- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
16 - ربيع الأول - 1439 ک
04 - 12 - 2017 مـ
09:05 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )
[ لمتابعة رابط المشاركـة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org./showthread.php?t=33306
_____________
چەندەمان ئامۆژگاری ئەوانەکرد کەوا بەیعەتەکەیان دوادەخەن تاکو تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن عەلی عبد اللە صالحەوەو دەسەڵاتی زانستی بەیان وڕوونکردنەوەی حەقیش تێھەڵدەدەنە دوای پشتیانەوە..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمرسلين من أولهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وجميع المؤمنين الثابتين على عهد ربهم وما بدّلوا تبديلاً، أمّا بعد..
سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستە بەسەرخەرەکانم لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان لە جیھاندا، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت سەرجەم ئەو سەردانیکارانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لە مێزی حیوارو گفتوگۆی جیھانی ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی منتديات البشرى الإسلاميّة، جا ھەرچەندە کەوا ئێمە نەدان بە کوشتنی عەلی عبد اللە صالح دا دەنێین نە نکۆڵیشی لێ دەکەین جا اللە زاناترە بەوە، جا ئەوەی کەوا دەمەوێت بیڵێم بریتیە لەوەی چەندە ئێوەم ئێوەم ئێوەم ھۆشیاروو وریاو ئاگادارکردەوە لەوانەی کەوا عەقیدەو بیروباوەڕی بەیعەت پێدانەکەیان بۆ اللە و خەلیفەکەی پەیوەستکردووە بەکاتی تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە لە لایەن عەڵی عبد اللە صالحەوە بۆ ئیمام مەھدی، وە بەگوێرەی فەتوایەکەی اللە لەڕوئیا حەق و ڕاست و دروستەکەدا بەوەی کەوا ھەرگیز ھیچ کەسێک جێگیرو ڕاوەستاو نابێ لەگەڵ مندا تەنھا بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە نەبن (عبيد النعيم الأعظم) جا لەمیانەی ئەوەدا زانیم بەوەی کەوا فێتنەیەک دێت بۆ لە بێژنگ دانی بەسەرخەرەکان، وە ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەش مایەی جێگیربوون و ڕاوەستاویە بۆیان بەئیزنی اللە. وەھەتا تەنانەت ئەگەر وتیشم عەلی عبد اللە صالح کوژراوەو اللە زیندووشی کردۆتەوە بۆ ئەوەی قیادەو سەرکردایەتیەکە تەسلیم بە ئیمام مەھدی بکات جا ئەوە ھەرگیز ناتوانین بەوەی کەوا ئەوانە جێگیرو ڕاوەستاو بکەین کەوا اللە دەیەوێت توشی فیتنەیان بکات بە ھۆی ئەو عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەیە بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیز بەیعەت بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نادەن تەنھا لەدوای ئەوەی کەوا عەلی عبد اللە صالح قیادەو سەرکردایەتیەکەی تەسلیم دەکات، ھەروەکو بڵێی ڕوئیاکە شایەنترە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان! جا ڕەوانی یەو ناکرێت و نابێت بۆتان بەوەی کەوا عەقیدەو بیروباوەڕەکان لەدین لەسەر ڕوئیا بنیات بنێن، بەڵکو تەنھا بە روئیایەک دەمێنێتەوە ھەتا ئەوکاتەی کەوا اللە بەڕاستی دەگێڕێت ئەگەر ویستی، وە ڕوئیاش تایبەتە بە خاوەنەکەی، ئەگینا ئاگادار بن سوێند بە اللە ئەگەر ھاتوو بھاتبا عەقیدەو بیروباوەڕەکان لەسەر ڕوئیا بنیات نرابووایە ئەوا دین بەتەواو ی دەگۆڕدرا.
