- 11 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 05 - 1431 ک
21 - 04 - 2010 مـ
08:22 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org./showthread.php?p=97289
ــــــــــــــــــ
وەڵام لە کتێبەکەی اللە لەسەر ھاوڕێ (وصاب)..
بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامُ على المرسلين والحمدُ لله رب العالمين..
اللە ی گەورە فەرموویەتی: {مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاء ثُمَّ لِيَقْطَعْ فَلْيَنظُرْهَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم [الحج:15].
واتە/ ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که اللە هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێ‌ناکات نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با ھۆکارێک (بەشمێرێک) درێژبکاتەوە بۆ ئاسمان پاشان ملی بپەڕێنێت و بیبڕێت با ته‌ماشا بکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات؟.
بەو مانایەی لەدوای بەرزکردنەوەی ھۆکارەکە پاشان ملی پێ پەل بدات لە ھەمان شوێنی بەرزکردنەوەکە وە بەھەمان شێوە فعل معطوفەکە لەسەر ئەوەی کەوا لەپێشیەوەتی برای بەڕێزم، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَإِنَّهُمْ لَآكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ ﴿66﴾ ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًا مِّنْ حَمِيمٍ ﴿67﴾ ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى الْجَحِيمِ ﴿68﴾}صدق الله العظيم [الصافات].
واتە/ دۆزه‌خیه‌کان به ناچاری لێی ده‌خۆن سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن ٦٦ پاشان شله‌مه‌نیه‌کی زۆر گه‌رم ده‌که‌ن به‌سه‌ریدا ٦٧ پاشان ده‌گێڕدێنره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ ٦٨.
وەسەبارەت بە نەبوونی (ثم) لە ئایەتەکەی پێشوودا خا ئەوە ھەڵەیەکی چاپە کەوا لەمیانەی کۆپیکردنەکە ڕوویداوە ئەوەش شتێکی ئاساییە بەوەی لەم جۆرە ھەڵە چاپەمەنیە ڕووبدات سوپاس بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانیش بەوەی کەوا قورئانەکەی پاراستووە لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن لە خودی کتێبەکەی وەھەرگیزیش ھەڵەی چاپەمەنی ھیچ زەرەرو زیانێکی لێنادات بەڵکو من بەیان و ڕوونکردنەوەکەی قورئانتان فێردەکەم کەوا بریتی یە لەو قورئانە پارێزراوەی بەردەستان لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن تاکو ئەو ڕۆژەی کەوا ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان تاکو ببێت بە حوجەو بەڵگەی اللە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان لەدوای دابەزاندنی کتێبەکەی و پاراستنەکەی لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَن تَقُولُوا إِنَّمَا أُنزِلَ الْكِتَابُ عَلَىٰ طَائِفَتَيْنِ مِن قَبْلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ ﴿156﴾ أَوْ تَقُولُوا لَوْ أَنَّا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَىٰ مِنْهُمْ فَقَدْ جَاءَكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ بِمَا كَانُوا يَصْدِفُونَ ﴿157﴾}صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ نه‌ک بڵێن به‌ڕاستی کتێبی ئاسمانی هه‌ر بۆ دوو ده‌سته‌ی پێش ئێمه دابه‌زێنراوه له‌کاتێکدا بێگومان ئێمه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێبه‌کانیان بێ ئاگاین ١٥٦ یان نه‌ک بڵێن ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و کتێبه بۆ ئێمه داببه‌زێنرایه ئه‌وه ئێمه له‌وان چاکتر په‌یڕه‌ویمان ده‌کرد جا بێگومان خۆ ئه‌وه‌ته ئێوه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکراو (قورئانی ڕه‌وانتان) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویدا (که‌چی باوه‌ڕی پێ ناهێنن!!)، جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که بڕوای به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی اللە نههێناوەو ڕووی خه‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گێڕێت له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تۆڵه له‌وانه ده‌سێنین که ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیش وه‌رده‌گێڕن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه و به‌سزای توند‌و پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان ده‌که‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیان وه‌رده‌چه‌رخاند ١٥٧.
براتان؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