی فه‌رمانڕه‌وا ده‌بێت به‌پێدانی جیزیه‌و قبوڵكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه‌.

    وه‌ ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، له‌سه‌رته‌ كه‌وا بزانی ئه‌و ئیسلامه‌ی كه‌وا پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان مه‌به‌ستی بوو مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌وا ناچاریان بكات له‌سه‌ر ئیمان هێنان؛ به‌ڵكو بانگی كردن بۆ جێ به‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه‌ جا ته‌سلیمی خەلیفەی اللە سوله‌یمان بن عليه الصلاة والسلام، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش فه‌رمووی: {أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾} [النمل].
    واته‌/ خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان ببن (واته‌ ته‌سلیم بن بۆ سنوره‌كان نه‌ک ئیمان بێنن).
    ئه‌مه‌ش تاوه‌كو ئاگاداری ئه‌م ئایینی دادپه‌روه‌ریه‌ ڕه‌ببانیه‌ بن جا له‌ دوای ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه‌ ده‌بن هه‌ر كاتێک كه‌وا ئیمان چووه‌ ناو دڵه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌وا ئیمان به‌په‌روه‌ردگاره‌كەیان دەھێنن به‌دڵسۆزی و به‌و په‌ڕی قه‌ناعه‌تی دڵیانه‌وه‌ نه‌وه‌ک به‌زۆرو ناچاركردن.

    وه‌ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، له‌سه‌رته‌ ئه‌وه‌ش بزانی كه‌وا قورئان ئایه‌تی محكم و پێکچوو-موته‌شابیه-ی تێدایه‌ وه‌محكمه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن بۆ سه‌ر ئایه‌ته‌ ڕوون وئاشكراكان (آیات بینات) وئایه‌ته‌ ڕوونكه‌ره‌وه‌كان بۆ ئایه‌ته‌ -پێکچوو-موته‌شابیهه‌كان(ایات مبینات للمتشابه‌)، جا به‌دوای ئایه‌ته‌ -پێکچوو-موته‌شابیهه‌كانی قورئان مه‌كه‌وه‌ جا دواتر به‌هۆیه‌وه‌ ڕێگای ڕاستتان لێبشێوێنن وگومڕابن به‌زاهیرو ده‌ره‌وه‌ی ئایه‌ته‌ پێکچووە (موته‌شابیهه‌كه‌)، چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌وا زیغ و لاری ولادان له‌به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستی له‌دڵیدا هه‌یه‌ ئه‌وا دێت یه‌كێک له‌ئایه‌ته‌ -پێکچوو-موته‌شابیهه‌كان دەھێنێت جا به‌دوای ده‌كه‌وێت وده‌ستی پێوه‌ده‌گرێت له‌كاتێكیشدا به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌وا ئه‌م ئایه‌ته‌ مخاف و دژو پێچەوانەیە‌ له‌ ده‌ره‌وه‌یدا به‌هه‌موو ئایه‌ته‌ محكمه‌ ڕوون وئاشكراكان جا پشت (له‌ ئایه‌ته‌ محكمه‌ڕوون وئاشكراكان‌ ده‌كات كه‌هیچ پێویستیه‌كیان به‌لێكدانه‌وه‌ نیه) وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌رگوێیشی لێی نه‌بووه‌ وه‌ ده‌ست به‌ ئایەتە موته‌شابیهه‌كه‌ ده‌گرێت كه‌وا هێشتا پێویستی به‌‌ته‌فسیرو به‌یان و ڕوونکردنەوە هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌وا ڕۆچون له‌زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە دا. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی:‌ {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُوْلُوا الأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].
    واته‌/ ئه‌و اللە یە زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌، به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكمی ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه دایک و بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی پێکچوو -موته‌شابیهن- جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغی لاری و لادان هه‌یه‌ له‌ بەرامبەر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای پێکچوون بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر اللە خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له زانستدا ڕۆچوون ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌) هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ وه‌بێجگه له خاوه‌ن بیرو هۆشمه‌ندو ژیره‌کانیش نه‌بن له‌م ئایه‌تانه‌ تێناگه‌ن.

    وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ئایه‌ته‌ پێکچووە-موته‌شابیهه‌كان- ته‌ئویلێكی هه‌یه‌ كه‌وا غه‌یری ده‌ره‌وه‌و زاهیره‌كه‌یه‌تی هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌وا‌ اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ}.
    واته‌/ جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغی لاری و لادان هه‌یه‌ له‌ بەرامبەر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که پێکچوون بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن.
    به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌وا ڕۆچون له‌زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە دا (الراسخون في العلم) دێن ته‌ئویل و لێکدانەوەی تێروته‌سه‌ل و ته‌واوی ده‌كه‌ن له‌محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ به‌بێ هیچ ته‌ناقوزو كه‌مو كورتیه‌ک، جا هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ جیاوازی نێوان زانایانی موسڵمانان و ئیمام مه‌هدی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر تایه‌فه‌یه‌ک ده‌ست ده‌گرێت به‌كۆمه‌ڵه‌ ئایه‌تێكی پێکچوو -موته‌شابیهـ- له‌كتێبدا وه‌ تایه‌فه‌كه‌ی تر ده‌ست ده‌گرێت به‌ ئایه‌ته‌ محكمه‌كان هه‌ر یه‌كێكیشتان دێن ده‌لیل و به‌ڵگه‌یه‌كی بۆ دێننه‌وه‌و پێی هه‌وڵ و جیھادێکی گه‌وره‌ ده‌كات، وه‌ تایه‌فه‌كه‌ی تر دێت ده‌لیل وبه‌ڵگه‌یه‌ک ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌وا نه‌فی ئه‌وه‌كه‌ی تر ده‌كات له‌قورئاندا جا پێی هه‌وڵ و جیھادێکی گه‌وره‌ ده‌كات، جا نه‌ئه‌و قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌و ده‌كات نه‌ ئه‌ویش قه‌ناعه‌ت به‌ئه‌و ده‌كات! وه‌هه‌ریه‌كێكیشیان ده‌ستی گرتووه به‌ده‌لیلێک له‌قورئاندا هه‌روه‌كو بڵێی كه‌وا بڕوایان به‌به‌شێكی كتێب هه‌یەو كوفر به‌هه‌ندێكی تری ده‌كه‌ن.‌ ‌‌
    بۆ نمونه‌ پرسیاركاری داعشی هاتووه‌ بۆمان ده‌لیلی به‌قسه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری اللە سوله‌یمان بۆ پادشا ئافره‌ته‌‌كه‌ی سه‌به‌ء و گه‌له‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ده‌فه‌رموێت {أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿٣١﴾}.
    واته‌/ خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان بن (ته‌سلیم بن) .
    جا واگومان ده‌بات كه‌وا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناچاری كردوون له‌سه‌ر ئیمان هێنان! ئایا نازانی كه‌وا ناوی موسڵمان (مسلم) به‌ موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ اللە و موسڵمانی ته‌سلیم بوو بۆ ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه‌ ده‌وترێت؟ اللە ی گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: {قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ وَإِن تُطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَا يَلِتْكُم مِّنْ أَعْمَالِكُمْ شَيْئاً إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (14)} صدق الله العظيم [الحجرات].
    واته‌/ (كاتێک پێغه‌مبه‌ری اللە جیهادی كرد له‌ دورگەی عه‌ره‌بی بۆ جێبه‌جێكردنی سنوره‌كان ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا سته‌می ئینسان قه‌ده‌عه‌ ده‌كات له‌سه‌ر ئینسان جا كه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وت ئه‌وا) عه‌ره‌به‌کان وتیان ئیمانمان هێنا (باوه‌ڕمان هێنا) پێیان بڵێ نه‌خێر باوه‌ڕتان نه‌هێناوه‌ به‌ڵكو بڵێن ‌موسوڵمان بووین هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه و تیایدا جێگیر نه‌بووه (تابڵێن ئیمانمان هێناوه‌) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی اللە و پێغه‌مبه‌ری اللە بن ئه‌وه‌ اللە ی گه‌وره‌ له‌پاداشتی چاکه‌کانتان هیچ که‌م ناکاته‌وه‌ چونکه‌ به‌ڕاستی اللە لێخۆشبوو میهره‌بانه.

    له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی ئیمان به‌كه‌س ناوترێت ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌ ئیماندارن (باوه‌ڕدارن) به‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ملكه‌چ بوونی خۆیان نه‌وه‌ک به‌زۆر، وه‌ هه‌رچی ئیسلامه‌ ئه‌وا به‌ موسڵمانانی ته‌سلیم بوو بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان وموسڵمانه‌ ته‌سلیم بوه‌كان بۆ فه‌رمانڕه‌واش ده‌وترێت به‌ قبوڵكردنی پێدانی جزیەو قبوڵكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سنورانه‌ی كه‌وا اللە دایبه‌زاندووه‌. سنوره‌كانی اللە ش بریتین له‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌وا جێبه‌جێ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی سته‌می ئینسان له‌ سەر برا ئینسانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌ بكات.
    به‌نموونه‌ وه‌كو حه‌دد و سنوری سزای كوشتن له‌سه‌ر بكوژ به‌سته‌م، وه‌ سنورو سزای دز له‌ ماڵی برا ئینسانه‌كه‌ی، وه‌ سنورو سزای ته‌حه‌دداكار له عه‌رزو ئابروی برا ئینسانه‌كه‌ی ئینجا جێبه‌‌جێكردنی سنوره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر خراپه‌كارو فه‌سادگێرو گه‌نده‌ڵكاران له‌زه‌و‌ی تاوه‌كو قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وانه‌ بكه‌ن كه‌ سته‌م له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.