وەسەبارەت بە ڕوئیاکە جا ئەوە تەنھا ھەواڵێکە بەڕوئیایەک ھەتا ئەو کاتەی کەوا اللە بەڕاستی دەگێڕێت یان دەیسڕێتەوە، جا کارو بارو فەرمانەکان لەسەرەتاو کۆتاییدا ھەمووی ھەر بۆ اللە یە؛ بەڵکو حوجەو بەڵگەکە لەدین بریتی یە لەدەسەلاتی زانست لەلایەن اللە ی بەدەسەڵاتی داناو کاربەجێوە، وە پیێشتریش فەتوامان دا بەحەق بەوەی کەئەگەر بێتو پەنجا ھەزار ساڵیش گفتوگۆم لەگەڵ کردن ئەوا گفتوگۆتان لەگەڵدا ناکەم تەنھا بەکتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی نەبێت جا ھیچی ترم لەلانی یە جگە لەوە نەبێت، وە گرنگترین شتیش لەلام بریتی یە لە بەڕاست گەڕانی ئەو ڕوئیا بەحەقەیە کەوا بریتی یە لەوەی (( لا يجادلني عالٍم ولا جاهلٌ من القرآن إلا غلبته )) ((ھیچ زانایەک نی یە کەوا قسەو گفوگۆم لەگەڵ بکات نەھیچ نەزانێکیش لەقورئان ئەوا تەنھا ھەر من دەیبەزێنم))، جا من ھێشتا ھەر زاڵم بەدەسەڵاتی زانست لە محکەمی قورئانی گەورە بەدرێژایی ئەم سیانزە ساڵە، جا ئەوە بریتی یە لە بەڵگەو بەرچاو ڕوونیەکەی محمد پێغەمبەری اللە و ئەوەشی کەوا شوێنی کەوتبوو لە ئیمام و پێشەوایەکانی کتێب و ئیمانداران.
وەھەرچی ئەوانەن کەوا عەقیدەو بیرو باوەڕەکەیان لەسەر تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن عەلی عبد االلە صالحەوە بنیات ناوە بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جا ئەوا پێشتریش فەتوامان دا بەر لەچەند ساڵێک بەوەی كەوا ئەوانە لەھەڵەدان لەبەرئەوەی ڕوئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی وە اللە ش فەرمانی پێنەکردوون بەوەی کەوا ڕوئیا بکەن بە فەتوا لەدینەکەی اللە ئیسلام لەبەرئەوەی ئەوە تایبەتە بەخاوەنەکەی وە بەڕاستیش اللە بەڕاستی دەگێڕێت ئەگەر بیەوێت یان دەیسڕێتەوە بۆ ئەوەی کەوا ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بەگەورەدەگرێت لەوەی لەسوپاسگوزاران بێت، جا کاروبارو فەرمانەکان لەسەرەتاو دواییدا ھەمووی ھەربۆ اللە یە؟ بەڵکو ھەتا تەنانەت ئایەتەکانی کتێبەکەی اللە قابیلی گۆڕینەوەی ھەیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِذَا بَدَّلْنَا آيَةً مَّكَانَ آيَةٍ ۙ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوا إِنَّمَا أَنتَ مُفْتَرٍ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (101)} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ کاتێکیش ئایهتێک بگۆڕین ودهخهینه جێی ئایهتێکی تر اللە ش خۆی دهزانێت چی دادهبهزێنێت و چ فهرمانێک دهدات ئهوه نهفامان دهڵێن بێگومان تۆ ههر له خۆتهوه شت ههڵدهبهستیت نهخێر وا نیه بهڵکو زۆربهیان تێناگهن و نازانن.
وەپێشتریش بەیانی زۆر دەربارەی ئەم باسە دەرچووە بە ووریاکردنەوەی ئەوانەی کەوا بەیعەتەکەیان دوادەخەن تاکو سەرکردە عەلی عبد اللە صالح سەرکردایەتیەکەی تەسلیم بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات ئەوەش تاکو اللە توشی تاقیکردنەوەو فیتنەیان نەکات وەخەلیفەکەی بەسزایەکی لەلایەن خۆیەوە دەربخات، جا کێ ڕزگارتان دەکات لەسزای اللە ئەوانەی کەوا کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەتان فڕێداوەتە دوای پشتانەوە؟ ھەرچەندە قەناعەتیشیان دێت بەو بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەی قورئانی گەورە کەوا اللە پشتگیری پێ لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی کردووە جا ھیچ زاناو نەزانێک نی یە گفتوگۆو قسەی لەگەڵ بکات ئەوا ھەر ئەو دەیبەزێنێت، وە بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان ئەوەشم دوپات کردەوە کەوا ھەر ئەوەیە لەنێوانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و ئەواندایە.
وەھەرچی سەبارەت بەتەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکەیە جا ئەوە سوێند دەخۆم بەو اللە یە گەورەیەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە بەوەی کەوا سەرکردە عەلی عبد اللە صالح پەیوەندی پێوە کردم لەڕێی یەکێک لە پاسەوانە جەستەییەکانی سەرکردە بەناوی (رضوان معیاد) کەوا یەکێکە لە بەسەرخەرە دڵسۆزەکانم و یەکێکیشە لە ئامۆژگاریکارەکان بۆ عەلی عبد اللە صال بەتەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە لەپێشتردا وە ئامۆژگاری کرد بەتەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکەی بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وە ئامۆژگاری کرد تاکو اللە عزەت و شکۆداریەکەی زیاد بکات لەسەر عزەت و شکۆداریەکەی وە تاکو اللە موڵکەکەی لێ دانەماڵێت، وەسوێندی بۆ خوارد بەحەق بەوەی کەوا من ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە م بەحەق جا ئامۆژگاری کرد بەوەی کەوا ببێت بە یەکێک لە پێشکەوتووەکان بەر لەھەموو سەرکردەیەکی تر بە تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە بۆ ئیمام مەھدی وە بەوەی کەوا لەسوپاسگوزاران بێت چاکترە بۆی وەھەرگیزیش لەدوای ئەوە اللە ھیچی بۆ زیاد ناکات جگە لەعزەت و شکۆداری نەبێت لەسەر عزەت و شکۆداری، جا ئەویش پێی وت: "مادام ئێوە لەگەڵیدان ئێمەش لەگەڵیداین".
جا ڕاستەوخۆ وەڵامی ئێمەش لەسەر عەلی عبد اللە صالح دەرچوو بە بەیان و ڕوونکردنەوەیەک جا پێمان وت: ئەی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح، ئەگەر تۆ بەڕاستی لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی ئەوا لەسەرتە کەوا بێیت بۆ ماڵی ئیمام مەھدی بۆ تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە جا ڕەوانی یەو ناکرێت و نابێت بۆ خەلیفەی اللە کەوا داوای چاوپێکەوتنی سەرۆکێک یان پادشایەک یان ئەمیرێک بکات تاکو پێی بڵێت خەلافەتی تەسلیم بکە، جا ڕەوانی یەو ناکرێت بۆ خەلیفەی حەقی اللە لەزەوی کەوا داوای تەسلیمکردنی سەرکردایەتی بکات لە ھەر بوونەوەرێک جا ئەگەر سەرۆکێک بێت یان پادشا یان ئەمیر لەبەرئەوەی من خەلیفەی اللە م، پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! جا ئەگەر ئەوەم کرد ئەوا ھەرگیز لەجێگای اللە کەسێکی تر نی یە ببێت بە پاڵپشت و یاوەرو بەسەرخەرم، لەبەرئەوەی ئەمە سوک کردنی شەئن و کاروبارەکەی خەلیفەی اللە یە، نەوەک خۆبەگەورەزانین بێت لەلایەن منەوە نە غروریش، جا ئەو اللە یە خۆی سەرپەرشتی دەرکەوتنی خەلیفەکەی دەکات وەلەسەرئەو (سەرکردە یان پادشا یان ئەمیرەیە) کەوا داوای چاوپێکەوتن لەمن بکات، ئەم فەتوایەش بۆ سەرجەم خەلیفەکانی بەشەرە لە جیھاندا، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش گۆڕینەوەی تێدا ناکرێت. وەئەگەر وەلائو ھاوسۆزی و پشتیوانیان ڕەت کردەوە بۆ خەلیفەی اللە لەزەوی ئەوا دواتر اللە دەرمدەخات بەسەر سەرجەم خەلیفەی دەوڵەتەکانی بەشەردا لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوان ملکەچ و ڕیسوا دەبن، جا ئەوەی کەوا بەیعەت بدات ئەوا باشترە بۆ خۆی وەھەرگیزیش اللە ھیچی بۆ زیاد ناکات جگە لە عزەت و شکۆداری نەبێت لەسەر عزەت و شکۆداریەکەی.