    وه‌ئه‌ی پرسیاركاری داعشی، به‌ڕاستی اللە ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی كردووه‌ به‌پێشه‌وا بۆ خه‌ڵكی وه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ورو به‌رم منیان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ وه‌ ئه‌وه‌شیان بۆ نیه‌؛ به‌ڵكو اللە پێشه‌واكانی كتێب هه‌ڵده‌بژێرێت جا ده‌سه‌لاتی زانستیان زیاد ده‌كات به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئومه‌ته‌كانیان جا ده‌یانكات به‌وانه‌ی كەوا‌ ڕۆده‌چن له‌زانستی كتێبه‌كه‌ی اللە دا (الراسخون في العلم)، جا ئیمانمان به‌ئایه‌ته‌ پێکچووە-موته‌شابیه- ه‌كانیش هه‌یەو باسیشیان ده‌كه‌ین به‌و په‌ڕی ووردی وته‌واوی، وه‌ ‌ده‌ست به‌ ئایەتە محكمه‌كانیش ده‌گرین، هه‌رهه‌موشیان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌كەمانەوه‌یه‌‌، جا‌ واناکەین کەوا ئیمان به‌هه‌ندێكی بهێنین و كوفریش به‌هه‌ندێكی بكه‌ین. اللە ی گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: {أَفَتُؤْمِنُونَ بِبَعْضِ الْكِتَابِ وَتَكْفُرُونَ بِبَعْضٍ فَمَا جَزَاءُ مَنْ يَفْعَلُ ذَلِكَ مِنْكُمْ إِلَّا خِزْيٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يُرَدُّونَ إِلَى أَشَدِّ الْعَذَابِ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:85].
    واته‌/ ئایا باوه‌ڕتان به به‌شێكی كتێب هه‌یەو بێ باوه‌ڕیش ده‌بن به‌هه‌ندێكی؟ جا ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌وكاره ده‌كات جگه له‌سه‌رشۆڕیی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه‌؟ وه‌ له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا اللە ش بێ ئاگانیه له‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

    وه‌ئه‌ی پرسیار كاری داعشی، ئایا بڕوات به‌وه‌ هه‌یه‌ كەوا‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم [النحل]؟
    واته‌/ وه‌ ئه‌وانه‌ی شەریک و هاوه‌ڵیان داناوه بۆ اللە ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر اللە ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست نه ئێمه‌و نه باووباپیرانمان هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و اللە نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی اللە به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.
    جا ئایا ئه‌م فه‌توایه‌ لە اللە وە شمولی هه‌موو پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان ناكات به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌وان ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان له‌سەرە‌ به‌بانگه‌وازكردنیان بۆ لای په‌رستنی اللە ی تاک و بێ شه‌ریک وه ئایا نابینیت اللە فه‌رمانی پێنه‌كردوون كه‌ خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن و زۆریان لێبكه‌ن كه‌وا ئیمان بھێنن؟ وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واته‌/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له دیندا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست ڕوون و ئاشکرابووەو جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی کوفر بکات بە تاغوت و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت بە اللە بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه‌و شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نیەو هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه‌ اللە ی گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.

    جا ئه‌مه‌ یاساو رێساو قانونی ڕه‌ببانیه‌ كه‌ جێبه‌جێی كردووه‌ له‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی لای ‌په‌روه‌رگارەکەیانەوه‌و خه‌ڵكیان ناچارنه‌كردووه‌ له‌سه‌ر ئیمان هێنان بە اللە ی میھرەبان. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم.
    واته‌/ جا مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی اللە به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.
    له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمان هێنان بە اللە ی میهره‌بان اللە له‌نێوان به‌نده‌كانیدا‌ به‌هه‌ڵبژارده‌ی خۆیان دایناوه، جا بۆ هیچ به‌نده‌یه‌ک نیه‌ كه‌وا بێت حساب ولێپرسینه‌وه‌ بكات له‌گه‌ڵ‌ به‌نده‌یه‌كی تردا له‌سه‌ر ئیمان وباوه‌ڕه‌كه‌ی بە اللە ی میهره‌بان له‌به‌رئه‌وه‌ی حساب ولێپرسینه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ بە اللە ی تاک و بێشه‌ریک و به‌هه‌شتی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا شوكر ده‌كاو دۆزەخیشی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا كوفر ده‌كات. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم [الرعد:40].
    واته‌/ جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین یاخود بتمرێنین و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وان نه‌بینیت خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره‌، لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.
    له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیستقامه‌ت و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست بۆلای په‌روه‌ردگار -ئیختیاری -ھەالبژاردەییه‌ بۆیان له‌نێوان به‌نده‌كان. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَجِيمٍ (25) فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
    واته‌/ وه‌ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه‌ (٢٥) ئیتر بۆ کوێ ده‌چن (٢٦) ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خەڵکی جیهان (٢٧) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (٢٨) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دی له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهان بیه‌وێت (٢٩).

    وه‌هه‌روه‌كو وتمان كه‌وا ئیمان به‌ اللە ی میهره‌بان وكوفر بە اللە ی میهره‌بان اللە به‌هه‌ڵبژارده‌یی دایناوه‌ جا به‌نده‌كان بۆیان نیه‌ بڕۆن هه‌ندێكیان حساب و لێپرسینه‌وه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان له‌سه‌ر كوفرو ئیمانه‌كه‌یان له‌به‌رئه‌وه‌ی حساب و لێپرسینه‌وه‌ تایبه‌ته‌ بە بە للە ی تاک و به‌هه‌شتی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا شوكر ده‌كات و ئاگریش بۆئه‌وه‌ی كه‌وا كوفر ده‌كات. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].
    واتە/ بڵێ حه‌ق هه‌ر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وەیه‌ جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کوفربکات بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی ناخۆشه‌ وەچه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.
    جا ئایا ئه‌وه‌ كێیه‌ كه‌ ئاوا ئێوه‌ی سه‌رپشک كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ حساب ولێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕه‌كه‌یان! به‌ڵگه‌تان بێنن ئەگه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن؟