وەھەروەکو لەپێشتردا وتمان بە سەرکردە عەلی عبد اللە صالح کە ئەگەر لە ڕاستگۆیانە بەوەی کەوا لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانیدایە ئەوا پیویستە بێت بۆ لام و داوای چاوپێکەوتنم لەگەڵ بکات بۆ تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکە یان بێت بۆ ماڵەکەم بۆ تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە، ئەوەشی نەکرد.ھەروەکو بڵێی بەگوناھ خۆی بەگەورە دەگرێت ئەگەر بێتو بێت بۆ ماڵەکەم بۆ تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە! اللە ش زاناترە بەوەی کەوا لەدڵەکەیدا ھەیە وە ژیان و مردنەکەیشی ھەر لەدەستی ئەودایە پاک و بێگەردی بۆی، اللە ش زاناترە بەوەی کە ئایا ئەو بەڕاستی بەگوناھ خۆی بەگەورە گرتووە؟ جا ئەگەر وابێت ئەوا بەڕاستی اللە ھیچ گەلێک ناگۆڕێت ھەتا ئەوکاتەی ئەوەی لەخیاندایە دەیگۆڕن، وەھیچ گومانێکیشی پێنابەین تەنھا خێر نەبێت، وەژیان و مردنەکەشی بەدەستی اللە یە نەک بەدەستی کەسێکی تر، جا نە دان بە مردنەکەیدا دەنێین نە نکۆڵیشی لێدەکەین، جا کارو بارو فەرمانەکان ھەمووی بۆ اللە یە لەسەرەتاو داواییدا، اللە ش چاکترین لێخۆشبووە، وە ئەوەی کەوا بەگوناھ خۆی بەگەورە بگرێت جا ئەوە بەڕاستی زوڵم و ستەمی لەنەفسی خۆی کردووە، اللە ش ئەوەی بیەوێت دەیسڕێتەوەو لایدەدات وە جێگیرو پایەداری دەکات سهرچاوهو بنچینەی تۆمارکراوی ههموو ڕووداوو پێشھاتەکانی کتێبیش ھەر لای ئهو زاتهیه، جا ئەگەر ئەو بەڕاستی کوژراوە ھەروەکو وا دەڵێن ئەوا پەندو عیبرەتێکە بۆ ھەموو خەلیفەی ھەردەوڵەتێک لەزەوی بەوەی کەوا بەگوناھ خۆی بەگەورە نەگرێت لەڕاگەیاندنی تەسلیم کردنی سەرکردایەتیەکەی بۆ خەلیفەکەی اللە، لەدوای ئەوەش اللە ھەرگیز ھیچی بۆ زیا ناکات جگە لە عزەت و شکۆداری نەبێت لەسەر عزەت و شکۆداری وە ھەرگیزیش اللە موڵکەکەی لێ داناماڵێت، ئەگەر نا؛ ئەوا عاقیبەت وچارەنوسی ئەوانەی کەوا بەگوناھ خۆیان بەگەورە دەگرن بەد ئەنجامە لەدنیاو ئاخیرەتدا.
بەڵام تاکو زوڵم و ستەم لە سەرکردە عەلی عبد اللە صالح نەکەین ھەرچەندە کەوا زوڵم و ستەمیشی لەنەفسی خۆی کردووە بە دواخستنی تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە، بەھەرحاڵ بەردەوام دەبین لەسەر ئەو باسەی کەوا دوێنێ ئێوارە ڕوویدا بەحەق لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، کەوا بریتی یە لە گێڕانەوەی ئەو پەیوەندیەی کەوا لەلایەن سەرکردەوە پێم گەیشت لەکاتێکدا من ڕاکشابووم لەسەر قەڕەوێڵەی خەوتنەکەمدا بەئاگاو زانستەوە نەک بە خەون ئەوەش لەدوای نیوەڕۆی دوێنێ ئێوارەوە، جا وتی: "بەڕاستی سەرکردە دەیەوێت سەرکردایەتیەکەت تەسلیم بکات"، جا منیش پێم وت: کەواتە با بێت بۆ ماڵەکەم، جا ئەویش وتی: "سەرکردە ناتوانێت بگاتە ئەوێ و دەربچێت لە ماڵەکەی بۆ لات لەبەرئەوەی گەمارۆدراوە لەھەموو لایەکەوە وە ڕەوشەکەی لێ زۆر تەنگ بۆتەوە لەھەموو لایەکەوە"، جا منیش پێم وت: اللە لێی ببورێت ئەو خۆی زوڵم و ستەمی لەخۆی کرد بە دواخستنی تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە، بەھەرحاڵ ھەرگیز من نایەم بۆ ماڵەکەی بۆ تەسلیمکردن و دەستاودەستکردنی سەرکردایەتیەکە جا ھەروەکو ئەوەیە من ئیستغلال کراوبم بۆ بارودۆخەکە؛ بەڵکو سەرکردایەتیەکە دەبێت بێت بۆ ماڵەکەم؛ بەڵکو ئێستا ھەوڵ دەدەم بۆ وەستاندنی جەنگەکەو تیمارکردنی خوێنی لەگەڵ یەک شەڕکەرەکان لە صەنعا وەھەرگیزیش نایەم بۆ لای تا سەرکردایەتیەکەم تەسلیم بکات؛ بەڵکو بە ئامانج و ھەدەفی تیمارکردنی برینی لەگەڵ یەک شەڕکەرەکان لە حوسیە شەڕکەڕەکان و بەسەرخەرەکانی صالح.
جا لەپاش ئەوە پەیوەندیم کرد بەیەکێک لە سەرپەرشتیارانی (أنصار اللەی حوسیەکان) کەوا بریتی یە لە (أبو صادق السقاف) جا شوێنەکەی نیشاندام پاشان چووم بۆلای (أبو صادق السقاف) جا لەگەڵیدا سەرپەرشتیارەکانم بینی لە نەوەی السقاف و جگە لەوانیش کەوا کۆمەڵەیەکی نزیکەی بیست کەس دەبوون لەنێوان سەرپەرشتیارو سەرکردایەتی و کەسانی ئاسایی، جا پەیوەندیم لەگەڵ کردن تا بمبەن بۆ لای بنکەکەیان، جا ئەوەبوو گەیشتمە لای بنکەکەیان، وە نەیانیم دەناسی تەنھا کەمێکیان نەبن کەوا بریتی بوون لەوانەی پێشتر لە آل السقاف دەمناسین لە ڕیش سپیەکانی صرواح، جا پێم وتن: من ھاتووم بۆ لاتان بۆ تیمارکردنی برینی نێوان ئێوەو نێوان بەسەرخەرانی صالح لە صەنعا.
جا پێشوازیان لەوە کردو وتیان: "ئێمە تۆ دەناسین وەدەزانین بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ لەڕاستگۆیانی ئێستا پەیوەندی دەکەین لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای سەرووی خۆمان بۆ وەستاندنی شەڕو كوشتار لە حى السیاسی تاکو بتوانی بگەی بە سەرکردە بۆ ھاتنەجێی ئاشتی بەگوێرەی داوایەکەت". جا منیش وتم: اللە ھەوڵ و کۆششتان قبوڵ بکات ئەی آل السقاف ئەوەشی کەو لەگەڵ ئێوەدان لە انصار اللە لەوانەی کەوا ئاشتی و ئاشتەواییان دەوێت لەپاش ئەوە دەرچووم لەڕێی عشاش و صباحە پاشان لامدابۆ ڕێگای عَصِر لە عقبة صباحە بۆ چوونە ناو شەقامی زوبێری پاشان بۆ شەقامی حدە بۆ چوونە ژوورەوە بۆ لای ماڵی سەرکردە لەلای بنکەی (کمیم) ـی بازرگانی، بەڵام سەرپەرشتیار (أبو صادق السقاف) پەیوەندی پێوە کردم لەکاتێکدا کەوا من لە خاڵێک دابووم لەناوچەی (عَصِر)، جا وتیان چاوەڕێکە ئەی شێخ تا پەیوەندی لەگەڵ فەرماندەی عەمەلیات دەکەین، جا لەپاش ئەوە (أبو صادق) پەیوەندی پێوە کردم و وتی: "ئەی شێخ ناصر تکات لێدەکەین چاوەڕێ بکەی تاکو پەیوەندی دەکەین لەگەڵ سەرکردایەتی باڵا وەبەھەمان شێوە پەیوەندی دەکەین لەگەڵ سەرپەرشتیاران لە فەرماندەی مەیدانی کنتاکی بۆ وەستاندنی شەڕو کوشتار تاکو بتوانی بچیتە ژوورەوە ئەی شێخ ناصر جا دەبێت شەڕو کوشتارەکە بوەستێنرێت لەلایەن ھەردوولاوەو بە لایەنی سەرکردە عەلی عبد اللە صالحەوە". جا منیش پێم وتن: بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەوا نیە کەوا لەقسەکردن و ڕێککەوتنەکەی درۆ بکات لەبەرئەوەی من ڕێکەوتووم لەگەڵ ھەندێکیان بەوەی کەوا دەمەوێت جەنگەکە بوەستێنم لەنێوان ئەوان و نێوان صالح بۆ پاراستنی یەمەنیەکان لەترس و بیم و نەڕشتنی خوێن، وە پێشم وتن من ھێشتا ھەر چاوەڕێی وەستاندنی گوللە تەقاندنەکە دەکەم بەگوێرەی داوای سەرپەرشتیارە حوسیەکان تا بتوانم بچمە ژوورەوە، جا پەیوەندیکارەکەی لای سەرکردە وتی: "ئێمە داوایەکەتمان جێ بەجێکرد وە گوللە ھاوێژتنمان وەستاند لەلایەن بەسەرخەرەکانی سەرکردەوە بەڵام ھێشتا گوللە ھاوێژی بەردەوامە لەلایەن (أنصار اللەی حوسیەکان)". جا منیش وتم: ئێستا پەیوەندی دەکەم لەگەڵ سەرپەرشتیار (أبو صادق السقاف). جا ئەویش