    له‌وه‌یه‌ داعشی بیه‌وێت بڵێت: "ئه‌ی ئایا ئه‌وه‌ اللە له‌سه‌ر زمانی ذولقه‌رنه‌ین نافه‌رموێت؛ اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {وَيَسْأَلُونَكَ عَن ذِي الْقَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا﴿٨٣﴾ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ﴿٨٤﴾ فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿٨٥﴾ حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا ﴿٨٦﴾ قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُّكْرًا ﴿٨٧﴾ وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ﴿٨٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف]"؟
    واتە/ وە ده‌رباره‌ی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ ده‌که‌ن، بڵێ گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وتان بۆ باس ده‌که‌م (83) ئێمه جێگیرو بەتواناو بەده‌سه‌ڵاتمان کردبوو لەزه‌ویدا بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو (84) ئەویش شوێنی بەکارھێنانی هۆکاره‌کان دەکەوت(85) (خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆرئاوا کەوا لە سەرچاوەی کانیەکی تاریکدا (کە دەچێتە ناوەوەی زەوی بۆ بەھەشتی ژێر خاک) ڕۆژ ئاواده‌بوو (لەدەروازەکەی باکوری جەمسەری باکوری زەوی) له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وتە قه‌ومێک ( کە یەئجوج و مەئجوج بوون) ئێمه‌ش پێمان وت ئه‌ی (ذو القرنین) یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (86) (ذو القرنین) وتی بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مکار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات (87) به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات ئه‌وه پاداشتی چاک بۆ ئه‌وه‌ له‌مه‌ودوا فه‌رمانی ئاسان و کاری سووکی ده‌ده‌ین به‌سه‌ردا (88).
    جا لەپاش ئه‌وه‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد به‌حه‌ق حوجه‌و به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێین: جا ئایا ئه‌و فه‌رمووی ئه‌وه‌ی كه‌وا كوفر بكات ئه‌وه‌ دواتر سزای ده‌ده‌ین یان فه‌رموویه‌تی: {أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا}؟
    واته‌/ (ذو القرنین) وتی بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مكار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات.
    وه‌ مه‌به‌سته‌كه‌ی سته‌مكاران و‌ فه‌سادگێرانه‌ بۆ‌ خه‌ڵكی‌ له‌زه‌وی كه‌ بریتی بوون له‌خودی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج له‌ده‌روازه‌كه‌ی باكور له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ اللە ذولقه‌رنه‌ینی جێگیر كردبوو له‌زه‌ویدا جا بڕیاری گه‌شتێكی جیهادی جیهانی ڕاگه‌یاند تاوه‌كو فەرمان به‌چاكه‌ بكات ونه‌هی و ڕێگری له‌خراپه‌ بكات وه‌ بانگی خه‌ڵكیش بكات بۆ ئیمان هێنان بە اللە ی میهره‌بان وه‌ زوڵم وسته‌می به‌نده‌كان له‌سه‌ر به‌نده‌كان هه‌ڵبگرێت، وە اللە فه‌رمانی پێنه‌كردبوو به‌وه‌ی خه‌ڵكی ناچاربكات له‌سه‌ر ئیمان هێنان. وه‌ ئایا ده‌زانی له‌به‌رچی اللە فه‌رمانی به‌نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان نه‌كردووه‌ كه‌وا خه‌ڵكی ناچار بكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان هێنان بە اللە ی میهره‌بان؟ ئه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ اللە هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه‌ ئیمانه‌كه‌یان لێ قبوڵ ده‌كات نه‌ پەرستنەکەشیان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان له‌كاتێكدا به‌زۆر بیكه‌ن ته‌نها ئه‌وكاته‌ نه‌بێت قبوڵی ده‌كات كه‌ به‌دڵسۆزی له‌ قوڵایی دڵیان به‌و په‌ری قه‌ناعه‌تی خۆیان بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان و له‌ترسی به‌روه‌ردگاری مه‌عبودی تاك بیكه‌ن نه‌وه‌ک له‌ ترسی به‌‌نده‌كان. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:‌ {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم[التوبة:18].
    واته‌/ به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی اللە ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕی پته‌وی بە اللە و به‌ڕۆژی دوایی هێناوەو نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی ده‌رکردووەو له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له اللە جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.