وتی: "ئەی شێخ ھێشتا گوللە ھاوێژی بەردەوامە لەلایەن (أنصار الله)، جا داوات لێدەکەین چاوەڕێ بكەی تاکو پەیوەندی دەکەین لەگەڵ سەرکردایەتی باڵا تا فەرمانەکان دەربکەن بە وەستاندنی گوللە ھاوێژی". وە داوای لەمن کرد بگەڕێمەوەو چاوەڕێ بکەم تا ھەواڵەکەم پێ دەدات. وە وتی: "ئێستا نزیکی نوێژی مەغریبەو تاریک دادێت و کاتێکی گونجاو نی یە بۆ ئەوە، جا وا چاکترە بەیانی بەردەوام بی لەسەر کارەکەت بۆ ھێنانەدی ئاشتەواییەکە لە خاڵی ناوچەی(عَصِر)"، ھەرچەندە کەوا بەتەنھا پەیوەندیەکی من بۆ ئەوانەی دەوروبەری سەرکردە شەڕەکە وەستێندرا بۆ ماوەی دە خولەک لەلایەن ئەوانەوە بەڕەچاوکردنی گەیشتنی من بۆ لایان بۆ ھاتنەجێی ئاشتەوایی یەکە، جا سەبارەت بەمن ئەوا دەموت وا دەڕۆمە لای سەرکردە بۆ وەستاندنی جەنگەکە لەلایەن حزبی مؤتمر لە (حی السياسي)، وە پەیوەندیم کرد بە ژمارەیەکی تایبەت بۆ ئەوکەسەی لە تەنیشتی سەکردەوەبوو جا قسەم لەگەڵیدا کردو پێم وت کەوا شەڕەکە بوەستێنن لە حی الأمن السياسی جا ئەوکاتە دەتوانم بێمە ژوورەوە بۆ لایان بە چەندین ئۆتۆمبێلی چەکدارەوە بۆ نێوەندگیریکردن بۆ تیمارکردنی برینەکان، وە پێم وتن: سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ھەرگیز ئێستا تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە قبوڵ ناکەم لەکاتێکدا من ڕێککەوتووم لەگەڵ چەند سەرپەرشتیارێکی ھاوڕێ کەوا متمانەیان بەقسەکەم ھەیە جا من پێم نەوتوون دەڕۆم بۆ لای سەرکردە تاکو سەرکردایەتیەکەی تەسلیم بەمن بکات؛ بەڵکو وتومە دەڕۆم بۆ وەستاندنی جەنگەکە؛ بەڵکو بۆ نێوەندگیریکردن بۆ وەستاندنی جەنگەکەو تیماری برینەکان و چیتر نەترساندنی ھاوڵاتیان لە صەنعا، وەھەرچی ئەوەیە ئەگەر بمەوێت تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە بە خوێن ڕشتن بھێنمەجێ جا ئەوە سوێند دەخۆم بە اللە ی گەورە ھیچ سوپایەک نی یە لەجیھان کەوا بتوانێت ڕووبەڕووی سوپاکەی ئیمام مەھدی ببێتەوە لەبەرئەوەی ئەوان نە بەندەی دینارن نە درھەم و دۆلار؛ بەڵکو ئەو گەلەن کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت (قومٌ يحبهم الله ويحبونه) کەوا ھیچ شتێک توشی فیتنەیان ناکات ھەتا تەنانەت ئەو بەھەشتەش کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە؛ بەڵکو ئەوانە نیعنەتە ھەرە گەورەکەیان دەوێت (النعیم الأعظم) کەوا گەورەترە لە بەھەشت لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیز ڕازی نابن ھەتا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی لەبەرئەوەی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بریتی یە لە ھەدەف و ئامانجە ھەرە گەورەکەیان کەوا لە نەفس و ناخی خۆیاندا دەیبینن کەوا بەڕاستی دەبینن بریتی یە لە نیعمەتێکی گەورەتر لەنیعمەتەکانی ئەو بەھەشتەی کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی ئاسمانەکان و زەویە، کەوا ھەدەف و ئامانجەکەیان بە پێچەوانەی ھەدەف و ئامانجی شەیتانە لەبەرئەوەی ھەدەف و