    جا ئایا ئه‌و دووڕوانه‌ت بینیوه‌ كه‌وا ئیمانه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كه‌ن و كوفروبێباوه‌ریه‌كه‌شیان ده‌شارنه‌وه‌ هه‌تاكو بوون به‌ڕیوایه‌تكاری فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش كه‌ نوێژیشیان ده‌كرد به‌له‌شگرانی و ته‌مبه‌ڵیه‌وه‌ نه‌وه‌ک ته‌مبه‌ڵی ماندووبوون ؛ به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌جبوربوون كه‌ نوێژ بكه‌ن تاوه‌كو پیلانه‌كانیان لێ ئاشکرا نه‌بێت (كه‌بریتی بوو له‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكی له‌رێی فه‌رمووده‌كانه‌وه‌ به‌هه‌ڵبه‌ستانی فه‌رمووده‌ به‌ده‌می پێغه‌مبه‌رو ده‌ستكاری كردنی)، وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ماڵه‌كه‌یشیان ده‌به‌خشی به‌ پێغه‌مبه‌ر به‌ڵام به‌دڵگرانیه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان نایانه‌وێت هیچ شتێک ببه‌خشن بە اللە به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌‌یه‌ چونكه‌ مه‌جبورن له‌سه‌ر به‌خشین تاوه‌كو پیلان وكاروباره‌كانیان لێ ئاشکرا نه‌بێت؟ جا ئایا ده‌بینی كه‌وا اللە ئه‌مانه‌ی لێ قبوڵكردبن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌محمكی كتێبدا ده‌بینن له‌وه‌ی اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {قُلْ أَنفِقُوا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا لَّن يُتَقَبَّلَ مِنكُمْ ۖ إِنَّكُمْ كُنتُمْ قَوْمًا فَاسِقِينَ (53) وَمَا مَنَعَهُمْ أَن تُقْبَلَ مِنْهُمْ نَفَقَاتُهُمْ إِلَّا أَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَبِرَسُولِهِ وَلَا يَأْتُونَ الصَّلَاةَ إِلَّا وَهُمْ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمْ كَارِهُونَ (54)} صدق الله العظيم [التوبة].
    واته‌/ بڵێ (ئه‌ی دووڕوه‌كان) هه‌رچی ده‌به‌خشن به ملكه‌چی یان به‌ناچاری هه‌رگیز لێتان وه‌رناگیرێت چونکه به‌ڕاستی ئێوه گه‌لێكی فاسقن (٥٣) هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی که ده‌یبه‌خشن لێیان وه‌رناگیرێت چونکه ئه‌وانه باوه‌ڕیان بە اللە و به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نیەو نایه‌ن بۆ نوێژ مه‌گه‌ر به‌له‌ش به‌باری ته‌مبه‌ڵی نه‌بێت ماڵ و سامانیش نابه‌خشن مه‌گه‌ر له‌کاتێکدا که ئه‌وان نابه‌دڵ و سه‌خڵه‌تن پێی.

    له‌به‌رئه‌وه‌ اللە فه‌رمانی به‌پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كان نه‌كردووه‌ كه‌وا خه‌ڵكی ناچاربكه‌ن له‌سه‌ر ئیمان هێنان بە اللە ی میهره‌بان تا بیپه‌رستن له‌كاتێكدا ڕقیشیان له‌وه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی اللە هه‌رگیز ئه‌م په‌رستشه‌یان لێ قبوڵ ناكات كه‌ به‌زۆر بیكه‌ن هه‌تا به‌دڵسۆزی له‌ترسی په‌روه‌ردگاری مه‌عبود نه‌بێت نه‌وه‌ک له‌ ترسی به‌نده‌كان. وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رمویت: {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:18].
    واته‌/ به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی اللە ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕی پته‌وی بە اللە و به‌رۆژی دوایی هێناوەو نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی ده‌رکردووەو له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له اللە جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.

    وه‌ئه‌ی گه‌لی تایه‌فه‌ی داعشی، وه‌ئه‌ی گه‌لی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ئایینه‌كه‌تان به‌ش به‌ش كردووه‌ بۆ چه‌ندین ده‌ستەو حزبی جیاجیا، منی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی هه‌میشه‌ سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز قسه‌یه‌ک نه‌كه‌م لەسەر اللە و به‌ناوی اللە وە ئەگه‌ر لێی دڵنیا نه‌بم ته‌نها حه‌ق نه‌بێت من ئه‌وه‌ بانگی ئێوه‌و بانگی سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه‌وا جیاوازو ناکۆک بوون له‌ موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هود بۆ لای حوكم كردن به‌كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌ تا‌كو حوكم و دادوه‌ری بكه‌ین له‌نێوانتان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ری جیاوازو ناكۆكن وه‌تاکو شان وشه‌و‌كه‌تتان یه‌ک بخه‌ین له‌دژی مه‌سیحی درۆزن و سه‌ربازه‌كانی، جا لە اللە بترسن به‌ڵكو ڕه‌حمتان پێبكات.

    وه‌هه‌رگیزاو هه‌رگیز سه‌رجه‌م زانایانی موسڵمانان و نه‌صاراو یه‌هود هه‌رهه‌موویان ناتوانن به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست به‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی له‌ قورئانی گه‌وره‌دا زاڵ بن هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێكیشیان بۆ هه‌ندێک ببن به‌ به‌سه‌رخه‌رو پاڵپشت، جا ئایا‌ ده‌زانن ئەوە له‌به‌رچی؟ ئه‌مه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ی من ئاگادارم به‌ ‌ئایه‌ته‌ محكمه‌كانی قورئان وه‌ ئاگادارم به‌ته‌ئویل و لێکدانەوەی ئایه‌ته‌ -پێکچوو- موته‌شابیهه‌كانی قورئان جا ھەر كه‌سانێکتان بێن موجاده‌لەو گفتوگۆم له‌گه‌ڵدا بكەن ئه‌وا هه‌رده‌م من ده‌تانبه‌زێنم به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست جا من زامنی ئه‌و به‌ڵێنه‌م وه‌ هه‌ر به‌م قورئانه‌ش هیدایه‌ت ده‌ده‌م بۆ ڕێگای ڕاست ودروست.