ئامانجەکەیان ھیدایەتدرانی ھەموو ئومەتە تاکو ھەموویان ببن بە سوپاسگوزارو شوکرانە بژێر بۆ پەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی اللە ڕازیدەبێت بە شوکرانەو سوپاسگوزاری بەندەکانی و بەکوفرو بێباوەڕیان ڕازی نابێت، بەڵام ھەدەف وئامانجی شەیتان و حزبەکەی لەشەیتانە بەشەرەکان بریتی یە لە ھەوڵ و تێکۆشان بەشەوو بەڕۆژ بۆ گومڕاو سەرگەردانکردنی ئومەت لەڕێگای ڕاست ئەوەش تاکو کافرو بێباوەڕبن بە پەروەردگارەکەیان و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی لەبەرئەوەی اللە بەشوکرو سوپاسگوزاری بەندەکانی ڕازی دەبێت بەڵام ئەوان ڕقیان لە ڕازیبوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی جا کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵ بۆتەوە، وە مژدەشیان پێدەدەم بە سزایەک لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە لە کاتژمێر نۆی ڕۆژێک لە ڕۆژەکان وە ئێمەش وای دەبینین کەوا نزیکە بە ئیزنی اللە جا اللە خەلیفەکەی دەردەخات لەزەوی بەسەر ھەموو جیھان لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش ڕیسواو شەرمەزارو ملکەچن جا دواتر دەزانن بەوەی کەوا بەڕاستی اللە بەتوانایە.
جا ڕووم کردۆتە پەروەردگارم و بێ نیازم لەکەسانی تر جگە لەئەو تا دەرمبخات بەسەر ھەموو جیھاندا بەڕاستی پەروەردگارەکەم بێ نیازو دەوڵەمەندەو شایەنی سوپاسگوزاریە، وە اللە ش ھەرخۆی ئیمانداران لەجەنگ دەپارێزێت بەڕاستی اللە زۆر بەھێزو بەدەسەڵاتە.
جا ئەوە لەبیرمەکەن کەوا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە یە بۆ ھەموو جیھان، جا بەڵکو تەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە لە لایەن عەلی عبد اللە صالحەوە بێت جا ئەگەر زیندوو بێت و ڕزق و ڕۆزی بدرێت یان مردوو شەھیدکرابێت ھەروەکو وا دەڵێن اللە ش زاناترو دادوەرترە؟ وەھەتا تەنانەت ئەگەر بێتو کوژرابێتیش جا ئەوە ھەرگیزاو ھەرگیز ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و سەرجەم بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعیم الأعظم) کەوا ڕازی بوونی اللە یە پەروەردگارەکەیانە ھیچی تریان بۆ زیاد نابێت تەنھا ئیمان و جێگیربوون و ڕاوەستاوی نەبێت، جا خۆ ئەوان موڵکیان نەپەرستووە بەتەسلیمکردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن سەرکردەیەکەوە نە پادشایەک نە ئەمیرێکیش وە کاروبارو فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای اللە دەگەڕێتەوە، جا ھیچ شتێک توشی فیتنەو ئاشوبیان ناکات ھەتا تەنانەت ئەو بەھەشتەش کەوا پانتایی و فراوانیەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە، ئەو اللە یەش ھەرخۆی بە چاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانیت وە بەوەش کەوا سنگەکان دەیشارنەوە، جا دواتر دەزانن بەوەی کەوا وەعدو بەڵێنی اللە حەق و ڕاستە بەڵام زۆربەی خەڵکی نایزانن.
وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________