    وه‌ ئه‌وا ته‌مه‌نی بانگه‌وازی مه‌هدیه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی گه‌یشته‌ كۆتایی ساڵی ده‌یه‌م و زانایانی موسڵمانانیش وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن به‌كتێبی اللە قورئانیان نه‌دایه‌وه ئه‌وانه‌ی كه‌وا بڕوایان پێی هه‌یه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بن كه‌وا اللە ڕه‌حمی پێكردوون! جا بۆ كوێ ڕاده‌كه‌ن له‌ده‌ست سزای ڕۆژه‌ ناسۆره‌كه‌ كه‌وا له‌ به‌رده‌رگای هاتنیه‌تی به‌هه‌ساره‌ی سزا؟ ئه‌وه‌ی ناوتان لێیناوه‌ هه‌ساره‌ی ده‌یه‌م نیبیرۆ، كه‌ بریتیە له‌خودی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر كه‌وا اللە توشتان ده‌كات به‌ناردنی دوكه‌ڵێكی ئاشكرای یه‌كێک له‌نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت (دخان) و دواتر سزایه‌كه‌ی هه‌رهه‌مووتان ده‌گرێته‌وه‌، جا بۆكوێ ده‌ڕۆن ئه‌ی گه‌لی پشتهه‌ڵكه‌ران له‌بانگه‌وازی حوكم كردن بۆ لای اللە ی تاک و بێشه‌ریک؟ وه‌ هیچ له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌وا حوكمی اللە تان بۆ ده‌ربھێنێت له‌محكمی قورئاندا ئەگه‌ر ئێوه‌ پێی باوه‌ڕدارن، جا وه‌ڵامی بانگه‌وازكار ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بده‌نه‌وه‌. ‌

    له‌وه‌یه‌ داعشی بیه‌وێت بڵێت: "له‌سه‌رخۆ ئه‌ی ناصر محمد، ئه‌وه‌ چۆن به‌خۆت ده‌ڵێی ‌ ئیمام مه‌هدیم له‌ كاتێكدا ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ كه‌وا ناوی ئیمام مه‌هدی (محمد بن عبد الله) یه‌ وه‌كو فه‌رمووده‌كه‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری اللە ده‌رباره‌ی ناوی ئیمام مه‌هدی پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری اللە عليه الصلاة والسلام فه‌رموویه‌تی: [يواطئ اسمه اسمي]، ئا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ كه‌وا ناوی ئیمام مه‌هدی وه‌كو ناوی پێغه‌مبه‌ره‌". جا له‌پاش ئه‌وه‌ ئیمام مه‌هدی حوجه‌و به‌ڵگه‌ به‌سه‌ر ئه‌و پرسیاركارانه‌دا‌ ده‌هێنێته‌وه‌و ده‌ڵێم: ئای عه‌جه‌ب له‌زانایانی ئومه‌ت له‌كاتێكدا كه‌وا به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه‌ ده‌زانن تواطؤ مه‌به‌ستی له تطابق نیه‌؛ به‌ڵكو مه‌به‌ست له تواطؤ ڕێككه‌وتن (توافق) ـه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌وه‌ش ده‌زانن ئینجا هه‌ر دێن و ناوی ئیمام مه‌هدی ده‌كه‌ن به مطابقی ناوی پێغه‌مبه‌ر‌‌!
    جا له‌پاش ئه‌وه‌ حوجه‌ و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا ده‌هێنینه‌وه‌ به‌حه‌ق و ده‌ڵێم: به‌دڵنیاییه‌وه التواطؤ له‌ زماندا مه‌به‌ستی پێی التوافق ــه‌ به‌و مانایه‌ی ناوی محمد دێت به‌ڕێككه‌وتوویی له‌گه‌ڵ ناوی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد (به‌سه‌رخه‌ری محمد)، وه‌ اللە ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ناوی محمد له‌ناوه‌كه‌مدا له‌ناوی باوكم داناوه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چونكه‌ اللە ئیمام مه‌هدی نانێرێت به‌ پێغه‌مبه‌رێتی؛ به‌ڵكو الل مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ده‌نێرێت به‌ به‌سه‌رخه‌ری محمد (‌ناصرَ محمد) به‌ مانای به‌ به‌سه‌رخه‌ر بۆ محمد پێغه‌مبه‌ری اللە صلّى الله عليه وآله وسلم، وه‌ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بانگتان ده‌كه‌م بۆ به‌دواكه‌وتنی مه‌نهه‌جی نبووه‌تی یه‌كه‌م كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی نه‌به‌وی حه‌ق جا ئه‌مانه‌ هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن اللە وەن مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و فه‌رموودانه‌ نه‌بن كه‌وا مخالف ودژن به‌ ئایەتە محكمەکانی قورئان جا بزانن ئه‌م فه‌رموودانه‌ له‌لایه‌ن غه‌یری اللە وەن واته‌ له‌لای شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراوه‌وه‌ن. وه‌كو ئه‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ی گوایه‌ له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه صلى الله عليه وآله وسلم كه‌ده‌ڵێت:‌ [أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدًا رسول الله، ويقيموا الصلاة، ويؤتوا الزكاة، فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحق الإسلام، وحسابهم على الله] انتهى.

    به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ک له‌لایه‌ن اللە ی میهره‌بانه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی مخالف و دژه‌ به‌ ئایەتی محكمی قورئان وه‌ له‌نێوانی ئه‌وو نێوان ئایەتی محكمی قورئاندا دژایەتی و جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه‌، جا وه‌رن با ڕێساو قانونه‌كه‌ جێبه‌جێبكه‌ین له‌كتێبدا بۆ ئاشکراکردنی فه‌رمووده‌ درۆینه‌كان به‌زمانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ وه‌كو اللە ی گه‌وره‌ پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81) أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82)} صدق الله العظيم [النساء].
    واته‌/ ئەوانەی لای تۆن ده‌ڵێن ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) اللە تۆماری ده‌کا، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌دەو پشت به اللە ببه‌سته ته‌نها اللە ت به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت(٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری اللە وە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

    جا له‌میانه‌ی ئه‌مه‌دا حوكمی حه‌قی اللە ی لێده‌رده‌هێنین به‌وه‌ی كه‌وا فه‌رمووده‌كانی نه‌به‌ویش له‌لایه‌ن اللە وەن به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ كه‌وا نه‌پارێزراون له‌ده‌ستكاری و ته‌حریف و شێواندن وه‌كو قورئانی گه‌وره‌ كه‌وا اللە پاراستوویه‌تی، وه‌هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش اللە محكمی قورئانی گه‌وره‌ی كردووه‌ به‌ مه‌رجه‌ع و زاڵی كردووه‌ به‌سه‌ر فه‌رمووده‌كانی نه‌به‌ویدا، وه‌ اللە ئاگاداری كردوون كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كتان بینی مخالف ە دژو پێچەوانە بوو به ئایەتی ‌محكمی قورئانی گه‌وره‌ ئه‌وا بزانن كه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ له‌لایه‌ن غه‌یری اللە وە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو به‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یوتووه‌ ئه‌وا حه‌تمه‌ن دواتر له‌نێوانی ئه‌م فه‌رمووده‌و نێوان محكمی قورئان ده‌بینن جیاوازی و دژایەتیکی زۆر هه‌یه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک. هه‌ر‌وه‌كو ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌‌ كه‌ (متفق علیه‌) ــه‌ له‌نێوان زانایانی موسڵمانان به‌ بوختان و درۆ به‌ده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه عليه الصلاة والسلام كه‌ ‌هه‌رگیز ئه‌و شتی وای نه‌فه‌رمووه‌، جا ئایا ئه‌و چۆن ئه‌م فه‌رمانه‌ دێنێت به‌زۆرلێكردنی خه‌ڵكی تاوه‌كو ئیمان بێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:‌ {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنْ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدْ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ(256)} صدق الله العظيم؟
    واته‌/ به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه (دینداری به‌زۆر نابێت به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا) چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست ڕوون و ئاشکرا بووەو جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی جا ئه‌وه‌ی کوفر بکات به تاغوت و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت بە اللە جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وەو شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نیەو هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوه‌ اللە ی گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه‌.
    وه‌مخالف و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە كه‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ (35)} صدق الله العظيم؟
    واته‌/ جا مه‌گه‌ر ئایا ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی اللە به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟.
    وه‌ مخالف و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە كه‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم؟
    واته‌/ پێیان بڵێ حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافرو بێ باوه‌ڕ بێت بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازارو تینویه‌تیدا ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ و ناخۆشه‌ چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره‌.
    وه‌ مخالف و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە كه‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ (29) صدق الله العظيم.
    واته‌/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ ھەموو خەڵکی جیهان (٢٧) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (٢٨) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دی له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیهان بیه‌وێت (٢٩).
    وه‌ مخالف و پێچەوانەی ئه‌وه‌شە كه‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَإِنْ مَا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلَاغُ وَعَلَيْنَا الْحِسَابُ} صدق الله العظيم.
    واته‌/ جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین یاخود بتمرێنین ئەوا به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره‌ حساب و لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌.

    جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ مخالف و دژه‌ له‌گه‌ڵ زۆرێكی ئایه‌ته‌ محكمه‌ ڕوون وئاشكراكان بۆ زانایانی ئومه‌ت وموسڵمانان به‌گشتی جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینن متفق علیه‌ ــیه‌ له‌لایه‌ن زانایانی ئومه‌ت به‌بێ جیاوازی! جا چۆن به‌م شێوه‌یه‌ خۆیان و ئومه‌ته‌كه‌یشیان گومراكردووه‌؟ جا سه‌یری ئیتیفاقی نێوان ڕیوایه‌تكاره‌كان بكه‌ن له ڕوانگه‌ی ‌ڕاستی ودروستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌:‌
    عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: [أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله و يقيموا الصلاة و يؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دمائهم وأموالهم إلا بحق الإسلام و حسابهم على الله تعالى] متفق عليه.

    ئای بۆ ئه‌م دۆڕاویه‌‌ ئای بۆ ئه‌م حه‌سره‌ته‌! چۆن به‌دوای فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراو به‌ ناوی اللە و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ون كه‌ له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌ به‌شه‌ره‌كانه‌وه‌یەو سه‌نه‌دیان كردوون‌ به‌ناوی ریوایه‌تكارێک؟ له‌وه‌یه‌ كه‌ ڕیوایه‌تكاره‌كانیش وایان نه‌وتبێت پاشان به‌وانتان داون‌. وه‌ ئەگه‌ر هاتوو له‌وانیش بوون ئه‌وا به‌ڵكو ئه‌وان گومانێكیان لێی هه‌بوبێت به‌وه‌ی كه‌وا ئایا ‌ده‌بێت له‌لای پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بێت وه‌ دركیان به‌وه‌ نه‌كردبێت‌ كه‌وا ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی هه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌ حیكمه‌تێكی شه‌یتانی ئه‌مه‌ش تاوه‌كو خه‌ڵكی هه‌رهه‌مووی جه‌نگ ڕابگه‌یه‌نن له‌دژی ئیسلام وموسڵمانان به‌هۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی دواتر ده‌ڵێن: "ئەگه‌ر هاتوو بنه‌بڕیان نه‌كه‌ین ئه‌وا دواتر ئه‌وان ناچارمان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بڕۆینه‌ ناو ئایینه‌كه‌یان به‌هۆی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ وه‌ناچارمان ده‌كه‌ن كه‌وا نوێژی ئه‌وان بكه‌ین وه‌ ڕۆژووی ئه‌وان بگرین یان ئه‌وه‌تا خوێنمان ده‌ڕێژن و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ وسامانماندا داده‌گرن و ته‌حه‌ددای ‌ئافره‌ت ومنداڵه‌كانمان ده‌كه‌ن". جا ئه‌مه‌ بریتیه‌ له‌حیكمه‌ته‌ پیسه‌كه‌ی شه‌یتان له‌هه‌ڵبه‌ستانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌، ئه‌مه‌ش بۆهیچ نیه‌ تەنھا ئەوە نەبێت تاکو بێباوه‌ره‌كان بكات به‌یه‌ک ده‌ست له‌سه‌ر جەنگ کردن لەگەڵ موسڵمانان. وه‌ ڕیواتكاره‌كه‌ش له‌ مه‌كرو پیلانی ئه‌م فه‌رمووده‌ شه‌یتانیه‌ تێنه‌گه‌یشتووه.‌

    به‌هه‌ر حاڵ، ئێمه‌ تانە له‌هیچ یه‌كێک له‌ ڕیوایه‌تكاره‌كان بۆ فه‌رمووده‌كان ناده‌ین: به‌ڵكو ئیمام مه‌هدی ناصر محمد دێت وه‌ری ده‌گرێت جا به‌ محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ی نیشان ده‌دات پاشان ئه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌ محكمی كتێبه‌كه‌ی اللە پوچه‌ڵی ده‌كاته‌وه به‌ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی وهیچیش گوێم لێی نیه‌ وه‌ ئیمام مه‌هدیش هیچی بۆنیه‌ له‌سه‌ر زانایانی موسڵمانان جگه‌ له‌یه‌ک مه‌رج نه‌بێت به‌ ته‌نها ئه‌ویش قبوڵی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌وا اللە دادوه‌ری بكات له‌نێوانیان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ری جیاوازو ناكۆكن له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ له‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌وا حوكمی اللە تان بۆ ده‌ربهێنێت له‌محكمی قورئانی گه‌وره‌دا جا ئەگه‌ر من نه‌متوانی ئه‌وه‌ بكه‌م له‌نێوانتان ئه‌وا من ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌سه‌رخه‌ری محمد ناصر محمد نیم جا ئه‌مه‌ له‌نێوانی من وئێوه‌دا‌یه‌.‌

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين ..
    براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
    ـــــــــــــــــــــ

    ملاحظة: إلى كافة الأنصار السابقين الأخيار العاملين على نشر الدعوة المهديّة الليل والنّهار وهم لا يسأمون عليكم بتبليغ هذا البيان ما استطعتم في مواقع البشر وبكل حيلةٍ ووسيلةٍ لأهميته الكبرى.

    تێبینی: بۆ سەرجەم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لە جیھان بۆ بڵاوکردنەوەی دەعوەو بانگەوازی مەھدی بەشەوو ڕۆژ کەوا بێتاقەت و ماندوو نابن لەسەرتانە ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیە بگەیەنن بە ماڵپەڕو پێگەکانی بەشەر ھەرچەندی بتوانن بەھەموو حیلەو ھۆکارو وەسیلەیەک لەبەر گرنگیە گەورەکەی.


    رابط البیان الأصلي
    https://nasser-alyamani.org./showthread.php?t=19508

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 25-03-2020, 05:18 PM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-11-2019, 02:12 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 08-11-2019, 06:28 AM
  4. مشاركات: 9
    آخر مشاركة: 06-06-2019, 04:37 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 10-12-2017, 07:49 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •